دوژمنانی کۆمۆنیزم به تیرۆر کردنی '' مو‌سا حوسێن '' ترسنۆکی و داماوی خۆیان نیشاندا .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه*
تیرۆریستانێک که موسایان تیرۆر کرد کارێکی ترسنۆکانه‌ی تریان خسته سه‌ر فایله‌که‌یان چونکه هێرشی ئه‌م تیرۆریستانه له کاتێکا بووه مو‌سا بێ چه‌ک بووه و پاسه‌وانی نه‌بووه و له جیگایه‌کی مه‌ده‌نی بووه که نوسینگه‌یه‌ک بووه هیچ جۆره چه‌کێکی تێدا نه‌بووه. ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه ترسی ئه‌مانه له بیر‌و باوه‌ری کۆمۆنیستانه‌ی مو‌سا و وهئیفلاسی و داماوی بیر‌و راکه‌ی خۆیان بووه که جگه له چه‌ک و تیرۆر توانای وه‌لامی تریان پێ نیه ئه‌مه هۆی سه‌ره‌کی بووه له تیرۆر کردنی ئه‌م هاورێ یه.
مو‌سا حسین کادرێکی چاونه‌ترس و به جه‌ربه‌زه بوو ، زۆر جارله سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی زه‌حمتکێش به رووی ده‌سه‌لاتداراندا چووهتهووه چه‌ندین ده‌سکه‌وت بۆ ئه‌م خه‌لکه به‌هۆی رابه‌ری کردنی ئه‌وه‌وه به ده‌ست هاتووه ،یه‌کێ لهوانهچهوو رێژ کردنی گه‌ره‌که‌که‌ی خۆیان بووه که منالان و خه‌لکی گه‌ره‌ک پێشتر له ناو قورو چلپاوی گه‌ره‌که‌که‌یان له زستاندا نه‌یانده‌توانی بچنه قوتابخانه‌و هاتو چۆ بکه‌ن .ئێستاش مو‌سا له هه‌ولی په‌ره دان به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی بایعی له حکومه‌تی عێراق ،ئا له‌م کاته‌دا بوو تاریک په‌رستان دوژمنانی خه‌لکی زه‌حمتکێش رێگه‌یان نه‌دا هاوری مو‌سا درێژه به‌م کاروانی خه‌باته‌ی خۆی بدا ، هه‌ر بۆیه جه‌سته‌ی پیرۆزیان خه‌لتانی خوێن کرد.
مو‌سا زۆر ده‌مێک بوو ئه‌وه‌ی له لا نه‌مابوو ئیسنانه‌کان له سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و دینی جیاوازیان هه‌یه هه‌موو ئینسانه‌کان لای ئه‌و وه‌ک یه‌ک بوون ، به تایبه‌ت له شاری که‌رکوک که چه‌ندین ساله به‌عسیه‌کان و ده‌سه‌لاتدارانی پاش ئه‌و له هه‌ولی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان بوون له سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و دینی زۆر به دژی ئه‌م زولمه بووه .مو‌سا له‌سه‌ر ئه‌م بیرورایانه‌ی خۆی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی کراوه .
ئه‌مرۆ گه‌رچی مناڵه‌کانی مو‌سا باوکیان له‌ده‌ست دا هاوسه‌ره‌که‌ی ،هاوسه‌ری خۆشه‌ویستی خۆی له ده‌ست دا، له‌مرۆ به‌دواوه حیزب ده‌بێته باوکی مناڵه‌کانی ولانکه‌ی مناله‌کانی ،حیزب ده‌بێته ئه‌و دڕکه‌ی که ده‌چه‌قێته پێی دوژمنانی مو‌سا ومنالهکانی و هاوسه‌ره‌که‌ی و دوژمنانی کۆمۆنیزم و ئینسانیه‌ت.حیزب ده‌بێته ئه‌و هێزه‌ی به لافاوی شؤرشی سۆشیالیستی هه‌رچی ئه‌م ده‌سته پیس و چهپهلانهی تیرۆریزم و پوخڵه‌واتی ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌رستان و دوژمنانی کۆمۆنیزم و ئینسانیه‌ت راده‌ماڵی و به‌هاری ئاسایش و ئازادی و یه‌کسانی و جمهوری سۆسیالیستی بۆ خه‌لک دێنێ.
بژی مو‌سا حسین مردن بۆ دوژمنانی کۆمۆنیزم وئینسانیه‌ت بژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق 17/1/2008
* - سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه - سه‌رنوسه‌ری بلاوکراوه‌ی (به‌ره‌و سۆشیالیزم)
|