٤\١١\٢٠١٤
دووبارەبوونەوە.

فهرهاد مازێ
جل لە مەرگ
ئاین عیلمانیەت
ئەدەب رۆژهەڵات
پەرداغە شیعر
بەتاڵ لە تاوان
دایالۆگ قامچی ئاگر
حاڵیبوون، پردی سیرات
ئازادیی فیکە
مرۆڤە سوتان.
٢
دەمامکیان دابەشکرد
شمشێر هەنگوین
رۆژمێری بەردین
گان باڵ بڕین
یاداشت پووچیی
ئازادیی گیرفان
رۆژهەڵات ژەهر
یەزد زەلیل
وشتر پێکەنین
کڵاو بیابان.
٣
باڵمان گرت و نیشتینەوە
کۆدی دۆزەخ
شکستی مرۆڤ
بزەی شمشێر
گەمە بردنەوە
بەهەشت سێوێکی بۆگەنە و
مردوو بۆنی دەکا و دەیخوا
چەندە جوانە یەزد.
هاوینی
٢٠٠٥ - ئەریزۆنا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|