٧\٦\٢٠١٠ دوو ئه‌فسوون !
دارا ئه‌حمه‌د جه‌سته‌ت هه‌مووی له ماچ ده‌گرم.. ته‌نێ (لێو) نا له شان و مل.. تا پێ و پل له‌شولارت - هه‌مووی تێکڕا - توند توند ده‌گوشم.. ته‌نێ (مه‌م) نا، ئاخه‌ر ئه‌و دووانه ئی ئه‌وه‌ن بێ ده‌ستکاریی ته‌نێ به‌چاو له خزمه‌تیان رابوه‌ستی و له دیداریان فززه نه‌که‌ی. ئای له‌و دووانه کوو ئه‌منیان حه‌یران کردیه ئاخه‌ر ئه‌وان مه‌ته‌ڵێکی پڕ ئه‌فسوونن؛ ئه‌ویان به‌ویان خۆی ته‌ڕ نه‌کا.. هه‌رگیز خرووی دانامرکێ ئه‌ویش تا تێر ئه‌ویان نه‌مژێ.. هه‌رگیز تێنییه‌تی ناشکێ. ئای له‌و دووانه خۆ هه‌ر ته‌نێ ئه‌زیان گیرۆده نه‌کردیه - خۆشبه‌ختانه - جه‌رگ و ده‌روونی گشتمانیان شه‌ق شه‌ق کردیه! ئای له‌و دووانه ئاخه‌ر ئه‌و دووانه پڕ کێشه‌ن پڕ جۆش و خرۆش و بزۆز و ناڕه‌وه‌ستن.. له تۆرمه‌ی ئاگر و په‌نگرن، ئه‌وان ته‌نێ له که‌ش و ده‌می هه‌سته‌وه‌ر ده‌تریوێنن.. ده‌جریوێنن ئی ئه‌وه نین به‌رت که‌ون؛ نه‌تورژێنن.. نه‌تبرژێنن.. تا سه‌ر هێسک نه‌تسوتێنن... ئای له‌و دووانه ئۆی له‌و دووانه کوو به‌ده‌ستیان بووین به شێت و به دێوانه ئای له‌و دووانه !؟ ئۆی له‌و دووانه ؟! مایسی ٢٠١٠ - له‌نده‌ن
|