په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٣

دوو هەواڵ سەبارەت بە کۆمەک بۆ ئاوارەکانی سوریا لە کوردستان.

یەکێتی کرێکاریی خزمەتگوزاریی گشتیی لە لەندەن ‌هەڵمەتی کۆکردنەوەی جلوبەرگی بۆ ئاوارەکانی سوریا دەستپێکرد.


بەریتانیا - لەندەن:

لەدریژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پێناو گەیاندنی کۆمەکی ئینسانی بە ئاوارەکانی سوریا لە ڕێگای گروپی هاناوە، ئەمرۆ بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکیتی کریکاریی خزمەگوزاری گشتی بەریتانیا یونسێف بە هاوبەشی گروپی ژنان هەڵمەتی کۆکردنەوەی قەمسەلەو جلوبەرگ بۆ ژنان و منالانی ئاوارەکانی سوریا دەستپێکرد.


لەژیر ناوی کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە هاتوە"داوا دەکەین بە بەخشینی چاکەتو بلوز کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا بکەن" هەر لەو راگەیاندنەیاندا هاتوە "لە ماوەی رابڕدودا نزیک بە ٥ملیۆن ئاوارەی بووە لە ناوخۆی سوریادا وە ٢ملیۆن لەوانە لە ولاتانی وەک لیبیا و عێراق و تورکیایە... پیویستیان بە شیلتەر و جلوبەرگ و خواردنە. ئاوارەکان لەسەدا ٧٥ی ژنان و مناڵانن".


هەروەها هاتووە "بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکیتی کرێکاریی خزمەتگوزاری بەهاوکاری لەگەڵ گروپی ژنان کار دەکەن لەگەل گروپی هانا بۆ گەیاندنی کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا".


شایەنی باسە یونسێف لە ڕاستای هەوڵەکانی خۆیدا بۆ پشتیوانی لە کارەکانی گروپی هانا بریاری داوە ١٦-١ -٢٠١٤ لە لە ندەن ئیوارەیەکی هاوپشتی بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەکی مالی بۆ پشتیوانی لە ئاوارەکانی سوریا رێک بخات.

 


پەنابەرانی شاری لاڤبرە کۆمەک بۆ ئاوارەکانی سوریا کۆدەکەنەوە.


بەریتانیا - شاری لاڤبرە:

مژدە عەبدوڵا هەڵسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە شاری لاڤبرەوە بە فیدراسیۆن ڕاگەیاند "دوایی پێک هێنانی گروپی هانا لە کوردستان، ئێمە لە شار لاڤبرە لە ڕێگای ژمارەیەک لە پەنابەرانی کوردە وە، دڵسوزانە بۆ کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا بە هانامانەوە هاتن بە دانی جلو بەرگو قەمسەڵە و پیداویستی تر کۆمەکیان کردین".


مژدە ئەوەشی گوت "تائیستا ئەو جلو بەرگانەی کۆکراوەتەوە نزیک بە ٧٠ کیلویە بڕیارە بە هیمەتی گۆران ترانسپۆرت بێ بەرابەر ڕۆژی چوار شەمەی داهاتوو بینێرینەوە بۆ کوردستان"
لە لایەکی دیکەوە ئاکۆ محەمەد لە کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرتەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەگەر فیدراسیۆنو گرووپی هانا بتوانێت خۆبەخشانە کۆمەک بۆ ئاوارە سوریەکان کۆبکاتەوە، ئێمە بۆ نەتوانیین بی بەرابەر بۆتان بنێرینەوە".


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەوپەری سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پەنابەران و گۆران ترانسپۆرت دەکات کە لە ئاست سەرخستنی هەوڵەکانی گرووپی هانا لە پیناو کۆمەکی مرۆیی بە ئاوارەکانی سوریا هاوکاری و پشتیوانیان لێکردین.
 

٢٦\١٠\٢٠١٣

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک