په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٧

دوو باس و یەک ناونیشان.

هەڵۆ محەمەد      


رۆژنامەی دێر تاگە شپیگلی ئەڵمانی ١٦/١١/٢٠١٧، بابەتێکی لەسەر هاوسۆزیی رێکخراوە رادیکالە ئیسلامییەکان و بگرە تیرۆریستەکانیشیان و نازییەکانی ئەوروپا بڵاوکردۆتەوە. ئەمە پوختەکەیەتی:


ئەم دوو بەرەیە لێک نزیک و پەیوەندییەکی بەتین هەیە سۆزیان بۆ یەکتر پتەوە.هەردوو لەژێر چەتری "رێکخراوی ڕک و کینە"دا بەیەک گەیشتوون.ساڵانێکی زۆرە کۆمەڵناس و مێژوونووس و زانستکاری سیاسی،خەریکی توێژینەوەی ئەم دیاردەیەن،ئایدۆلۆژیی هاوبەشی ئەم دوو بەرەیە.


Armin Pfahl-Traughaber لە ١٩٩٤ - ٢٠٠٤ ،بەڕێوەبەری بەشی رادیکالە ڕاستڕەوەکانە لە دەزگای پاراستنی دەستووری ئەڵمانی. ناوبراو باس لە وە دەکات، بزاڤە رادیکالەکان سیمپاتیان بۆ ئوسامە بن لادن هەبووە. موسڵمانە ڕادیکالەکان و گرووپە فەلەستینییەکان لایەنگریی لە پارتی نازی دەکەن هیتلەریش لە ١٩٤١ دا پێشوازی لە موفتی فەلەستینی محەمەد ئەمین حوسەینی کرد لە بەرلین.


ئیمڕۆ حیزبواللە و حەماس و ئیخوان،لە ژێر کاریگەرێتی وەهمی پرۆژەی ناسراو بە "پرۆتۆکۆلاتی زانایانی زایۆنیزم"،دا هەستێکی توند و ڕکێکی ئەستووریان بەرامبەر بە ئەمەریکا و جولەکە سازداوە. هەر بۆیە مێژوونووسی ناوداری ئەمەریکی Jeffrey Hert، لە ٢٠٠٩ دا دەڵێ: ''پروپاگەندەی نازی بۆ جیهانی عەرەب''.


ساڵی ٢٠٠٦ ئەحمەدی نەژادی سەرەککۆماری ئیسلامی ئێران،بانگەوازی بۆ گرتنی کۆنفرانسێک لەتاران بۆ بەدرۆ خستنەوەی هۆلۆکۆست کرد. لەو کۆنفرانسەدا گەلێ کەسانی ئەوروپای رۆژئاواش بەشدار بوون.


ئەمانە هەردوو سوود لە یەکتر وەردەگرن، چونکە دوژمنیان هاوبەشە.هاوکات زۆر میتۆدی یەکتر کۆپی دەکەنەوە. هەر بۆیە ئەنترۆپۆلۆژ Scott Atra پێی وایە، هەردووکیان یەک دیوی مەدالیایەکن،واتە ئیسلامی رادیکال و بزاڤە راسترەوەکانی ئەوروپا.


Alt Right. لە راپرسییەکدا World Values Survey دەڵێ : زۆرینەی ئەوروپاییەکان بەلایانەوە گرنگ نییە،لە دیموکراسیدا بژین. لە پۆلۆنیاوە بەسەر هەنگاریا تا دەگاتە تورکیا ئەم دیاردەیە تا دێت بەهێزتر دەبێت، لەوەش زیاتر ئەوەتا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاشدا کەسایەتییەکی وەک دۆناڵد ترامپ بردییەوە. بەو واتایەی دیموکراسی بەلای ترامپەوە گرنگ نییە.


لە ئامارێکدا، ئینیستیتوتی YouGov بۆ توێژینەوە لەسەر داوای Tui Stiftung، پرسیار لە ٦٠٠٠ هەزار هاوڵاتی لە تەمەنی نێوان ١٦ ـ٢٦ دا دەکەن، لە ٧ وڵاتی ئەوروپایی "ئەڵمانیا،فەرەنسا،سپانیا،ئیتالیا،بەریتانیای مەزن، پۆلۆنیا و یۆنان "دا ئەنجام دەدات. لە ئاکامدا تەنیا ٪ ٥٢ دیموکراسی بە باشترین فۆرمی دەوڵەت دەزانن. ئەمەش ئاماژەیەکی ئاسان نییە.


ناوبراوان ئاماژەش بەوە دەکەن،کە ئەم دوو بەرەیە سوودێکی بێشومار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرن، بۆ ئامانج و کارەکانی خۆیان بەکاری دەهێنن.


ئاتران دەڵێ: شێوازی خەڵک پەیداکردن لای ئەمانە بۆ ریزەکانی خۆیان، شێوازێکی شاقوڵی نییە، واتە لەسەرەوە بۆ خوارەوە بێت،بەڵکو شانە بە شانە خەریکی ئەم چالاکییەن. واتە چاودێری و دۆزینەوەیان بڕەک سەختە.هەر بۆیە ئاتران و کۆمەڵێ لەهاوکارەکانی کە خەریکن لە ئینیستوتی Artis International کار دەکەن بۆ داکۆکی لە دیموکراسی،ئەم دیاردەیە بە ترسناک و مەترسی گەورە دادەنێن.

بابەتی دوومیش لە هەمان رۆژنامەدا بریتییە لە باسێکی نزیک ئەمە.
____________________________
ڕکخراوی (Global Terrorism Index (GTI، باس لە رێژەی تەقینەوەکان لە ساڵی ٢٠١٦ دا دەکات، لەگەڵ ژمارەی کوژراو و شوێنەکاندا.وا دەردەکەوێ لەچاو ساڵی ٢٠١٥ دا رێژەکە کەمی کرد بێت. هەرچەندە ئەمەش جێی دڵخۆشی نییە، چونکە هەڕەشە و نائارامی هەر بەردەوامە. بۆ نموونە ٢٠١٥ لە ٧٧ وڵات تەقینەوە بووە، لێ ٢٠١٦ لە ٦٥ وڵات ئەمە رووی داوە. ساڵی ٢٠٠٢، ١٢٩ تەقینەوە بووە، ١٤ کەس کوژراوە.
توێژینەوەکە بەدیاری خستووە، لە٪٩٤ تەقینەوەکان، لە رۆژهەڵاتی نێوین، ئەفریکا و باشووری ئاسیا بووە.ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی ئەو تەقینانەوە ،٢٥،٦٧٣ هەزار کەس کوژراوە.
سەرچاوە دێر تاگە شپیگل ١٦/١١/٢٠١٧.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک