١٣\١١\٢٠١٤
دووبارە
دەمەوێ بنووسم، بەلام نازانم چی و بۆ؟

سابات
ئەو ماوە کەمتر بير لە تۆ دەکەمەوە ياخود رەنگە پێت بلێم هێندە لە
ئەندێشەمەوە نزێکی ئيتر شتێک نەماوە لە تۆدا تا من بيری لی بکەمەوە،
هەر کە هەناسە هەڵدەمژم تۆ بەرەو قوولایی دوا دورگەی ناخم دەچی و لەوی
بۆ ساتێک لەنگەر دەگرێ و ئەوسا بەزەردەخەنەیەکەوە دووبارە دێیتەدەر و
تێکەڵ بە هەموو ژيانم دەبیەوە...
من وام کاتێک لە نێوە شـــەوێکدا موتەکەیەک لە خەوێکی قووڵ بە ئاگام
دێنێ هانا بۆ ئامێزت دەبەم، گەر لەوپەڕی جیهانیش بي حەزەکەم بە ئاگات
بێنم و بڵێم بە سێنگتەوەم بنووسێنە، ئەو سەردەمە زۆر بێ بەزەییە.. ئەو
مرۆڤانە ئاسایی نين.
من لە هەموو شتک ئەترسم.. دەمەوێ پێت بلێم تەنانەت ديوارەکانيش بە دەنگ
هاتوون.
من گوێم لێیە.. ئا ئا گوێم لێیە ئێستا ديوارەکانيش قسەم بۆ دەکەن..
پێکرا دەلێن کچی کاڵ تۆ لەم سەر زەمينە چی دەکەی.. باڵ لە باڵــندەکان
قەرز بکە و بۆ هەميشە بفڕە.. بەلێ بۆ هەميشە بفڕە.. هەرگيز لە هيج
شوێنک و هيج سەرزەمێنک مەنيشەوە تاهەتا لە شەقەی باڵ بدە.
ئای چەند سەختە.. دەبێ دووبارە بە تەنیا گوێ
لەو هەموو غەمگینییەی چواردەورم بگرم.. چەند دەکەم ناتوانم دەنگەکان لە
نێو خۆمدا رێک بخەم و هەوڵدەم سەما بکەم لەگەڵ دەنگەکان و قاقا لی
بدەم.. چێژ لەو چرکە لێمۆيانەی نيوەشـەو وەرگرم.. ئاخر چی بکەم.. من
تەنیا لە تەک تۆ هەست بە ئارامیی دەکەم بەڵام تۆ لە کەناری دەريا دەچي.
چەندە شەپۆليش بەهێز بێ هەر لە خۆتی دوور دەخەيەوە.. من نازانم کەی بۆ
هەميشە لەوێ لەنگەر دەگرم.. کەی بۆ هەميشە سەرخەوێک لە سەر سەرينکەی تۆ
دەشکێنم.. ئەو کات نە هيج موتەکەیەک بە ئاگام دێنێ و نە هيج ترسێک
دەمشلەژێنێ...
تۆ پێم بلێ کەی کاتێک لە نیوە شەوێکی سارد و سڕ لەبەردەم پەنجەری
ژوورەکەم بانگت دەکەم و تۆ لەوپەڕی جیهانەوە وەڵامم دەدەيەوە و پێم
دەڵێی ئازيز ئەی خۆشەویستی دڵم ئێتر لە هيج شتێک مەترسە من لێرەم..
ئەوتا پەنجەکانم توند لە پەنجەکانت گير کردووە.. هەرگيز مەترسە من
لێرەم.. ئا ئا لێرەم...
sabatazad1@gmail.com
|