٢\٩\٢٠١٣
دوو نامه بۆ به‌ڕێز
کارگێڕی گشتیی گۆڕان، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا.

عادل
نامه‌ی یه‌که‌م:
به‌ڕێز نازانین بۆ چی تۆی به‌ڕێز ،پێش یه‌کیه‌تی و پێش وازهێنانیشت له
یه‌کیه‌تی و دوواتریش تا ئه‌مڕۆ یه‌ک ته‌بلیغت هه‌یه، به‌ده‌ر نیه له
گه‌شانه‌وه‌ی ژیله مۆی ناکۆکیه‌کان؛ بڕوابوون به ته‌سفیه‌ی حسابات،
بڕواتانه، که ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌ناوچه‌که، به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری
جیهان گرنگی خۆی له‌ده‌ست داوه.ده‌رکه‌وتوه که سلبیاتی زۆر زیاتره
له ئیجابیاتی، که‌واته وازهێنانی باشتره له سووربوون له‌ده‌ست پێوه‌گرتنی.
به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ناسراوی ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی و له‌ده‌ورانی
پێشتریش دا هه‌ڵسوڕاوێکی نزیکی به‌ڕێز سکرتیری گشتی یه‌کیه‌تی- واته (مام
جه‌لال) بوویت.
له‌ته‌واوی ههڵسوکهوتو بریاره‌کانی ئهوبهرێزهدا له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی
کوردوستاندا ئاگاداربوویت و هه‌رهه‌موویشیان به‌ڕیزت سه‌رپه‌رشتی چۆنیه‌تی
جێبهجێکردنیانت کردوه، به‌جۆرێکی وه‌ها تا به‌رێز مام جه‌لالت ڕازی
بکه‌یت، ئه‌وه‌ش زیاتر وای کردوه هه‌میشه که‌سی دوه‌م بیت له‌ناو یه‌کیه‌تیدا
دوای مام جه‌لال.
بهڵگهوسهلماندنی ناوێت، له‌هه‌موو سه‌رکه‌وتنه سیاسی‌و سه‌ربازیه‌کانی
یه‌کیه‌تی به نووشستیو ناههموارهکانیشیهوه، له‌هه‌موو شهرهناوخۆییهکانی
شاخ و شاریشدا(سیاسی‌و سه‌ربازی) پشکی شێرت هه‌بوه، ئه‌مه‌ش بۆتۆ مایه‌ی
خۆشحاڵیت بوه که به‌ڕیز مام جه‌لال لێت ڕازی بوه. هیج هه‌ستت به‌نامۆیی
نه‌کردوه که شانبه‌شانی شکستهسیاسیهکانیش دا له‌هاوشانی بوویت.
به‌وپێ یه هه‌موو خه‌ڵکی کوردوستان به ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارته‌کانی
تریشدا بوون ،ئه‌وانه‌ی دۆست و هاوپه‌یمانتان بوون، وه ئه‌وانه‌شی
ناحهزتان بوون، بۆ نموونه؛ به‌رێز فازل میرانی ووتی خۆ ڕۆیشتنی کاک
نه‌وشیروان وه‌ک لایه‌کی یه‌کیه‌تی وه‌هایه- هه‌ر هه‌موو وایان ده‌زانی
به‌ڕیزت له نفوسیشدا دیسان هه‌رکه‌سی دووه‌می دوای به‌ڕێز مام جه‌لال
یت،( به‌ڵام واده‌رنه‌چوو)! دیاریش بوو خۆشت هه‌روات ده‌زانی، بۆیه به‌ئاسانی
وازت له‌وسی ساڵه هێناو، خۆت به مهغدورو وه‌ک ناوی گهورهوشاری
وێرانت ده‌هاته به‌رچاو. دیاره وازت له‌وسی ساڵه هێنا، تا به فعلی
ببیته پله یه‌ک بۆ هه‌تاهه‌تایی.
هه‌موو وامان ده‌زانی لازۆرهکهی یه‌کیه‌تی ڕاده‌ماڵیت به‌دوای خۆتا-
به‌ڵام ته‌واوی پێش بینیه‌کان پێچه‌وانه ده‌رچوون، به‌وانه‌ی خودی
پارتیشه‌وه،
خۆ زۆر زوو هاواریشمان کرد که ئه‌وه جیابوونه‌وه‌ی باڵی تووند ره‌وی
یه‌کیه‌تیه له باڵه میان رهوهکهی و هیچی تر زیاتر نابێت.
تا ئه‌م ساته‌ش هێشتر باڵه‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال زۆرینه‌ی یه‌کیه‌تی
بوو. به‌و پێ یه تۆ واته به‌رێزتان هیچ زوڵمێکی سیاسیتان لێنه‌کراوه
له‌وه‌ی که وه‌ک که‌سی دوه‌م پله‌ت هه‌بوه ئه‌وه‌ش دیاره له‌پای به
به‌رده‌وام مانه‌وه‌ت بوه بۆ ماوه‌یه‌کی دریژخایه‌ن له‌گه‌ڵ مام جه‌لال
دا بۆیه ئه‌و پله‌یه‌ت پێ به‌خشراوه‌و فه‌رزیشی کردوویت به‌سه‌ر که‌سانی
وه‌ک ئارامیشدا واته چوونکه جیگای متمانه‌و باوه‌ڕی بوویت بۆ کاره‌کانی
نه‌ک به‌وه‌ی که گه‌وره‌یی نفووزی سیاسیت مام جه‌لال و یه‌کیه‌تی
ناچارکردبێت که ئهوپلهیهت هه‌بیت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌جروبه‌ی
سیاسیت، نه‌یده‌توانی شان له‌شانی مام جه‌لال بدات بۆ یه زۆر به‌ئاسانی
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که مابوو ده‌سته مۆی ده‌ستی مام جه‌لال و یهکیهتیو
خه‌تی گستیت کرد و وه‌ک به‌فری به‌ها تواندتهوه.- ئه‌وکات ریکخراویکی
تووند و ئاگرینی وه‌ک کۆمهلهت له‌به‌رده‌ست بوو ده‌ت توانی گۆڕان بکه‌یت،
ئه‌وکاته کاتی خۆی ده‌بوو بۆ گۆڕاندن به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌یت ئه‌نجام
دا.
له‌م دوادویهشدا،جیابوونهوهشت له‌یه‌کیه‌تی به‌نیازی ڕاستکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌کانی یهکیهتیو گوایه تهنازوولهکانی بۆ پارتی ئارامی
لێبریبوویت، پێ ده‌چوو وات زانی بێت مام جه‌لال پیربوهو خڵه‌فاوه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه،ئه‌و تا ئهوساتهشی نه‌خۆش که‌وت، باش هاوکێشه‌کانی ناوچهوجیهانی
بۆ کوردوستان خوێندبوه‌وه، ئه‌و له‌و کاته‌وه‌ی گه‌مه نێو ده‌وڵه‌تیه‌که‌ی
٣١ی ئاب روویدا ( که به‌ڕیزتان به‌جاشایه‌تی ناوزهرتان کردوه)،تێگه‌یشت
له‌وه‌ی که ئه‌و ململانیه ناوخۆییه‌ی ناو کوردوستانی ژیرده‌ستی
پارتی‌و یه‌کیه‌تی ده‌بێت لانی که‌م ڕابگیرێت، له‌سه‌ر هه‌ر حسابێکیش
بێت، ده‌بێت ببێت، ئه‌وه په‌یامی رۆژاوابوو بۆ سه‌رانی پارتی‌و یه‌کیه‌تیش
که ئه‌وکات خۆت له‌ناویدا بوویت وه‌ک به‌رپرسی دووه‌م. ئیختیار له‌به‌رده‌متاندا
وه‌ک پاریتیو یه‌کیه‌تی ئه‌وه‌بوو؛ ئه‌وه‌ی قبووڵی ناکات، له‌گۆڕه‌پانه‌که
وه‌ده‌ر ده‌نرێت، بۆ ئه‌ودیو سنووره‌کان وه‌ک پیشانی هه‌ردوولا درا به
شێوه‌یه‌کی کاتی، بۆ هاوکێشهکردنهوهی هێزه‌کانتان. خۆت له ئێمه
زیاتر ئاگاداری ئه‌و ئاڵوگۆڕانانه بوویت.
بۆیه وازهێنانت له‌یه‌کیه‌تی ته‌نها هۆیه‌کی هانده‌رت، له خه‌مخۆری
بۆیهکیتیو بۆ تهنازوولهکانی نه‌بوه بۆ پارتی خۆت ووته‌نی- به‌ڵکوو
له‌و خۆش باوه‌ڕی و هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌و ئه‌و پێشبینیوه بوه که
گوایه تۆ به‌ربه‌ستت هه‌بوه له‌وه‌ی ببیته که‌سی پله یه‌که‌می ناو
یه‌کیه‌تی، وه به وازهێنانت له یه‌کیه‌تی ئه‌وه زۆرینه‌ی یه‌کیه‌تی
به دواتتا دێت و خۆت ده‌گۆریت له‌به‌رپرسیاریه‌تی پله دووه وه بۆ
به‌رپرسیاریه‌تی پله یه‌که‌م بۆیه ئه‌وبه‌شه‌ی خۆشت ناو نا گۆڕان- به‌داخه‌وه
من دڵنیام له‌وه‌ی له‌وساته وه‌خته‌ی بهرروتاندا خۆشی دایگرتبوویت به‌ڵام
له‌ناخته‌وه هه‌بوو ته‌زووی په‌شیمانی و سه‌رپه‌نجه‌ت ده‌گه‌ست،
چوونکه ئه‌و بردنه‌وه‌ی زۆرایهتیه نه‌بوویت، که خه‌ونت پێوه ده‌بینی
و نه‌ت توانی بیسهلمینیت که به‌ڕاستی به پێی نفووسی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری
که‌سێکی که شایسته‌ی پله‌ی یه‌که‌می به‌رپرسیاریه‌تیت له ناو یه‌کیه‌تیدا،
گه‌ر چی ما جه‌لال به‌ته‌مه‌نیش هه‌ڵچوه. واته تۆ زۆرایه‌تی نه‌بوو
یت، هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند- که چه‌ند کورسیتان به‌ده‌ست
هێنا. له یدمه که مام ڕۆسته‌م گره‌وێکی سه‌رپێی کرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی
ژماره‌ی زیاتری ده‌نگه‌کان له به‌شه یه‌کیه‌تیه‌کی مام جه‌لال-گره‌وه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ردا کردبوو- دیاره ئه‌و بڕوایه‌شی له پێشبینیه هه‌ڵه‌که‌ی
کاک نه‌وشیروانه‌وه وه‌رگرتبوو، که وای ده‌زانی ده‌بێته زۆرایه‌تی
له‌به‌رامبه‌ر به‌شه یه‌کیه‌تیه‌کی مام جه‌لال دا- به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
و ژماره‌ی کورسی به‌ده‌ست هاتوو، به‌ڵگه‌ی دۆڕاندنی گره‌وه‌که‌ی دایه
ده‌ست مام ڕۆسته‌م.
که‌واته ته‌جروبه‌ی جیابوونه‌وه‌که‌ت، له‌وه‌ی زیاتر پێ نهبریویت، که
هه‌تبوه له ناو یهکیهتیداو له‌ئاستی هه‌رێم دا.
واته بهمانهوهت یان نه‌مانه‌وه‌ت له‌ناو یه‌کیه‌تیدا ئه‌وه که‌سی
پله سێ یت له کوردوستان دا وه پله دووش له ناو یه‌کیه‌تیدا ئه‌وه
له‌کاتی له ژیاندا بوونی مام جه‌لال دا، وه له‌کاتی غیابی مام جه‌لال
یشدا ده‌بوویته پله دوو له ئاستی هه‌رێم دا‌و پله یه‌کیش له‌ناو یه‌کیه‌تیدا-
ئیتر که وابێت، ئه‌م ڕووخسار گۆڕینه‌ی بۆ چیه؟
له‌کاتێکدا گه‌ر که‌سێکی هێمن و به‌ئارام بوویتایه، ئه‌وه هه‌رئێسته
کاندیدی یه‌که‌می ناویهکیهتی ده‌بوویت بۆ بوونت به سکرتیری گشتی یه‌کیه‌تی
به‌ڵام گه‌ر ئه‌مرۆ بش بیته‌وه به یه‌کیه‌تی و ببیت به‌سکرتێری گستی
یه‌کیه‌تی زۆر که‌سی به‌ر پرس هه‌ن به‌دوات ناکه‌ون، وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌ر
جارانبوایه به‌دوات ده‌هاتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌برت پساو په‌له‌ت
کرد‌و هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیت خوڵقاند و ئهورێکخراوهی که زیاتر له سی
ساڵ بۆی سووتایت تووشی ئه‌زمه‌یه‌کی ده‌روونی خۆخۆریت کرد،به‌جۆرێک، که
زۆر خراپتر که‌وته‌وه له‌سه‌ر یهکیهتیو نفوسی خۆشت بو مام جه‌لالی
یش ، به به‌راورد به‌و شکستانه‌ی که مام جه‌لال به‌سه‌ر یه‌کیه‌تی
هێناوه له پێناو پۆست و پله وپاره‌دا(خۆت ووته‌نی).که‌له راستیدا
بۆ مانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی کردوویه‌تی له به‌رامبه‌ر گه‌مه‌ی سیاسی
ووڵاتان و نزیکتری پارتی بۆ هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگاو به‌ڕێوه به‌ری نێو ده‌وڵه‌تی.
هێرشی ته‌بلیغاتی ڕه‌خنه‌یی به‌رده‌وامتان له به‌شه‌که‌ی تری یه‌کیه‌تی-
به‌تایبه‌تی له غیابی سکرتێرهگشتیهکهیدا پێ ده‌چێت، هه‌ڵه‌یه‌کی
ترتان داهێنابێت، به‌وه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا واتان کرد یه‌کیه‌تی
به‌ته‌نیا به لیستی خۆی دابه‌زێت و وبهونیازهی له‌دوایدا کۆبه‌ندی
ده‌نگه‌کانتان بکه‌ن بۆ له زه‌مین نانی پارتی ناحهزتان، پێ ناچێت، ئه‌و
ته‌کنیکه سه‌رپێ بکه‌وێت به‌و شێوازه‌ی نه‌خشه‌تان بۆ کێشاوه. کێشه‌که
له به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگدا نیه کێشه‌که له‌وه‌دایه کێتان سه‌ر به
ڕۆژاوایه‌و کێتان سه‌ر به‌ئێرانه. وه‌ک ده‌زنن پارتی نزیکایی ته‌واوی
هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی ناتۆ‌و ڕۆژاوا، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر سه‌ریش
بکه‌ون به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران دۆستانه‌تان که له‌سه‌ری سورن، ئه‌وه
له مورسی و ئیسلامیه‌کانی جه‌زائیر خراپتر ده‌هێنرێنه خواره‌وه‌و ،
ئه‌مجاره‌یان پێ ده‌چێت 31ی ئاب له چاویدا شنه‌ی شه‌ماڵ ده‌بێت. نه‌خوێندنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی سه‌رده‌م ته‌قله به فیل ده‌دات.
٢\٩\٢٠١٣
ya_sh@rocketmail.com
|