


چی له به‌هار که‌م له گوڵاڵه سوره
منــــێ نـــــامۆ بم وڵاتـــــــم دوره؟
نێرگز به من چــــی یا شنه‌بــــــایه‌ک
گڕه بێ له ڕوم خــــــــــــاکم له لایه‌ک
پێم ئه‌ڵێن باســـی غوربه‌ت زۆر ئه‌که‌ی
زۆرێ ده‌رئه‌بڕی له ئـــــــــــازاره‌که‌ی
تا جێ نه‌هێڵن ئــــــــــــازیز و هاوڕێ
نازانن چۆنه ته‌نهـــــــــــایی شــــه‌و ڕێ.
--------------------------------------------------------

شه‌و بوو تاده‌هات تریفه مانگی ئه‌دوان
گریا مانگی یه‌ک شه‌وه تا به‌ره به‌یان
سه‌دان ئاشقی وه‌ک من ئه‌و شه‌وه نه‌خه‌وتن
گریه ئاوایه..هه‌ساره‌ش له گۆ که‌وتن
تریفه‌ی ساوا به‌رگی خه‌می بۆ دڕی
سه‌بوری دا به مانگ فرمێسکی بۆ سڕی
وتی به‌سیه توخوا بۆ ئاشقان مه‌گری
تۆ‌ی ئه‌سیری ناحه‌زان..ئای که به قه‌دری
کوێریان ده‌که‌م به جوانی تۆ هه‌مو شه‌وێ
ده‌یانده‌مه چنگ و ده‌ستی زڕه خه‌وێ
گوڵی سوریش له‌گه‌ڵ تۆدا گیان به گیانه
بۆیه ئاشق شه‌یدای ڕه‌نگ و ئاسمانه.
سوێد
umed_70@hotmail.com
|