
الاتحاد العام
للاجئین العراقیین
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF
IRAQI REFUGEES-IFIR
______________________________________________
پەیامی سکرتێرى
فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى
دەشتی جەمال بۆ پەنابەرانی عێراقی لە سوید.
ئازیزان، دۆستان، هاوچارەنوسان..
هێشتا لەعێرقدا نە ئەمنیت نە ئاسایشی خەڵک نە قانوون نە دەوڵە تێک کە
نۆینەرایەتی خواستو داواکاری وماف و ئازادیە فەردی ومەدەنیەکانی خەڵکی
عێراق بکات لەسەر کارە نە داگیرکاری و جەنگی تایفی ومەزهەبی وکوشتاری
بەکۆمەڵ کۆتای پێهاتووە. تەنانەت نە پێداویستیە سەرەکێکانی خەڵکی لە
ئاو کارەباو سووتەمەنی دابینکراوە ونە ئەو سەدان هەزارە لە خێزانی
عێراقی کە بەهۆی جەنگەوە لە ناوخۆدا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهیشتوە
گەراونەتەوە شۆێنی خۆیان، کەچی دەوڵەتانی هاوپەیمانی ئەمریکا
ولەپێشیانەوە بەریتانیاو سوید لەژیر ناوی گەرانەوەی ئارەزوومەندانەدا
وبەپێ ئیتیفاقی ژیر بە ژیر لەگەڵ حکومەتی ئێستای عێراقدا کەوتوونەتە
گیانی سەدان ئینسانی پەنابەرو دەیانەوەێت پێچەوانە بەخواستی خۆیان
رەوانەی کۆمەڵگایەکیان بکەنەوە کە بە ئیعترافی ناوەندە سیاسی
وئاگادارەکانی جیهان ، عێراق وەک ووڵاتاتێکی جەنگ و نائەمن ناوزەد
دەکرێت. هەربۆیە پێویستە بە تەواوی تواناوە ئەم سیاساتە پوجەڵبکرێتەوە
هێزی ئینسان دۆستو رێکخراوە پەنابەریەکانی دنیای بە پشتیوان بۆ
رابکێشرێت.
بانگەوازی گێرانەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی لەلایەن حکومەتی سوید و
زۆربەی وولاتە ئەوروپیەکانی تر درێژەی هێرشێکە بۆ سەر مافەکانی ئینسان
لەسەراسەری وولاتە ئەوروپیەکان ،ئەم حکومەتانە دەیانەوێت شان خاڵی بکەن
لە ئاکامەزیانبارەکانی جەنگو و کاولکاریەک کە ئەمریکاو هاوپەیمانانی
بەسەر خەڵکی عێراقدا دایان سەپاند. ئەم دەوڵەتانە کێشەی ئێمە
پەنابەرانیان کردۆتە وەرقەیەکی سیاسی لەموناسەباتی ناوخۆ وبەخاتری
بەرژەوەندی ئابووری خۆیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی پچوکترین رێز لە ماف
وژیانی ئینسانی و ئەمەش ئیتر تەواوى ئیدعایەک کەبەناوى دیمکراسییەوە
دەیدەن بەگوى جیهاندا قسەیەکى پوچ دەردینآ. ئەمە فشار هێنان
وسنورداخستنە لە خەڵکی عیراق بۆ هەڵبژاردنی مەرگو و تیا چوون ، شەرعێت
دانە بە سیاسەتی ئینسان کوژی ئەمریکاو لایەنەکانی بەشدار لەکارەساتی
خۆیناوی عێراق و پێویستە بەتەواوی تواناوە بەریپێبگیرێت.
بەریزان:
حکومەتی عێراقی دەستسازی ئەمریکا هیچ ماف و شەرعیتێکی نیە بەناوی ئێمەی
پەنابەرانەوە ئیتیفاقیە لەگەڵ حکومەتی سویدی ئیمزا بکات بۆ ناردنەوەمان
، ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقی زەنگێکی خەتەر ناک و سەرەتایەکی
کارەساتبارە دەکاتە نسیبی ئێمەی پەنابەران و دەرگا بەرووی ووڵاتە
ئەوروپیەکان دەکاتەوە تا بەلێشاو هاوچارەنووسانمان رەوانەی ووڵاتێک
بکەنەوە کەهیچ ئەمنیتو ئارامى وئاسوودەگى کۆمەلایەتى تیا بەدی ناکرێت،
پێویستە ئێمەش بەریزی یەکگرتووانەمان ئەم ئیتیفاقیانە بەژیان و
چارەنووسمانەوە ریسوا بکەین و ریگا نەدەین بەناوی ئێمەوە ساتو سەودا و
بازرگانیمان پێوە بکەن لە هەر شۆێنێک دەستمان پیان دەکات ئیدانەو
سەرکۆنەیان بکەین.
