په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٩

  دوو پارچە هۆنراوە.

ئەرسەلان مەحمود

    یادەوەریی.

لە رۆژێكی
وەك ئەمڕۆدا،
سەرمان لە زمانی پرسیار بڕی!
پەنجەمان بە چاوی گوماندا كرد و،
ئەوینمان بە مەركانەكانی
دڵەوە شكاااا
ننننند!

ئەو
ئێستاااااا
نشینگەی كۆڵانە
تەنگەبەرەكانی تەنهاییە لەوێ‌،
منیش لێرە، لەم خومخانەی خەفەتدا،
مات و بێهەست، مەیزەدەی
میحنەتخانەكانی
خۆمم!

عەجیب
چ بارااااااانێكی
مۆر دەبارێتە ناو جەهەننەمی
یادەوەریمەوە،
ئێستا!!

   
دووکەڵ.
لێرە
درەخت هەیە
خۆی بە هەڵگری توخمی
دنیای ئەودیو دەزانێ‌، كەچی دەیەوێ
لەم دنیایەدا بەربگرێ، زەیتوونیش نییە!
هەشە خۆی بەسترانبێژی مەملەكەت
دەزانێ‌، بە شنە بایەكی دەر و دراوسێش
دەلەرێ،‌ سەروش
نییە!

ئێرە
ئەوەندە تاریك بووە،
حەپەی سەگە دەمشڕەكانی ئاوایی
ئارامییان لە ژیان بڕی
وە!

ئێرە
ئەوەندە نادیارە
هەموو شتێك تیایدا لە خەونێكی
ناخۆش دەچێ
ت!!

ئێرە
جەنگەڵێكە بەرەڵڵا،
بووە بە حەوشەیەكی ئێجگار گەورە و
سامناكی تەراتێنی تیاد
دەكا!

ئێرە
دەرزییەك
بە دەستیەوەیەتی،
ڕۆحت ئەشكەنجە و، جەرگت كونكون و،
دڵت هەلاهەلا و
داغاااااان
دەكا!

بگرە هاوڕێ،
تۆش جگەرەیەک داگیرسێنە و،
چەند بازنەیەک لە دووكەڵەكەی
دروستبكە!
 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک