نامه‌ی لوئیس ئایالا بۆ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌مه‌ڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی PDKIله SIدا.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران! هاوڕێی به‌ڕێز!
له‌م رێگه‌یه‌وه ئه‌وه په‌سند ده‌كرێ كه ستاتۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست‌دا، به پێی په‌سندكراوی 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست كه له رێكه‌وتی 30ی ژوئه‌ن تا دووی ژوئیه‌ی 2008 له ئاتێن، پێته‌ختی یوونان به‌ڕێوه چووه، به تێكڕای ده‌نگ، له ئه‌ندامی چاودێره‌وه بۆ ئه‌ندامی راوێژكار به‌رز كراوه‌ته‌وه.
درێژه‌ی هاوكاریی پڕ به‌رهه‌می حیزبه‌كه‌تان له رێڕه‌وی دابینكردنی پڕنسیپ‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌كاندا بۆ من جێگای خۆشحاڵییه. داواكارم سڵاوه گه‌رم‌و برایانه‌كانی من قبووڵ بكه‌ن!
لوئیس ئایالا، Lwis Ayala سكرتێری گشتیی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست ده‌بیرخانه‌ی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست له‌نده‌ن ـ 9ی ژووئیه‌ی 2008
نامه‌ی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری بۆ لوئیس ئایالا، سكرتێری گشتیی .SI
به‌ڕێز لوئیس ئایالا "Lwis Ayala"، سكرتێری گشتیی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست سڵاو‌و رێز!
نامه‌ی به‌ڕێزتانم پێ گه‌یشت سه‌باره‌ت به په‌سندكرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئه‌ندامی راوێژكار، له 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا.
به‌م بۆنه‌وه سپاسی به‌ڕێزتان‌و ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست ده‌كه‌م كه ئه‌و شانازییه‌ی به حیزبی ئێمه به‌خشی.
بێ‌گومان ئه‌م كاره هانده‌رێكی به‌هێز ده‌بێ بۆ درێژه‌ی خه‌باتمان له چوارچێوه‌ی ئوسوول‌و پڕنسیپه‌كانی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا.
مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران 30/4/1387 20/7/2008
|