بۆیە پێویستە لەبەرامبەر سیاسەتی بەزۆر گێرانەوەی پەنابەرانی عێراقی
بێینە مەیدان ، ئەگەر حکومەتی سویدی خەریکە بەهاوکاری حکومەتی عێراقی
ژیانو ئایندەی ئێمە دەخەنە مەترسیەوە ئەوا دڵنیام ئێمەش تەنها نیین
هێزێکی گەورە و بەرین لە خەڵکی ئازادی خوازی سویدو دەیان رێکخراو
نیهادی بەرگری لەمافەکانی پەنابەران تا دەگاتە ئەحزابی چەپ و یەکیتی
کریکاری لە پاڵ ئێمەو خواستی بەرهەقی ئینسانیمان راوەستاون و دەتوانێ
سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بەشکستدا بکێشێت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک هەمیشە لەریزی پێشەوەی
خواست و نارەزایەتێکانی ئێوەدا شان بەشانتان بۆ بەرگری لەداوای
پەنابەری راوەستاوە و بەو پەری تواناوە پشتیوانیتان لێ دەکات،
رێچکەیەکى ئینسانی یە و دژ بە سیاسەتی جیاکاری وراسیستی ودژی پەنابەری
حکومەتی سویدی لەمەیداندایەو بزووتنەوەی عەزیم وبەتوانا و پتانسیلێکی
گەورەی لە وولاتە ئەوروپیەکانی تری دیکەی هێناوەتە مەیدان بۆ
رەتکردنەوەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی.
لە بەریتانیاوە تا کەنداو فنلاندو نەرویج وئەڵمانیا وهۆڵندا وسویسرا
وەک بەشێک لەجوڵانەوەی نارەزایەتی پەنابەران خەبات وتێکۆشان دەکات بۆ
بەدەستهێنانی ماف و داخوازیەکانتان.
فیدراسیۆن کەمپێنێکی لە شارەکانی یۆتۆبۆری و ستۆکهۆڵم وشارەکانی تر
بەرێخستوە لەپێناو رەتکردنەوەی ئەم ئیتفاقیە نێوان حکومەتی عێراق و
حکومەتی سویدی و دژ بە ناردنەوەی ئێوە بەزۆر بۆ عێراق ،ئەم سەنگەر
بەهێز بکەن وبەتەواوى تواناوە لەکەناریدا راوەستن، وەرن با بەهێزى
یەکگرتوانە وبەریزی رێکخراوەی خۆمانەوە سیاسەتی دژ بەنابەری
هەڵوەشێنینەوە. ئەمە تەنها ریگاى لابردنى بەلاى دیپۆرتە بەسەر ژیان و
چارونوسى ئێستاو داهاتوومانەوە.
سەرکەوێت خەباتی یەکگرتوانەی پەنابەران.
دووبارە دەستان دەگوشم
8-3-2008
ژمارەی موبال(00447856032991))
PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK.
d.jamal@ntlworld.com ، www.csdiraq.com www.federation.org،
________________________________________________________________________________________

ئۆکسفۆرد - کامسفیڵد
هاوس 8 - 3 - 2008
پەنابەرێکی کورد لە مەترسی گەرانەوەی
بەزۆر رزگاری بوو .
فیدراسیۆن دۆینێ شەو رای گەیاند :بەدوای هەوڵێکی بێ ووچاندا کە لەلایەن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و
بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق
بەرێخرا سەر ئەنجام (فازل عبدوڵا) پەنابەری کوردی عێراقی
لە گرتووخانەی
دەستبەسەری کامسفیڵد هاوس کەبریارە بوو
بەزۆر ئێوارەی ئەمرۆ رەوانەی عمان بکرێت لەوێوە بۆ فرۆکەخانەی نیو
دەوڵەتی
هەولێر دیپۆرتبکرێتەوە ناردنەوەی راگیرا و
تیکتەکەی کانسڵ کرایەوە.
لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەوپەری سپاسی ئەو
لایەنانە دەکات کە هەوڵی خۆیان خستەگەر بۆ
هاوکاری و یارمەتی ئەم پەنابەرە .
___________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|