په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٢\٢٠٢٥

دوو هۆنراوەی ئەرمەنی.*

 

 

 ئاودیك ئیسحاقیان**

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: نه‌ژاد عەزیز سورمێ 

  تفلیس ١٨٩٩.
با گۆڕم دیار نەبێ‌ و
شنەبام بەسەردا بخوولێتەوە.
بەرد و خاچم
لە سەرینگانمدا ناوێ‌..
با تەنیا شەنگەبییەكم بەسەردا بلەرێنەوە.
ئای لە دەست مرۆڤ.. لە دونـیایێ‌
چەندت خاچ هەڵگرتوون، چەند
هەر لە دێرەوە لەسەر دڵمدا
بەردی زۆر قورس و ڕەش هەن.

 


   
زویرخ ١٩٥٥.
لە خەمی سووتێنەردا
دڵم تێكشكاوە..
ژیانیشم تێكشكا..
چیم تیا ماوە؟
با بگریم،
فرمێسكم ببن بە دەریایەكی سوێر
بەو مەرجه‌ی دایكم بە خەمم نەزانێ.
ئاخ..
گەر پەڕاگەندە بووم و
كەوتمە كێوان
تـاوێر و گاشە بەردم دوای گاشە بەرد
بەسەردا
بەربوونەوە
با دڵم بۆ گورگان بێ‌
بە مەرجێ دایكم
بە مه‌رگم نەزانێ‌.

_________________________________________
* دەقی هەردوو هۆنراوەکە بە عەرەبی:
http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=82187&r=&rc=1
http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=82189&r=&rc=3 

** ئاودیك ئیسحاقیان: شاعیر و ڕۆژنامەنوسی ئەرمەنی، زۆربەی ژیانی لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیادا بەسەر بردووە. یەكێكە لەو شاعیرانەی بایەخێكی تایبەتی بە گیروگرفتەكانی ژیانی ڕۆژانە داوە.

 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک