په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٥\٢٠٢٤

    دوو پارچە هۆنراوە.

سروە نیعمەتزادە

               - ١ -
بمشارەوە  لە ناو ئەندێشەی شێعرێکدا
یاخۆ لە چاوەڕوانیی چاوەکانتا
لەگەڵ فرمێسکی وەرزێکی تەنیاییت بموەرێنە
بمدوێنە با ترووسکەی ئەستێرەیەک ببینم
لێرە هەورێک خۆی ماتداوە وەکونەگبەت بەسەر گوڵی ژیانمدا بشاخێنێ
لێرە ژیان دوور و ونە
لەو کاتەوە، لە دوێکەوە ئەشقیان لەسێدارە داوە.
 

               - ٢ -
من کە دڵ وەک ئاوی رۆشن دامە دەستی ئەشقەوە
جووتێ چاوی مەست و شەیدا کەوتە بادەی دەستەوە
من کە هەردەم بە هیوای خۆشەویستییت بووم بە دڵ
هەر وەکو ئاواتێ کۆشش کا بێتەدەر لە ژێری گڵ
من کە هەر ساتێ تیماری زامی رابردووم دەکرد
گیان و هەستم وا بە هاواری خەمەکانت دەمرد
خۆزگە دەتزانی لە ئەشقدا جەستەی مۆم دەتوێتەوە
هەر بە هیوای سۆز و دڵدارییت دەبم تۆ بڵەی کەی بێیتەوە.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک