په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

دوو هەواڵ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە.


سوێد:


گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە ڕێکەوتننامەی نێوان حکومەتی سوید و حکومەتی عێراقی و هەرێم بەرامبەر بە پەنابەران بەرپاکرا.


رێبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆن لەشاری یۆتۆبۆری بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئێوارەی 9-11 لەبەردەم کیتبخانەی گشتی وە بەرو سەنتەری شار بە بەشداری زیاتر لە 700 کەس خۆپیشاندانێکی جەماوەری سازدرا دژ بە رێکەوتننامەی نێوان حکومەتی سویدی و عێراقیو هەرێم بە ژیان و ئایندەی ئێمەی پەنابەرانەوە".


رێبوار ووتی داواکاریەکانمان "هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتننامەی نێوان حکومەتی سوید و عێراقی و هەرێم سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران،وەستانی هێرش بۆ سەر پەنابەران لەلایەن پۆلیسی سویدی بۆ شۆینی خەو شۆینی ئیشو جادەو کۆڵان،دانی دەستبەجێ ئیقامە بەو پەنابەرانەی کە مۆڵەتی مانەوەیان نیە،بەردانی ئەو پەنابەرانەی کەئێستا لە سجنەکان و کەمپەکانی سوید دەستبەسەرن ،چارەسەی ئەو پەنابەرانەی نەخۆش و کەم ئەندامن لەخەستەخانە بەرەسمی نەک بەنهینی لەرێگای شیرکانو کەنیسەکانەوە".


ریبوار دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردەوە کە"هەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوەپەنابەری و ئینسانیەکان بەردەوام دەبێت تا پاشەکشێ دەکەین بەم سیاسەتە دژی ئینسانیەی کە بەرامبەر پەنابەران بەرێوە دەبرێت ،هەروەها ئەم خۆپیشاندانە بە بەشداری رێکخراوی بێسنوری ئێرانی ،پارتی عەدالەتخوازی و رێکخراوی هیچ کەسێک لە جیهاندا قاچاخ نیە بەرێوەچوو"


بۆ پەیوەند بە فیدراسیۆنی لەشاری یۆاتۆبۆری پەیوەندی بکەن بە ریبوار حسین لە رێگا ئیمیلی:
Rast-1990@hotmail.com


له‌نده‌ن:


یەکێک لە گەورەترین یەکیتی کریکاریی بەریتانیا پشتیوانی خۆیان لە کارو چالاکیەکانی فیدراسیۆن دەربڕی.


کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆن و لەبەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق ووتی"یەکیتی کریکاریی (TGWU) یەکیتی کریکاری هاتووچوو کە یەکێکە لە یەکیتی کریکاریی گەورەکانی بەریتانیا وزیاتر لە 800 هەزار ئەندامی هەیە لە کۆبوونەوەیەکدا کە سکرتێری فیدراسیۆنیان بانگهێشتکردبوو قسە بکات لەسەر ڕەوشی پەنابەرانی عێراقی ، پشتیوانی خۆیان لەکارو چالاکیەکانی رێکخراوی فیدراسیۆن لەپێناو بەگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەراندا دەربرێ".


کارن ئەوەشی ووت "دوای ئەوەی ووتارێکم پێشکەشکرد لەسەر ئەو ئەرکانەی فیدراسیۆن و بەرەی دژی دیپۆرتی ئەنجامی داوا پاشان دەشتی جەمال لە ووتارێکدا تاکیدی لەسەر ئەوەکردەوە کە کێشەی پەنابەران کێشەی کریکارانە بۆیە زۆر گرنگە یەکیتی کریکاریەکان دەورێکی بەرچاویان بێت لە پشتگیری لەدەستکەوتەکانیان کە ئەمرۆ لەلایەن لیبەر پارتیەوە پێشێل دەکرێت"


کارن ووتی "سکرتێری فیدراسیۆن چەند داواکاری خستە بەردەم بەرپرسیارانی ئەو یەکیتیە وە خۆشبەختانە داواکاریەکانیان قبوڵکرد لەوانە(پشتیوانی بکەن لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی یەکسانخوازی لەعێراق وکوردستاندا:پشتیوانی بکەن لە هەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ئەندامەکانی خۆیان ئاگادار بکەنەوە لەسەر دۆخی سیاسی عیراق وکێشەی پەنابەران لە ریگای هەواڵەکانی فیدراسیۆنەوەهەوەها پشتیوانی مادی فیدراسیۆن بکەن لەسەر کەوتنی کارەکانیان".


ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن دەستەی باڵای ئەو یەکیتی کریکاریی یەوە ئێوارەی 11-11 لە لەندەن سازدرا.
ئیوارەی هەمان رۆژ رادیوی سەراسەری لە بەریتانیا بە سکرتێری فیدراسیۆن چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.


___________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

CONTACT:00447856032991 or00447895636633

www.csdiraq.com www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk