په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

کۆڵن برۆک: 27-3-2008


په‌نجاوپێنج پەنابەری کوردی عێراقی لەلایەن کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاوە ئامادەدەکرێن بۆ دیپۆرتکردنەوە بۆ کوردستان .

 


بەپێ ئەو هەواڵانەی لە گرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیڵد هاوس و کۆڵن برۆک و پۆتسمۆسەوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆن راگەیەنرا :سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوای تەواوی بوونی موڵەی 72 سەعات کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا هەڵیاکوتاوەتە سەر هەردوو گرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک وە کامسفیڵد هاوس ،زیاتر لە 55 پەنابەری کوردی عێراقیان راپێچ کردوە لە هۆڵی چاوەروانی گرتووخانەکاندا رایان گرتوون وا بریارە هەر ئەمرۆ رەوانەی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر بکرینەوە.


فازل عوسمان بە تەلەفوونی لەو گرتووخانەوە ووتی ئێستا ئەو پەنابەرانە دەبینم لە دوورەوە بەشێوازێکی ئەوپەری دژی ئینسانی کەلەپچەکراون و چاویان بەستراوەتەوە ..


شیروان عەلی عمر لە کۆڵن برۆکەوە دۆینی شەو بەسکرتیری فیدراسیۆنی راگەیاند لە ژوورێکی ئینفیرادی راگیراوم ناتوانم پەیوەندی بەهیچ کەسەوە بکەم پیان راگەیاندوم رەوانەی کوردستانت دەکەینەوە...


جاکۆلین بەرپرسی باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە دەشتی جەمال ی راگەیاند ئەوان پەیوەندیان بە وەزارەتی و بەریتانیاوە کردوە نارەزایەتی خۆیان دەربریوە کەهیچ کەس بەزۆر رەوانە نەکرێتەوە بۆ عێراق لە وەڵامدا وەزارەتی ناوخۆ رای گەیاندوە هیچ پەنابەرێک خەڵکی کرکوک و موسل و خوارو ناوەراستی عێراق بەزۆر نانێرێنەوە..


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق راگەیاندنێکیان ئاراستەی تەواوی دامو دەزگاکانی راگەیاندن کردەوە و ئیدانەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەکەن و داوایان لە تەواوی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە پەنابەری و ئینسان دۆستەکان کردوە پشتیوانی کەمپینی فیدراسیۆن بکەن دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و بۆ ئەم مەبەستە رۆژی 11-4 خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم هێلێی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی.


بەشداری عەلی نۆینەری فیدراسیۆن لە شاری هەولێرەوە بە سکرتێری فیدراسیۆنی راگەیاند سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ بەرێز (دکتور شوان) وەزیری مافی مرۆڤ کۆبوونەتەوە وا بریارە تا 2 سەعاتی تر وەلامی فیدراسیۆن بداتەوە بۆ ئەم مەبەستە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەو باس بکات ..هەروەها بەشدار عەلی ووتی ئێمە هەوڵ ئەدەین کەسوکاری ئەو پەنابەرانە کۆبکەینەوە خۆپیشاندان بەرینە بەردەم فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر و هەوڵەکانمان بۆ ئەنجام دانی خۆپیشاندان وەیانگرتنەبەری رێگای تر بەردەوام دەبێت لە حاڵەتی وەڵام نەدانەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

___________________________________________________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com

 

 

 

 

 

_____________________________________________________________________________________

 

 

 

 

لەندەن: 27-3-2008


فیدراسیۆن کۆبوونەوە دەباتە پەرلەمانی بەریتانیا ،
سەبارەت بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران.

 


هەر ئەمرۆ بەرێز جان مکدوناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا سەرباری دەربرینی نیگەرانی خۆی بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بە بەرێز سارە پارکەری راگەیاند لەزووترین کاتدا کۆبونەوەیەک بەرگوزاردەکرێت لە پەرلەمانی بەریتانیا بە ئامادەی سکرتێری فیدراسیۆن لەسەر دوایین ئالووگۆرەکان سەبارەت بە رەوشتی پەنابەرانی کوردو عێراقی و سیاسەتی تازەی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی ، هەروەها لەسەر داوای فیدراسیۆن بەئامادەی جان مکدوناڵد لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا فیدراسیۆن کۆدەبێتەوە.


بایز عبدولا لەگرتووخانەی دەستبەسەری پۆرتسمۆسەوە بەفیدراسیۆنی راگەیاند کاتژمێر 12 پاشنیوەرۆی ئەمرۆ بە دوو باسی مەنشەئەی سپی پەنابەران بەرێخراون بۆ شۆێنێکی نادیار.
 

___________________________________________________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com