٣\٢\٢٠١٠
دوو هه‌واڵی مزر تایبه‌ت به ژن!!
سامی فه‌قێ
- ده‌نگ
بده‌ن به ( ئوم سوجاد ) !!
-
له ئه‌نبار له هه‌موو ماڵێک شه‌کراو خواردنه‌وه‌یه !!
هه‌روه‌کو جاران ئه‌م ئێواره‌یه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاگادار‌بوون له
هه‌واڵ‌و باس‌و خواسه‌کانی ئه‌م دنیا جه‌نجاڵه سه‌رێکم به نێو
ژماره‌یه‌ک سایت‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت دا‌گرت ، له‌نێویشیاندا
ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بی‌یه‌کانی عێڕاق که له سه‌رو به‌ندی نزیک‌بوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی گشتی عێڕاق حزب‌و تایه‌فه‌کان سه‌رقاڵی پڕوپاگه‌نده‌و
ڕیکلام کردنن بۆ کوتله و شێخ‌ولعه‌شایه‌رو
لیسته شۆڤینیه‌کانیان که موزایه‌ده له سه‌ر یه‌کپارچه‌ی خاکی
عێڕاقی عروبه‌و مادده‌ی 140 وجارێکی تر به عه‌ره‌بکردنی شاری
که‌رکوک ده‌که‌ن ،له لایه‌کی دیکه‌وه له که‌ناڵی به‌غدادیه معلم
داود فه‌رحان‌له قاهیره له‌به‌رنامه‌ی( حوار الگرشان) هه‌رجا‌ره‌و
چه‌ندین تانه‌و ته‌شه‌ر ئاڕاسته‌ی کاکه حه‌مه‌کان‌و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی
کوردی و هه‌رێمی کوردستان ده‌کات !! بوونی کورد له سه‌ر خاکی
خۆی له کوردستان به جسمیکی غه‌ریب وه‌سف ده‌کات.! بۆیه کاتی ئه‌وه
هاتوه داود فه‌رحانه‌کان له‌وه زیاتر خۆیان گێل نه‌که‌ن، بزانن
که ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون نیه، راستی‌یه‌که ئه‌مڕۆش نه‌بێت ها
نزیکه سبه‌ی ڕۆژێ هه‌ر دێته دی، مێژووش سه‌ربرده‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه
و ڕه‌حمیش به‌که‌س ناکات.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی منی ڕاکێسا ئه‌و دوو هه‌واڵه بوون
که وه به‌ر چاوم که‌وتن!! گومان له‌وه‌دانیه داوود فه‌رحان‌یش
وه‌ک من بینیویه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش سه‌رنج بده‌ن له عێڕاقی
عروبه و دیموکڕات و فیدڕاڵ چ باسه !!
هه‌واڵ :
1- ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار
به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریان دا . هه‌رکه‌سێک ژنێکی هه‌بێ بیکات
به‌دوو، 2000 دۆلار‌ی پێده‌درێت ئه‌وه‌ی دوو ژنی هه‌یه بیکات به
سێ و سێ ژنیشی هه‌بێت بیکات به چوار 5000 پێنج هه‌زار دۆلار‌ی
وه‌ک مکافه‌ئه بۆ خه‌رج ده‌کرێت !
2-
(ئوم‌سوجاد) که ئافره‌تێکی پاڵێوراوی عه‌ره‌به له لیستی (نه‌زاهه
والبناء) له پۆسته‌رو بڵاوکراوه‌کانی خۆ کاندید کردن‌و ریکلام ،
له جیاتی وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته وێنه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی داناوه
!! ئایا کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئاگای له‌و مه‌هزه‌له‌یه هه‌یه
!؟؟ ئه‌مه‌یه ڕووی گه‌شی عێڕاقی نوێ !؟؟
ده‌بێت ئێمه‌ی کورد تاکه‌ی حه‌شرمان له گه‌ڵ حه‌شری ئه‌وانه
بێت و سه‌رکرده‌کانی کوردیش له به‌غدا سوێند بۆ یه‌ک پاڕچه‌یی
خاکی عێڕاقی دیموکراتی عروبه بخۆن !؟ ئه‌مه پرسیاری هه‌موو
تاکێکی کورده پێویستی به وه‌ڵامه.
بۆ بینینی ئه‌و لینکه‌ی ئوم سجاد ئیره
کلیک بکه:
http://www.alawan.org/article/4025.html
sami.yousef@gmail.com
|