په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

داواكاری ئان کلۆيد و پیته‌ر ئه‌ندرسۆن له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

 

 

له‌سه‌ر داوای چاك/ به‌ریتانیا، ڕێزدار ئانكلود په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ڕێزدار پیته‌ر ئه‌ندرسۆن په‌رله‌مانتار و وه‌زیری ژێرخانی به‌ریتانی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان زۆر به‌وردی ئاگاداری بارودۆخی مافی مرۆڤن له كوردستاندا و نیگه‌رانن به‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌و هه‌رێمه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن.

 

بۆیه هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه و زۆر به‌په‌له داوا له سه‌رۆكایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، داكۆكی له مافی مرۆڤ بكه‌ن له كوردستان و چیتر بواری پێشێلكاریه‌كانی ئازادییه‌كان و ته‌نگهه‌ڵچنین به ڕۆژنامه‌نوسان نه‌درێت و ژیانیان بپارێزرێت.

 

 

چاك/ به‌ریتانیا

26/-7/2008

له‌نده‌ن

www.chaknews.com

www.chak.be

chak_org@yahoo.com

 

----------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

 

بانگه‌واز بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ سه‌رکوت و تیرۆر.

 

 

 

ململانێی ئازدیخوازان و ده‌سه‌ڵات و پاوانکه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ شتێك نییه‌، تازه‌ بێ و تایبه‌ت بێت به‌ سه‌رده‌مێك، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا گۆشه‌یه‌کی جیهان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ له‌ کوردستان ملمانێی پێنووس و چه‌ك ده‌گاته‌ ئاسێك که‌ ناچار بین، خوێنی خۆمان بکه‌ینه‌ کاسه‌یه‌ك و مێژووی ئه‌م ملمانێیه‌ی پێ بنووسینه‌وه‌، درێژه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی مێژووییه‌، که‌ له‌سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌نرخی گیانبه‌خشی سه‌دان و هه‌زاران به‌ڕێژه‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ ئازادییه‌ تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کانی به‌سه‌ر سه‌روه‌راندا سه‌پاندووه‌.

 

تیرۆری ڕامیاری یا به‌ دیوه‌که‌ی تریدا تیرۆری ده‌وڵه‌تی، کۆڵه‌که‌یه‌کی کۆنی ده‌سه‌لاته‌ و له ‌به‌رامبه‌ریشیدا یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی ئازادیخوازان له‌ سه‌نگه‌ری زۆرليكراواندا ته‌نیا چه‌کێکه‌، که‌ ده‌کرێت له‌ کۆتاییهێنان به‌ پاوانگه‌ری پارته‌ رامیارییه‌کاندا هانای بۆ به‌رین.

 

ئه‌گه‌ر دوێنێ نۆره‌ی «سه‌لاح هه‌ورامى ، ره‌ئوف كامل ، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج و «شاپور عه‌بدولقادر» و «قابیل عادل»و .... و ئه‌مڕۆ نۆره‌ی «سۆران مامه‌ حه‌مه‌»یه‌، ئه‌وا به‌یانی نۆره‌ی من و تۆیه‌. بۆیه‌ ناکرێت و بێسووده‌ ته‌نیا به‌ ڕشتنی دوو فرمێسك و ده‌ربڕنی هاوده‌ردی بچینه‌ پای كيشمه كيشيكه‌وه که‌ ده‌سه‌ڵات و نۆکه‌رانی به‌رامبه‌ر په‌یڤه‌ ئازاده‌کان به‌ڕێیان خستووه‌. ئه‌گه‌ر تۆش به‌ ته‌مای کۆڵ نه‌ده‌ی و به‌ ئاسانیش بۆ نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵات قوت نه‌درێیت، ده‌وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ڕیزی ئه‌وانه‌ په‌یوه‌ست به‌، که‌ له‌ هیچ سه‌رده‌م و له‌ هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا ملکه‌چی ده‌سه‌لات و چه‌وسێنه‌ران نه‌بوون؛ ڕیزی ئازادیخوازانێك که‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی تیرۆرستان نه‌ك ناتوانێت چۆکیان پێ دابدات، به‌ڵکو له‌سه‌ر خه‌باتکردن له‌پیناو ئازادی سوورتریان ده‌کا و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌کاته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ هه‌موومان ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه‌ و پرسیارمان لا دروست بکات، ساتی ئه‌نجامدانی تیرۆره‌کانه‌. تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمیستان له‌ کاتێکدا ده‌ست پێده‌کات، که‌ هه‌ر دوو پارته‌ ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، به‌ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی  ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ کاتێدا «سۆران مامه‌ حه‌مه‌» وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاك و ده‌رکه‌وته‌ی که‌رکووك و «عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف» وه‌ك که‌سێکی ئه‌کادیمیست و ئاگا له‌ پرسی ئه‌و شاره‌ تیرۆر ده‌کرێن، که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ستیان له‌ پرسی که‌رکووك دا، که‌ زیاتر له‌ شه‌ست ساڵه‌ به‌ ڕواڵه‌ت، خه‌ڵکی ئازاديخواز و بنده ستى  له‌ پێناودا به‌ کوشت ده‌ده‌ن، ده‌رده‌که‌وێت! ئایا ئه‌مانه‌ گشتی ڕێکه‌وتن؟

