په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٥\٢٠١٨

    دوو پارچە هۆنراوە بۆ منداڵان.


فەرهاد ئەحمەد

 

    کاتژمێر.
کاتژمێرپیشەی جوانە
کات دەژمێرێ رٍۆژانە
ھاورٍێی گەورەو مناڵان
ماندوو نابێ لەجوڵان
بەچرکەوزەنگ لێدانی
ئێمەی بەئاگا ھانی
فێری کردین چالاکبین
فێرخوازی دەروون پاکبین
چرکەبەچرکەی رۆژگار
ئێمەش وەک ئەوبین لەکار
کاتمان بەفیرٍۆ نەدەین
تابەسەرکەوتن دەگەین
چونکەپابەندبون بەکات
دەمانبات بەرەو ئاوات.

 

 

    هاوڕێیەکی مەزن.
کۆمپیوتەرەکەی ھاوڕێم
بـۆ ژیانـم پـێـویـسـتـە
گـەنجینەی زانـیارییە
لە لای من خۆشەویستە
   *  *  *
سـەرم تـەواو سـوڕماوە
چۆن ژیرانە کاردەکات؟!
بـە وشـە و وێنەو یاری
ئەرکی خۆی ئەنجام دەدات
   *  *  *
کاری زۆر وردو جوانە
لـێزان و شــارەزایـە
چیم بوێ؟لێیدەپرسم
چونکە وەڵامی لایە
   *  *  *
ئامانجی تەواو ڕوونە
ئەویش خزمەتکردنە
ھەربۆیە خۆشمـدەوێ
ھـاوڕێـیـەکی مـەزنـە.


١٨\٣\٢٠١٦
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک