دوو مۆدیل
لەبەرپرسیارێتى!!!!
تەنز

عهتا
قاجرى
ئەروپا /
سەرکەوتنى بەرپرس لەسەربنەماى پێشکەوتنى خەڵکانى ژێردەستى
هەڵدەسەنگینرێت.
کوردستان / سەرکەوتنى بەرپرس
هەڵسەنگاندنى نى یە بەڵکو بون بەرپرس هەربۆخۆى نیشانەى سەرکەوتنە.
ئەروپا/بەرپەرسەکان هەندیک جارلەبەر هەستى گەورەى بەرپرسیاریەتى
خۆشەویستى وڵات دەست لەکاردەکێشنەوە.
کوردستان / خۆشەویستى بۆ
کورسى ڕێگرەلەبەردەم دەست لەکارکێشانەوەى.
ئەروپا / تاک لەسەرەتاوەدەست پێ دەکات و
بەتدریج دەبێتەبەرپرس.
کوردستان / تاک وبەرپرسیارێتى
هەرلەمنداڵییەوە دەبێت یەکەم ئیشیشیان لەبیست ساڵى دەبێت
یەکسەربەرپرسیش دەبێت.
ئەروپا / بۆ
پۆستێک بەدواى بەرپرس دەگەڕێن.
کوردستان / بۆتاکیک بەدواى پوستدادەگەڕێن
ولەکاتى نەبونینیشى بۆى دروست دەکەن.
ئەروپا / کارمەندیکى سادە دەتوانیت پاش
چەندساڵ ببێتەبەرپرس.
کوردستان / کارمەندێکى سادە پاش
چەندساڵێک هەرهەمان کالامەندى سادەییە،لەکاتێکدابەرپرسەکەى
چەندجارگۆڕاوە
ئەروپا / ئەگەر
بیانەوێت سوود
لە ئەزموون شارەزایى کەسێک وەرگرن
ئەیکەن بەڕاوێژکار.
کوردستان / ئەگەر
بیانەوێت هیچ سودیک لەکەسێک وەرنەگرن دەیکەنەڕاوێژکار.
ئەروپا / ئەگەرکەسێک لەکارلاببرێت داواى
لێ بوردن دەکات هەتا لەوانەیە
دادگایى بکرێت ئەگەرکەم تەرخەمى کردبوو.
کوردستان / ئەگەر
کەسێک لەکارلاببرێت ئەوا لە
مەراسیمیکى بەشکۆدا پۆستێکى نۆى وگرنگ ترى پى دەبەخشرێت.
ئەروپا / بەرپرس بەشێوەیەکى سەربەخۆکار
پێ دەدرێت ولەسەرکارلادەبرێت ،بەڵام بەشیوە ى گروهى هاوئاهەنگ کاردەکەن.
کوردستان / بێ پرس بەشێوەى سەربەخۆ
و هاوئاهەنگ کاردەکەن ،بەڵام بەشێوەى
گروهى کاریان پێ دە دەرێت ولەسەرکارلادەبرین.
ئەروپا / بۆ
دامەزراندنى بەرپرس لە میدیا
بانگەواز و
ئاگادارى بڵاودەکەنەوە و
چاپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.
کوردستان / بۆ
دامەزراندنى بەرپرس تەلەفونکردنە بۆ ئەو
کەسانەى کە مەستیانە.
ئەروپا / کاتى دەست پێک و
کۆتاى کارى بەرپرسێک دیارى کراوە و
تەنانەت دەست پێکى کارى بەرپرسى دواى ئەویش دیاردەکرێت.
کوردستان / بەرپرس لە
هەمان رۆژ فەرمانى کارکردن وەیان
لەسەرکارلابردن وەردەگرن.
ئەروپا / هەموو
کەس دەزانێ زیادەى داهاتى بەرپرسێک چەندە.
کوردستان / کەسانێکن دەرمەتیان پەیوەندى
بەکەسەوەنى یە.کەس مافى زانینى نى یە.
ئەروپا / ئێوە بەرپرسەکان بەناوى ئاسایى
خۆیان بانگ دەکەن.
کوردستان / ئێوەبەرپرسەکەتان بانگ ناکەن
چونکە ئەوان کاتى بینین بەئێوەنادە ن تابانگى بکەن.
ئەروپا / بۆ
بەرپرسیارێتى پێشینەى کار و
کارامەیى گرنگە.
کوردستان / بۆ
بەرپرسیارێتى هەر سیقەیان پێت هەبێت ئیتر
تەواوە.
ataqajri@yahoo.com
|