 

ئێمه‌ وه‌ك هاوکاران (ڕۆژنامه‌نووسان) و تاکه‌ ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، داوای دادگه‌ییکردنی ئه‌و پارت و ده‌سه‌لاته‌ین، که‌ له‌ پشت ئه‌م تیرۆره‌وه‌ وه‌ستاون و بانگه‌وازی هه‌موولایه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه‌ و سه‌نگه‌رگرتن و یه‌کڕیزی له‌به‌ره‌ی بنده‌ستاندا ده‌که‌ین، چونکه‌ سه‌رکه‌وتن و کۆتاییهێنان به‌ سه‌رکوت و تیرۆر و چه‌وسانه‌وه‌، ته‌نیا له‌ گره‌وی هاتنه‌ پيشه‌وه‌ى خه‌باتێکی مه‌یدانی و گشتگیری ئازاديخوازان و به‌شمه‌ينه‌تانى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینینه‌وه‌ و دواجار سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و ڕسوایی بۆ سه‌رکوتگه‌ران و پاوانگه‌رانی نان و ئازادى کۆمه‌ڵگه‌یه‌‌.

 

 

سڵاو له‌ گیانبه‌خشی ڕۆژنامه‌نووس «سۆران مامه‌ حه‌مه»‌

مه‌رگ و ڕسوایی بۆ بکوژانی ده‌نگه‌ ئازاده‌کان

 

بۆ به‌شداریکردن له‌ واژۆنامه‌که‌دا کلیکی ئه‌م لینکه‌‌ بکه‌ن:

http://www.petitiononline.com/Soranmem/petition.html

بۆ په‌یوه‌ندی گرتن:             chak_org@yahoo.com

 

 

 

Bangewaz bo westanewe dij be serkut û tîror

 

 milmilanêy azdîxiwazan û desellat û pawankeranî komellge ştêk nîye, taze bêt û taybet bêt be serdemêk, komellgeyek ya goşeyekî cîhan, bellku ewey ewrro ke le kurdistan milmanêy pênûs û çek degate asêk ke naçar bîn, xiwênî xoman bikeyne kaseyek û mêjûy em milmanêyey pê binûsînewe, dirêjey heman rewtî mêjûyye, ke le sertasey cîhanda be nirxî gyanbexişî sedan û hezaran, berrêjeyek lêrew lewê azadîye takekesî û giştîyekanî beser serweranda sepanduwe.

 

 tîrorî ramyarî ya be dîwekey tirîda tîrorî dewlletî, kollekeyekî konî desolate w le beramberîşîda yekgirtin û yekirrîzî azadîxiwazan lesengerî zorlîkirawanda tenya çekêke, ke dekirêt le kotayîhênan be pawangerî parte ramyarîyekanda hanay bo berîn.

 

 eger diwênê norey «Selahh Hewram» , « Rewf Kamil» , « Ebubekir 'Elî» , «Ferhad Ferec» û « Şapur 'Ebdulqadir » û « Qabîl 'Adil » û ...... û emrro norey Soran mame Hhemeye, ewa beyanî norey min û toye. Boye nakirêt û bêsûde tenya be rrştnî dû firmêsik û derbirrnî hawderdî biçîne pay kîşme kîşîkewe ke desellat û nokeranî beramber peyve azadekan berrêyan xistuwe. Eger toş betemay koll nedey û be asanîş bo nehengekanî desellat qut nedirêyt, dewere derewe û be rrîzî ewane peywest be, ke le hîç serdem û le hîç goşeyekî dunyada milkeçî deselat û çewsêneran nebûn; rîzî azadîxiwazanêk ke herreşe û gurreşey tîrorstan nek natwanêt çokyan pê dabdat, bellku leser xebatkirdin le pînaw azadî sûrtiryan deka û berçawyan rûntir dekatewe.

 

 ewey ke pêwîste hemûman awrrî lê bideynewe û pirsyarman la dirust bikat, satî encamdanî tîrorekane. Tîrorî rojnamenûsan û ekadîmîstan le katêkda dest pêdekat, ke her dû parte deselatdarekey herêmî kurdistan, be rrêkewtnî stratîjî degen û herweha le katêda «Soran mameHheme» wek rojnamenûsêkî çalak û derkewtey kerkûk û «'Ebdulstar Tahîr şerîf» wek kesêkî ekadîmîst û aga le pirsî ew şare tîror dekirên, ke desellatdaranî kurdistan destyan le pirsî kerkûk da, ke zyatir le şest sale be rrwallet, xellkî azadîxiwaz û bindest le pênawda be kuşt deden, derdekewêt! Aya emanegiştî rêkewtin?

 

 Ême wek hawkaran (Rrojnamenûsan) û take azadîxiwazekanî kurdistan, daway dadgeyykirdinî ew parit û deselateyn, ke lepişt em tîrorewe westawn û bangewazî hemûlayek bo westanewe û sengergirtin û yekirrîzî le berey bindestanda dekeyn, çunke serkewtin û kotayîhênan be serkut û tîror û çewsanewe, tenya le girewî hatnepîşewey xebatêkî meydanî û giştigîrî azadîxiwazan û beşmeynetanî komellgeda debînînewe û diwacar serkewtin bo berey gel û riswayî bo serkutgeran û pawangeranî nan û azadî komellgeye.

 

 sillaw le gyanbexişî rojnamenûs Soran Mame Hhemh

 Merig û riswayî bo bikujanî dengeazadekan

 

Bo beşdarîkirdin lewajonamekeda kilîkî em lînke biken:

http://www.petitiononline.com/Soranmem/petition.html

 

 bo peywendî girtin: chak_org@yahoo.com

 

 

 

لیستی واژۆکه‌‌ران:                        

                   

 

   ناوی سیانی                     شوێن                            پێشه‌

______________________________________________________________
1          ناوه ندى چاك                  chak www.chak.be    www.chaknews.com
2          پۆلا عه‌زیز                     سوێد                             زيندانى سياسى
3          هیوا ناسیح                     سویسرا                           نووسه‌ر
4          ئاريز دارابوور                  ئالمانيا                          نووسه‌ر
5          هه‌ژين                         ئاڵمانیا                         
http://hezhean.kurdblogger.com
6          روناك ئه‌حمه‌د                 ئالمانيا                          زيندانى سياسى
7          روناك شواني                   سويد                              نووسه ر
8          على قادر                      ئالمانيا                         
CHAK
9          قادر نادر                      سوێد                              نووسه‌ر
10         کاوه‌ ئه‌مین                    سوێد                              نووسه‌ر
12         ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی              دانیمارک                          نووسه‌ر
13         عه‌لی مه‌حمود موحه‌مه‌د         هۆڵه‌ندا                            نووسه‌ر
14         دانا جه‌لال                     سوێد                             نووسه‌ر
15         سه‌فوه‌ت خه‌باری                سوێد                             نووسه‌ر
16         کیوماس ئه‌لیاسی               سوێد                              ئه‌ندامی پژاک
17         هیوا گوڵ محه‌مه‌دی              سوێد                              نووسه‌ر
18         سلاح سۆفی                    سوێد                             شاعیر
19         هیشام ئاکره‌یی                 سوێد                              نووسه‌ر
20         خدر کوردستانی                سوێد                             سياته‌مه‌دار
21         ساماڵ ئاکۆیی                  سوێد                             خوێندکار
22         ڕیژین ئیبراهیم                 سوێد                             ڕۆژنامه‌نووس
23         سه‌باح عه‌لى قاره مان         كفرى                             ڕۆژنامه‌نووس
24         عه‌دنان كۆچه‌ر                بريتانيا                           كورى شه‌هيد
25         هاوكار گۆمه‌شينى              هۆله‌ندا                            هونه‌رمه‌ند
26         گۆران هه‌له‌بجه‌يى             دانمارك                           نووسه‌ر
27         مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره        دانمارك                            نووسه‌ر
28         خه‌بات نه‌وزاد                هه‌له‌بجه                           ڕۆژنامه‌نووس
29         بڕیار مه‌حمود                 سنه‌                               ڕۆژنامه‌نووس
30         وریا مه‌لا ئه‌مین              هه‌ولێر                             په‌یامنێر
31         شه‌یدا ئه‌ژی                  قه‌ڵادزێ                           ڕۆژنامه‌