١\٢\٢٠١٠
دوو دیارده‌ی هاوشێوه.

جه‌لال چوارتایی
کاتێک دیکتاتۆره‌کان به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن له دوای یه‌ک ئامانج وێڵ
ده‌بن که ئه‌و ئامانجه‌ش بریتییه له پێکهێنانی سوپایه‌کی چه‌کداری
هێجگار به‌هێز و تۆکمه ، بۆ پێکهێنانی ئه‌م سوپا تۆکمه‌یه‌ش په‌ره به
دوو ڕێگه ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌ش بریتییه له سیاسه‌تی
برسیکردن و تۆقاندن ، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م دوو ڕێگه‌یه‌ش یان ده‌بێت
ڕێگه‌ی شه‌ڕ و کوشتار بگرنه به‌ر یاخود ده‌بێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌نه
ڤایرۆسێک و بیخزێننه هه‌موو داموده‌زگایه‌ک .
ئه‌گه‌ر بێت و بواری شه‌ڕیان بۆ بڕه‌خسێت ئه‌وا به شیاوترین ڕێگه‌ی ده‌زانن
بۆ میلیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و خنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی
ئازادیخوازانه ، خۆ کاتێکیش بواری شه‌ڕکردنیان لێ‌گیرا ئه‌و کات هانا
ده‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی دووه‌م که سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵییه .
هه‌ر کاتێکیش دیکتاتۆره‌کان هه‌ستیان به بێزاری کۆمه‌ڵگا کرد ئه‌و کات
بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هانا ده‌به‌نه به‌ر فریودانی جه‌ماوه‌ر
له ڕێگه‌ی که‌سانێکه‌وه که ته‌واو جێگا بڕوای خۆیان بێت ، تاوه‌کو
له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه بتوانن هه‌م کۆنترۆڵی گه‌ل له‌ده‌ست نه‌ده‌ن
و هه‌م درێژه‌ده‌ری سیاسه‌ته دیکتاتۆریه‌کانی خۆیان ببن .
ئه‌گه‌ر زۆر درێژه به‌م باسه نه‌ده‌م و ڕاسته‌وخۆ بێمه سه‌ر باسی ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌کترن
له ڕووی (سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵی) له‌لایه‌ک و (بێزاری جه‌ماوه‌ری)ش له‌م
دوو ده‌سه‌ڵاته له لایه‌کی دیکه‌وه .
کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ، یه‌که‌مین کرده‌وه‌ی
بریتی بوو له سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازن له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌گشتی
و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی ، ئه‌م سیاسه‌تی سه‌رکوتکردنه له
ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ر به سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو
فتوای جیهادیش دژ به کوردان به‌رزکرایه‌وه و سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات
خه‌ڵتانی خوێن کرا ، کاتێکیش شه‌ڕی "ئێران – عێراق" ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و
کات باشترین بوار ڕه‌خسا بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ تاوه‌کو له‌و ڕێگه‌یه‌وه
هه‌م ئازادیخوازان له‌نێو ببات و هه‌م وڵاتیش میلیتاریزه بکرێت .
به کۆتایهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ش سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی به جۆرێک سه‌رتاسه‌ری
وڵاتی گرته‌وه که به‌شێکی به‌رچاو له جوانانیش گیرۆده‌ی مادده
هۆشبه‌ره‌کان بکات و برسێتی و بێکاریش به جێگه‌ی خۆی ، بۆ بێده‌نگکردنی
گه‌لانی ئێرانیش سیاستێکی هێجگار ژیرانه‌یان هه‌ڵبژارد ، که ئه‌و
سیاسه‌ته‌ش بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆ بۆ وڵاتانی
دیکه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌شدا هێشتا ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
گه‌ل له زیادبووندا بوون که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کاتی ئه‌نجامه‌کانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریدا هاتنه مه‌یدان و به یادی عاشوراش تارانی
هه‌ژاند.
