٢٣\٥\٢٠١١
دوو بابه‌تی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌رباره‌ی داوای پشتیوانییکردن له په‌نابه‌ران
و راگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری زیندانی داوای پشتیوانی
ده‌که‌ن.
که‌مپینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ر ێکه‌وتننامه‌ی
نیوان حکومه‌تی عێراقی و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
راگه‌یه‌نرا.
له‌نده‌ن
22-5-2011:
25 په‌نابه‌ری کورد له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کامسفیلد هاوسه‌وه
له‌شاری ئۆکسفۆرد نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و په‌رله‌مانو
رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌کان ده‌که‌ن و داوا ی"فشار بهێنن بۆ حکومه‌تی
عێراقی ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزاکراوه
هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه و په‌نابه‌ری به‌زۆر نیراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه".
عه‌لی محمد یه‌کێک له په‌نابه‌ره گیراوه‌کان به سکرتاریتی
فیدراسیۆنی راگه‌یاند"دوو رۆژ به‌ر له ئیستا په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسی
ئه‌م زیندانه‌وه کردوه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئێمه چی لێدێت؟ ئه‌ویش
پێ راگه‌یاندین : په‌یوه‌ندیمان به باڵویزخانه‌ی عێراقیه‌وه کردوه
له له‌نده‌ن که بێن لیستی ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ش ئیمزا بکه‌ن، سه‌باره‌ت
به ناردنه‌وه‌ی ئێوه بۆ به‌غدا".
عه‌لی ئه‌وه‌شی ووت"رۆژ به رۆژ ژماره‌ی گیراوه‌کان زیاد ده‌کات، ئیستا
33 په‌نابه‌رین ته‌نها له‌م گرتووخانه‌یه‌دا".
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن
بۆ یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه ووتی"ئێمه که‌مپینێکمان بۆ ماوه‌ی 20
رۆژ راگه‌یاندوه به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌رحکومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و ڵرۆتۆکۆلانه‌ی به ژیان‌و ئاینده‌ی ڵه‌نابه‌ران گۆتۆتێ ڵێش و
هاوکات له ڵێناو وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ ڵه‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا".
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت"له ماوه‌ی دوو رۆژه راگه‌یاندنی که‌مپینه‌که‌مان
له‌ده‌ره‌وه ناوه‌وه، وه‌فدی فیدراسیۆن چاوی که‌وتووه به ژماره‌یه‌ک
له په‌رله‌مانتاری عیراق‌و به‌ریتانیای، هه‌روه‌ها له رێکخراوی په‌نابه‌ری
و ئینسانی و پیشه‌یه‌کان و یه‌کیتی کریکارییکانمان داوا کردوه نامه‌ی
ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆک
کۆماری عێراق بکه‌ن بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامانه‌وه، و
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ، هاوکات نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی لیستی
فراکسیونی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقی کردوه که کۆمه‌لێک
داواکاری له‌خۆ ده‌گرێت، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌رجه‌م هه‌والی ئه‌و
چالاکیانه به‌رای گشتی ده‌گه‌یه‌نیین".
نامه‌که له 20\5\2011
واژۆی ئه‌و 25 په‌نابه‌ره زیندانکراوه‌ی
خواره‌وه نووسراو‌ه و وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له ئه‌رشیفی فیدراسیۆن
پارێزراوه:
1- فه‌رمان جه‌مال محه‌مه‌د 2- ئارام حه‌بیب ئه‌حمه‌د
3- فه‌یزوڵا محه‌مه‌د حوسێن 4- کاوه خالید ره‌شید 5- عه‌لی محه‌مه‌د
مه‌حمود 6- ..... ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 7- شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د عارف 8- جه‌لال
جاسم ..... 9- ..... حاجی 10- وشیار جه‌مال محه‌مه‌د 11- رامین حه‌سه‌ن
زاده 12- سه‌لیم که‌ریم 13- دڵشاد ئه‌حمه‌د 14- دانا ئازاد عه‌لی 15-
ئه‌زمڕ ره‌شید 16- دڵشاد ئه‌حمه‌د 17- غه‌ریب جه‌مال 18- .....
ئیبراهیم 19- شوان ئه‌کره‌م محه‌مه‌د 20- ئه‌حمه‌د مه‌حمود 21- ئه‌رکان
عه‌باس 22- کاروان محه‌مه‌د 23- ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د 24- که‌ریم عه‌بدوڵا
25- هه‌رێم محه‌مه‌د
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگرتنى
دیپۆرتى په‌نابه‌ران، ڕاوه‌ستاوى وپشتیوانى ئیوه‌ى پیویسته!
که‌مپینێکی بیست رۆژه‌ی
فیدراسیۆن به‌مه‌به‌ستی فشارخسته سه‌ر حکومه‌تی عێراقی بۆ راگرتنى
دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی گرتن وڕاونان ودیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراقی به‌گشتی و په‌نابه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حکومه‌ته
ڕاسته‌کانی ئه‌وروپا وئوسترالیا وه ده‌ستى پێکردوه وتا ئێستا به‌ده‌یان
په‌نابه‌ران له‌نێو که‌مپ و گرتووخانه ده‌ست به‌سه‌ره‌کاندا ، به‌دور
له هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ئینسانی و نیوده‌وله‌تی له‌باره‌ی مافه‌کانی
مرۆڤه‌وه، ڕاگیروان. ئاشکراشه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌هاوکاری و پشتیوانی
حکومه‌تی عێراقی پرۆسه‌ی دیپۆرت کردنه‌وه‌یان جێ به‌جێده‌کرێت.
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له کاتێکدا ده‌چێت پێش که‌شه‌پۆلێکى
خوێناوى له‌تیرۆرو ته‌قینه‌وه و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان، ڕووی له‌ژیانى
خه‌ڵکى عێراق کردووه و له‌ولاشه‌وه شه‌ڕ و کێشمه‌کێشى نێو باڵه
جۆراجۆره‌رکانی ده‌سه‌لاتى ئێستاى عێراق و کیتله‌کانى نێو په‌رلمان وهه‌وڵیان
بۆ ته‌سفیه حسابی یه‌کتری به‌ڕاده‌یه‌ک دریژه‌ی هه‌یه، که‌بوارى بۆ
بوونى که‌مترین ئاست له ئه‌منیه‌ت وئاسایش له‌به‌رده‌م هاولاتیاندا نه‌هێشتۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه زریانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی عیراق و
کوردستان به ئه‌وپه‌ری ئه‌وجی خۆی گه‌یشتوه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاتانه
و به تاڵان بردنی سه‌روت سامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، له پێناو ئازادی و
عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و دژ به‌گه‌نده‌ڵی وخزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ته ڕاسته‌کانی ئه‌وروپا به‌خاتری وه‌لام دانه‌وه به
قه‌یرانه ئابووری وسیاسه‌کانیان شانی خۆیان له ته‌واوی په‌یمان
وگرێبه‌سته نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌رده‌کێشن، ئه‌وا حکومه‌تی عێراقیش
دوسیه‌ی په‌نابه‌رانی کردۆته کارتێکی سیاسی له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی وبۆ گه‌یشتن به هه‌ندیک ئیمتیازات، سیاسه‌تى دیپۆرتی په‌نابه‌رانى
قبولکردوه‌و فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا یان خستۆته خزمه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته
دژی مرۆڤانه‌یه‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی
خۆیدا که‌مپینێکی 20 رۆژه‌ی راگه‌یاندوه له‌ئاستی ولاتانی ئه‌وروپا و
عیراق وکوردستان به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌رحکومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و پرۆتۆکۆلانه‌ی به ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران گۆتۆتێ پێش و
هاوکات له پێناو وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن روو
ده‌که‌نه سه‌رجه‌م رێکخراوه و نیهاده جه‌ماوه‌ریو پیشه‌کان و په‌رله‌مانتاره‌کان
و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئاراسته‌ی راکیشانی پشتیوانی
بۆ جێ به‌جێکردنی ئه‌و داواکاریانه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌م هه‌وڵانه‌یدا چاوی
بریوه‌ته پشتیوانی و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ک بۆ لابردنی به‌لای سیاسه‌تی
دیپۆرت‌و به‌ره‌سمیت ناسینی مافی نیشته‌جێ بوون ومافی هاولاتی یه‌کسان
بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران.
بۆ په‌یوه‌ندی به‌م که‌مپینه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
به ژماره ته‌له‌فوونه‌کانی:
07856032991 ، 009647707524343
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
20\5\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|