دوو بۆچوونی جیاواز له دابه‌ش کردنی عێراقدا.
سه‌ردار پشده‌ری
موفه‌ق روبه‌یعی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێی وایه كه جوگرافیای سیاسیی عێراق رێگه به دروست بوونی پێنج هه‌رێمی فیدراڵ ده‌دات و کورده کورسی په‌رسته‌کانیش ئه‌وه‌یان قبۆڵه.
سه‌رار پشده‌ریش وه‌ک ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه، پێی وایه که ده‌بێ جوگرافیای سیاسیی عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دابه‌ش بکرێ و ناوی عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه ره‌ش بکرێته‌وه‌و ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان ببێته ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.
هه‌ر له ساڵی 1991 وه که‌م که‌س هه‌یه که گوێی له هاتوو هاواری ئێمه نه‌بوبێ بۆ داوای دابه‌ش کردنی عێراق، وا ورده ورده پڕۆژه‌که سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی کوردی و عه‌ره‌بی هه‌وڵی تێکدانی پڕۆژه راسته‌قینه‌که‌یان داوه‌و به‌ولاو ئه‌ولایان دابردووه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان کتێب و به‌سه‌ر بردنی ته‌مه‌نێک له ناسینی داگیرکه‌ران، بۆمان ده‌رکه‌وتوه که هیچ داگیرکه‌رێک ئاماده نیه ده‌ست له بستێک له خاکه داگیرکراوه‌کان هه‌ڵگرێت، هه‌ندێ کوردی هه‌لپه‌رستیش هه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات و کورسی و داهات، ده‌ست له خاکه داگیرکراوه‌کان هه‌ڵده‌گرن و سنوری راسته‌قینه‌ی سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌شارنه‌وه‌و وتوو وێژ له‌سه‌ر ئه‌و سنوره‌ی ئێستای نێوان کورد‌و داگیرکه‌ران ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه سنوری ئێستای نێوان کورد و داگیرکه‌ران به‌ره‌سمی ناناسین کارمان کردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی تێکرای خاکه داگیرکراوه‌کان، ده‌یان پڕۆژه‌ی جۆراو جۆرمان دروست کردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و ئاشکرا کردنی سنوری راسته‌قینه، یه‌کێک له پڕۆژه‌کانمان پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵه که سنوری کوردستان ده‌باته‌وه ئه‌ودیو تکریت و به‌عقوبه، جگه له‌وه‌ش داوای به‌شێک له به‌غداشمان کردوه، له‌کاتێکدا که ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسه له ژێر ناوی هاوپه‌یمانان، پڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌یان په‌سند کرد‌و به ده‌یان شێوه‌ی جۆراو جۆر ویستیان عێراق دابه‌ش بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که ئێمه پێشکه‌شمان کردبوو، به‌ڵام داخه‌که‌م هه‌ندێ هه‌لپه‌رستی کورد به به‌رنامه‌ی جۆراو جۆره‌وه بوونه رێگر له پێش ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا‌و ئێمه‌دا.
ئه‌مڕۆ که هه‌وپه‌یمانان بۆخۆیان له عێراقن و بارودۆخه‌که به ته‌واوی پاڵ به عێراقه‌وه ده‌نێ بۆ دابه‌ش بوون و ئێمه‌ش نه‌به‌زیوین و ده‌ستمان له داواکانی پێش‌و هه‌ڵنه‌گرتوه، عه‌ره‌به‌کانیش که بۆیان ده‌رکه‌وتوه ناتوانن پێش به دابه‌شکردنی عێراق بگرن، پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر داده‌رێژن بۆ له‌ناوبردنی پڕۆژه‌کانی ئێمه‌و کورسی په‌رسته‌کانی کوردیش له‌ژێر ناوی گفتوگۆ و رێک که‌وتن و پاراستنی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب، پشتگیری له عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌ن و تاکو ئه‌مڕۆش دژایه‌تی پڕۆژه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئێمه ده‌که‌ن.
کاتێک موفه‌ق روبه‌یعی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی باس له دابه‌ش بوونی عێراق ده‌کات بۆ پينج به‌شی فیدراڵی، ئه‌وه ده‌یه‌وی خاکه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به‌ناوی فیدراڵیه‌کی سه‌ربه‌خۆوه له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌کان تاپۆ بکات.
http://radionawa.com/ku/news/NewsDetail.aspx?id=16791
ئێمه پێمان وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراقی ئه‌مڕۆ به کورد‌و عه‌ره‌به‌وه هه‌ره‌سی هێناوه‌و که‌وتۆته ناو گۆمی خوێن و گه‌نده‌ڵیه‌کی ئاشکراوه، ئه‌وانه ئێستا توانای پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و عێراقیان نه‌ماوه له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌توانن یه‌کبه‌ندی عێراق بپارێزن و عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بوون بڕوات.
له‌نده‌ن 20 – 1 - 2008
|