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هه‌ستیان به بێزاری ته‌واوه‌تی
جه‌ماوه‌ر کرد ، که‌سانێکیان کرده پێشڕه‌وی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه که
ناوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی" لێنراوه ، ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌م به‌شێکن له‌و
ده‌سه‌ڵاته و هه‌م زۆرترین کوشتوبڕیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌دا
ئه‌نجام دراوه که ئه‌و که‌سانه‌ش بریتین له موسه‌وی و که‌ڕوبی و ڕه‌فسه‌نجانی
.
هه‌رچی باشووری کوردستانیشه ئه‌وا ڕه‌وشێکی باشتری نییه له وڵاتی
ئێران و بگره دیکتاتۆریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ڕووی ئاخونده‌کانی
ئێرانیشی سپی کردووه . هه‌تا بواری کوردکوشتن ڕه‌خسابوو بۆ سه‌رانی یه‌کێتی
و پارتی ئه‌وا ده‌یان هه‌زار ئازادیخوازیان له‌نێو برد و سه‌دان هه‌زاری
دیکه‌ش وێڵ و ئاواره‌ی وڵاتان . کاتێکیش ڕێگه‌ی کوردکوشتنیان لێ‌گیرا ئه‌و
کات گه‌نده‌ڵییان به جۆرێک خسته نێو کوردانه‌وه که هه‌موو هه‌ستێکی
نه‌ته‌وایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا بکوژن ، لێره‌دا ته‌نها یه‌ک جیاوازی به‌دی
ده‌کرێت له نێوان دیکتاتۆره‌کانی باشوور و دیکتاتۆره‌کانی کۆماری
ئیسلامی‌دا که ئه‌و جیاوازییه‌ش بریتییه له گوێزانه‌وه‌ی ئاژاوه‌کانی
نێوخۆی ئێران بۆ وڵاتانی دیکه به‌ڵام له باشووردا به پێچه‌وانه‌وه
، واته له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره‌وه ئاژاوه‌ی ولاتانیش له‌و
پارچه‌یه‌دا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به‌گشتی و خودی تاڵه‌بانی به‌تایبه‌تی هه‌ستیان
به بێزاریه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد له باشووردا ئه‌و کات کاک نه‌وشیروانیان
کرده پێشڕه‌وی به‌ش مه‌ینه‌تانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به نێوی "بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان" ، کاک نه‌وشیروانیش هه‌م نزیکترین که‌سه له تاڵه‌بانییه‌وه و
هه‌م کرده‌وه‌کانی ڕابردووشی به هیچ کوردێک نامۆ نییه که ئه‌و کرده‌وانه‌ش
بریتیه له سه‌رپه‌رشتیکردنی ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که مه‌ترسیدارترین
کاره‌سات خوڵقێنه‌ر بووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک خۆیان ده‌رده‌خه‌ن :-
1- ئایا ده‌بێت پیلانی هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه بۆ سه‌رپه‌رشتی
کردنی ناڕازییان له یه‌ک جێگه‌وه سه‌رچاوه بگرێت ؟
2- ئایا ده‌بێت ئه‌م که‌سانه بتوانن بۆ یه‌کجاره‌کی ده‌نگی
ئازادیخوازان بخنکێنن به‌نێوی گۆڕانخوازی و ڕیفۆرمه‌وه ؟
3- ئایا ده‌بێت ئه‌م دیکتاتۆرهنه بتوانن بۆ هه‌تا هه‌تایه جه‌ماوه‌ری
سته‌مدیده دابدۆشن به هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خۆیانه‌وه
؟
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌تا له‌توپه‌تکردنی "دیموکرات و کۆمه‌ڵه" به
نێوی ڕیفۆرمه‌وه سه‌ری نه‌گرت دیارده‌ی ڕیفۆرم یه‌خه‌ی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستانی نه‌گرته‌وه ، هه‌تا ڕیفۆرمه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانیش
به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه"وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا شتێک
به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز"ه‌وه بوونی نه‌بوو له ئێران‌دا .
ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌ک ئامانج که ئه‌و ئامانجه‌ش
جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه
. واته کۆماری ئیسلامی ئێران داڕێژه‌ری پیلانه‌که بووه بۆ
کۆنترۆڵکردنی ده‌نگی ناڕازیبوان له نێوخۆی ئێران‌دا ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی
ئه‌م پیلانه له نێوخۆی ئێران‌دا ده‌ستپێبکات وه‌ک هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی
دیکه‌یان گرفته‌که ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئێران . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
که‌سێکی له تاڵه‌بانی دڵسۆزتریان به‌دی نه‌ده‌کرد تاوه‌کو پڕۆژه‌که‌ی
بخه‌نه به‌ر ده‌ست و به کارێکی وه‌ها هه‌ڵبستێت بۆ زانینی ده‌ره‌نجامه‌کانی
.
تاڵه‌بانیش وه‌کو ئه‌ندازیاری پیلانگێڕان دژ به کوردان هه‌تا مقاشی به‌ده‌سته‌وه
بێت ئه‌وا خۆی له قه‌ره‌ی ئاگرێک نادات که گه‌رمی به ده‌ستی بگات ،
واته به‌رله‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان ئه‌نجام بدات ئاوڕێک له دیموکرات و کۆمه‌ڵه ده‌داته‌وه که
وه‌کو دوو نێچیری ده‌سته‌مۆ وه‌هابوون له‌به‌ر ده‌ستیدا . کاتێک
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌نجامی
باشی به‌ده‌ست هێنا ئه‌و کات ڕیفۆرمه‌که‌ی کاکه نه‌وه‌ش ده‌خرێته
واری کردارییه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕیفۆرمه‌وه به‌جۆرێک ده‌نگی
ناڕازیبوان کپ ده‌کات که هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی
و پارتی نه‌مێنێت ، سه‌رکه‌وتنی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ
کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان باشترین هۆکار ده‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پڕۆژه‌که‌ی له ناو ئێران‌دا
جێبه‌جێ بکات به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز" و کۆنترۆڵکردنی ده‌نگی
ئازادیخوازانی ئێران له ڕێگه‌ی تاوانبارانی وه‌کو موسه‌وی و ڕه‌فسه‌نجانی
و کهڕوبییهوه .
چ ئه‌وانه‌ی دوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتون و چ ئه‌وانه‌ش له دوای
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێرانه‌وه‌ن بریتین له که‌سانی دڵسۆزی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران
و هه‌وڵدانیشیان بۆ کۆتایهێنانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه ، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی که خۆیان کردۆته به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه
بریتین له‌و که‌سانه‌ی که هه‌م خۆیان دیکتاتۆر بوون و هه‌م دروستکه‌ری
دیکتاتۆره‌کانیش بوون .
تاڵه‌بانی چه‌نده هه‌وڵی کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی کورد ده‌دات له
ڕێگه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خودی خۆیه‌وه ئه‌وا سه‌د هێنده هه‌وڵی سه‌رخستنی
ده‌نگی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌دات له
ڕێگه‌ی شۆڤێنیسته سه‌رسه‌خته‌کانه‌وه ، هه‌موو ئه‌م پیلانگێڕیانهشی
بۆ ئه‌وه بوو که ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بێته
ئۆپۆزسیۆنێکی یه‌کگرتوو و ئاسه‌واری داگیرکاری له باشووردا بسڕنه‌وه
، که‌چی که‌سانی وه‌کو ساڵح موتڵه‌گی تا سهرناخ به‌عسی و دژه‌کورد وه‌کو
به‌عسییه‌کی بێتاوانی ناسهدامی پێناسه ده‌کات و ده‌خوازێت له ڕێگه‌ی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بیانگێڕێته‌وه بۆ نێو گۆڕه‌پانه‌که ، چونکه
پیشه‌ی تاڵه‌بانی به جۆرێکه که چاوسورکهرهوه بێت له‌سه‌ر
ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و کڕنوشبهریش بۆ دوژمنان ، واته چه‌نده
خۆی به گه‌وره ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر کوردان‌دا که‌چی ته‌واو زه‌لیل
و کڕنوش به‌ره بۆ بێگانه.
بۆ زانینی ناوه‌ڕۆکی ساڵح موتله‌گ کرته له‌سه‌ر
ئه‌م لینکه بکه تاوه‌کو گوێبیستی به‌شێک له گوته‌کانی ببن :-
http://www.youtube.com/watch?v=2qs0b3AIQK4&feature=player_embedded
|