یادی بیست ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئۆتریشی PAK، به‌شداریی له سمیناره‌که‌دا کرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان و باڵوێزی عێراق و چه‌ند پارلمانتارێکی ئۆتریش، ئاماده‌ی سمیناره‌که بوون. له هه‌ر دوو رۆژی کاری سمیناره‌که‌دا، باسێکی چڕ و پڕ سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته دڵته‌زینه کرا و بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕ کرا. له درێژه‌ی سمیناره‌که‌دا، نوێنه‌ری PAK چاوی به هێندێک له که‌سایه‌تییه کورد و بیانییه‌کان که‌وت.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش 7/ خاکه‌لێوه‌ی/ 2708 27 مارسی 2008 Austria Committee Kurdistan Freedom Party 004367689610125 ww.pazadik.org
___________________________________________________________________________
خۆپیشاندان له نۆروێژ.
سه‌عات 18:00 رۆژی 16.3.2008 له ئۆسڵۆی وڵاتی نۆروێژ، هێندێک له پارت و رێکخراوه کورد و کوردستانییه‌کان، خۆپیشاندانێکیان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له به جینۆساید ناسینی کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رێکخست.
خۆپیشانده‌ران چوونه به‌ر پارلمانی نۆروێژ و چه‌ند بابه‌ت و په‌یام له لایان کوردان و چه‌ند که‌سێکی نۆروێژییه‌وه پێشکه‌شکران.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆروێژ 7/ خاکه‌لێوه‌ی/ 2708 27 مارسی 2008
|