په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٨

  دوو هۆنراوە بۆ منداڵان.

محەمەد بەرزی

    دڵی باوکم.
یەک ئەژنۆ بەفر باری
ئای کە خۆشبوو بۆ یاری

لە دوای باوکم دەڕۆیشتم
بەڵام پێی نە دەگەیشتم

وتم بابە سووک بڕۆ
ناتوانم بگەم بە تۆ

پێڵاوەکەم دڕاوە
قاچەکانم ئاوساوە

باوکم پێڵاوی بینی
تەڕ تەڕ بوو چاوی شینی

بە ماچ و سۆزی دڵی
گـورج منی کردە کۆڵی.


٢٢\١\٢٠١٨

  پشیلەکەم.
پشیلەکەم قەڵەوە
حەزی زۆری لە خەوە

بۆ نەوس چاوی بزە
کوژراوی گۆشت و بەزە

گووپەکانی ئاوساوە
هەر خەریکی میاو میاوە

تەپۆ و تەمەڵ و خاوە
هێز و توانای نەماوە

تۆزێ ڕاکا دەتاسێ
یەک مشک لێی ناترسێ

لایەوە یاری دەکەن
بۆ گاڵتە سەیری دەکەن.

 

٦\٢\٢٠١٨

mkbarzy@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک