په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

دوو كادیری پارتی چارەسەری لەلایەن ئاسایشی'' مەسیف''ەوە دەستگیركران .

 

 


بەرواری (4/2/2008) كاتژمێر 4:30 خوولەك لە گوندی "سۆفی سام" سەر بە قەزای مەسیفی سەلاحەدین، دوو كادیری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی "سۆزان عەلی رەشید و شیلان مەحموود مەولود" دەسگیركران، وەكو شایەتحاڵێك لە گوندەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات رایگەیاند" :

لەكاتێكدا ئەو دوو كادیرەی پارتی چارەسەری سەرقاڵی كاروخەباتی رێكخستنی بوون  مەفرەزەیەكی  ئاسایش  بە دوو ئۆتۆمبیل و  كومەڵێك  چەكدارەوە هاتنە سەرماڵی شاخەوان ئەو دوو كادیرەی پارتی چارەسەریان دەستگیر كرد" شایانی باسە دواتر لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەندێك ئەندامی دیكەی ئەو پارتە پەیوەندی دەكەن بە"شیلان مەحموود مەولود"وە ئاسایش رێگەی دابوو كەتەلەفۆن بكەن بەڵام بەسەماعەی خارجی، دواتر ئاسایش تەلەفۆنی ئەو كادیرانەی پارتی چارەسەری داخست.

هەرلەو ماوەیەدا بانگی شاخەوان و سیامەندی ئامۆزای دەكەن كە ببنە كەفیلی ئەو دوو هەڤاڵە ئەوانیش دەچنە ئاسایشی مەسیف، بەڵام ئەوانیش دەسگیر دەكرێن، تائامادەكردنی ئەم هەواڵە هەرچواریان هیچ دەنگوباسێكیان نییە.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی چارەسەری هەواڵەكەی پشت راست كردەوە و رایگەیاند كە لە شاری رانیەش هەمان شت هەبووە دوو كادیری دیكەمان دەستگیر كراون، بەڵام پاش دوو كاتژمێر ئازاد كراون. بەڵام بۆ ئەو دوو هەڤاڵەی مەسیف هەتا ئێستا دەستگیرن و ئاسایشی ئەو مەسیفیش ئێمەیان لە هیچ شتێك ئاگادار نەكردووەتەوە.

 

پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان