٦\١٠\٢٠١١
دوو بابه‌تی گرنگی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
١-
داوا له په‌رله‌مانی عیراقی ده‌که‌ین حکومه‌تی مالیکی ده‌ستهه‌ڵگرن له
هاوکاریکردنی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
عێراق - 4-10-2010:
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی سه‌باره‌ت به کیشه‌کانی په‌نابه‌ران،
یاداشتێک له‌ریگای چه‌ند په‌رله‌مانتاریکه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
عیراقی‌و په‌رله‌مانتاره‌کانی عیراق ده‌کات و داوا ده‌که‌ن"کیشه‌ی په‌نابه‌رانی
عیراقی وه‌ک به‌شێک له‌کیشه‌ی هاولاتیانی عیراقی بکه‌نه کیشه‌ی په‌رله‌مانو
ووتویژی له‌سه‌ربکه‌ن به ئاراسته‌ی کۆمه‌ککردنو وه‌لامی کارسازو ره‌سمی
به‌و کیشه‌یه".
له‌به‌شێکی تری یاداشته‌که‌دا هاتووه" ئه‌و رێکه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی
عیراقی له‌سه‌ردیپۆرتی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپا
ئیمزای لیدراوه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه، هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه له‌فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا وه‌رنه‌گیریته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌ریز سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقی به
سکرتیری فیدراسیۆنی راگه‌یاند"کیشه‌ی په‌نابه‌ران له‌نیو کوتله‌ی
کوردستانی باس ده‌که‌ین وئیمزای په‌رله‌مانتاره‌کانی له‌سه‌ر کۆده‌که‌ینه‌وه
تا بخریته ئه‌جنده‌ی ووتوویژ له په‌رله‌مانی عیراقی".
هاوکات به‌ریز سه‌ردار عبدولا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقی به‌سکرتیری
فیدراسیۆنی راگه‌یاند"ئاماده‌یه هاوکاری بکات له‌سه‌ر کیشه‌کانی په‌نابه‌ران
له هانده‌ران... له‌دوایین هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فیدراسیۆن
ئاگادارده‌کاته‌وه".
به‌ریز دیندار دۆسکی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عیراقی به سکرتیری
فیدراسبۆنی ووت"ئێمه له‌گه‌ل هه‌ریه‌ک له‌سه‌فیری سوید‌و نه‌رویجو
دانیمارک نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربریوه له‌سه‌ر دیپۆرتی په‌نابه‌ران".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت "یاداشتی لیکتیگه‌یشتن(مزکره تفاهم)
ئیمزاکراوه له‌نیوان وه‌زاره‌تی خاریجی عیراقی و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران".
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"ئێمه هه‌موو ریگایه‌کی کارساز
عه‌مه‌لی له‌سه‌ر کیشه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌گرینه به‌ر تا په‌نابه‌ران
له ئازار‌و میحنه‌ته‌کانیان که‌مبکه‌ینه‌وه، له راستای هه‌وله‌کانماندا
یاداشتمان ئاراسته‌ی په‌رله‌منتاره‌کانی عیراق‌و سه‌رۆکی په‌رله‌مانکردوه
تا به‌شیوازی گۆنجاو بتوانن فشار بهیین بۆ حکومه‌تی عیراقی ئه‌و ریکه‌وتننامان
هه‌لبوه‌شینه‌وه که له په‌یوه‌ند به په‌نابه‌ران ئیمزای لیدراوه".
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت" چ له ناوه‌وه‌ی عیراق چ له‌ده‌ره‌وه هه‌وله‌کانی
فیدراسیۆن به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌چیته پێش که فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
هیچ په‌نابه‌رێکی دیپۆرتکراو وه‌رنه‌گریته‌وه... له‌دوایین هه‌وله‌کانی
فیدراسیۆن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا رای گشتی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه".
ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆن کۆپی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌منتاره‌کانی
عیراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مانکراوه بلاوده‌کاته‌وه.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢-
سه‌باره‌ت به‌کیشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له هانده‌ران.
بۆ به‌ریز سه‌رۆکی
په‌رلمانی عیراق..
به‌ریزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان..
هه‌روه‌ک به‌ڕیزتان ئاگادارن که‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌حکومه‌تی ولاته
ئه‌ورپیه‌کان، له‌وانه: نه‌رویج، هۆلندا، سوید، به‌ریتانیا، سویسرا،
دانیمارک، یونان.. وه‌هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئوسترالیا که‌وتونه‌ته
زه‌ختوزۆرو فشارهێنانی فیزیکی و نه‌فسی بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی.
له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا به‌سه‌دان په‌نابه‌ری عیراقی پێچه‌وانه
به‌خواستی خۆیان و به‌دور له‌هه‌موو پێوانه‌یه‌کی جیهانی له‌باره‌ی
مافه‌کانی مرۆڤ ومافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه، په‌نابه‌رانی عیراقیان
دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌کانی عیراق به‌گشتی وفرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
به‌تایبه‌تی کردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌و شێوازی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه به‌شێوه‌یه‌ک بووه که‌ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی وه‌کو
(UNHCRوHuman Rights Watch ;Amnesty international) وچه‌ندین ڕێکخراوی
دیکه‌ی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی مرۆڤ وهه‌روه‌ها به‌هه‌زاران
چالاکوانانی مه‌یدانی په‌نابه‌ران هاتوونه‌ته وه‌لام و به‌شیوازی
جۆراجۆر ناره‌زایه‌تیان ده‌ربریوه به‌رامبه‌ر به‌م سیاسته دژی
ئینسانیانه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی په‌نابه‌رانی
عێراقی .
گرتن و راونان‌و زیندانکردنی هاولاتیانی عیراقی له‌هانده‌ران، ژنان
ومنالان وکه‌سانی که‌م ئه‌ندام وته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌شی گرتۆته‌وه
که له‌ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردووا ئیقامه‌ی 2 سالی وه‌یان 4سالی 5
سالیان دراوه‌تێ وئه‌مرۆش ئه‌م حکومه‌تانه ئاماده نیین مافی
ئیقامه‌که‌یان بۆ تازه‌بکه‌نه‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌ده‌یان
خیزانی عیراقی مندالیان له‌م وولاتانه‌دا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهیناو
له‌نیو ژیان‌و فه‌رهه نگی ئه‌م وولاتانه‌دا گه‌وره بووه.
بۆ زانیاری ئیوه هه‌فته‌ی رابردوودا نزیک به 70 په‌نابه‌ر که
زۆربه‌یان خیزان‌و مندال و ژنانی دووگیان له‌دوای خۆیان جێماوه
له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوید‌و نه‌رویجو هۆلنداوه دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا کراونه‌ته‌وه وله‌ویش له‌لایه‌ن پولسی عیراقیه‌وه ئیهانه
وسوکایه‌تی، وه ته‌نانه‌ت زۆر جار رووبه‌رووی لیدان‌و ئه‌شکه‌نجه
بونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئیستا بڕیاردراوه ته‌نها له‌ولاتی هۆلنداوه 11 هه‌زار
په‌نابه‌ری عیراقی دیپۆرت بکرێنه‌وه وسه‌دانی تریش له ولاتانی سوید‌و
نه‌رویجو به‌ریتانیاو سویسرا‌و ئوسترالیا و یونانه‌وه هه‌مان چاره‌نووس
چاوه‌روانیان ده‌کات.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی، به‌دوای هه‌وڵێکی زۆر‌و
پشتیوانیه‌کی به‌رینی جیهانی وناوخۆیی توانیومانه به‌شێک
له‌په‌نابه‌ران له‌مه‌ترسی به‌زۆرناردنه‌وه رزگار بکه‌ین
وله‌زیندانه‌کان ئازادیان بکه‌ین و مافی په‌نابه‌ریان بۆ وه‌رگرین.
ته‌نانه‌ت دوای چه‌ند ساڵ له‌هه‌وڵ تیکوشان توانیمانه حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان وادار بکه‌ین له فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی و
هه‌ولێره‌وه په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه، به‌لام
به‌داخه‌وه تائیستا فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌رده‌وامه له‌هاوکاری
وڕێگا خۆشکردن بۆ سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی.
وه زیاتر له‌مانه‌ش تائێستا چه‌ندین به‌لگه و زانیاری ئاشکرا بووه
که حکومه‌تی عیراقی خۆی ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م وولاتانه‌دا
ئیمزاکردوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ئه‌م ڕاستییه ته‌نانه‌ت
ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له ئه‌وروپاو له‌ئاستی عیراقدا بڵاوکردۆته‌وه.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی، ئه‌گه‌رچی تائێستا چه‌ندین جار نامه‌و
یاداشتی ناره‌زایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی
ئاراسته‌ی سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقی کردوه و زۆر جاریش
ڕێکخراوه جیهانیه‌کانیش له‌به‌رپرسیارێتی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیانه‌وه
داوایان له‌حکومه‌ته‌ی عیراقی کردووه که‌ده‌ستبه‌رداری ئه‌و
ڕیکه‌وتننامانه بێت که‌بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ
وڵاته ئه‌وروپاییه‌کان ئیمزای لێداوه وچیدی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
نه‌خاته خزمه‌تی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراقیه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه هیچ وه‌لامێکی
له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه
پێنه‌دراوه‌ته‌وه وپشگوێیان خستووه.
بۆیه ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌ختو دژواره‌ی که عیراقی پیادا
تێده‌په‌ڕێت هاوکات له به‌رپرسیاریتی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌ژیان و
ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌هانده‌ران وه بۆ به‌ته‌نگه‌وه
هاتنیان داواتان لێده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی
حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕیز مالیکی وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ناچار بکه‌ن
به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌هه‌رجۆره هاوکاریکردنێکی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا
له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا. داوامان ئه‌وه‌یه لێتان
که‌له‌هه‌ڵووێستێکی به‌رپرسیارانه وئینسانیانه‌وه، له‌سه‌ر ژیان‌و
ئاینده‌ی سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ژن و مناڵ وپیرو په‌که‌وته، وه‌رنه
جواب، که‌ئیستا له‌که‌مپه‌کانی ولاتانی ئه‌وروپا و ئوسترالیا راگیراون
له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان بۆ فرۆکه‌خانه به‌غدا.
ئێمه‌داواتان لێده‌که‌ین به‌شیوازی گونجاوی خۆتان وهه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی
بۆتان ده‌کڕێ حکومه‌ت بخه‌نه‌سه‌ر ڕێگای جێبه‌چی کردنی خێرای ئه‌م
خواستانه:
1. کیشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی وه‌ک کێشه‌ی به‌شێک له‌هاولاتیانی
عێراقی بکه‌نه کێشیه‌کی په‌رلمان و له‌باره‌یه‌وه ووتوو وویژی
له‌سه‌ر بکه‌ن تا به‌ئاراسته‌ی کۆمه‌ککردن وه لامێکی کارساز به‌م
کیشه‌یه به‌ڕه‌سمی ده درێته‌وه.
2. ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دیپۆرتی په‌نابه‌ران
له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپادا ئیمزای لێدراوه، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
3. هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه له‌فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی
حکومه‌ته‌وه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر .
به‌هیوای راوه‌ستانتان له پال هاولاتییانی خۆتان له هانده‌ران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|