په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

دوو پارێزەری خانەقینی

ئامادەن داکۆکی لە مافەکانی سوزان مشیر و شەهید عائیشە بکەن

 بۆ سکاڵاکردن لە تاوانبار ئەردۆگان.

 


پێویستە حکوومەتی هەرێم بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت و سکاڵا دژ بە هێرشی تورکیا تۆماربکات بەرامبەر بە وێرانکردنی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو

بە پێخۆشحاڵییەوە پاش بڵاو بونەوەی هەوڵی ناوەندی چاک بۆ سکاڵاکردن لە تاوانباری جەنگ ئەردۆگان ، چەندین کەس و لایەن ئامادەییان دەربڕیوە هاوکاری ناوەندی چاک بکەن .


هەردوو پارێزەر ڕەعد ئیسماعیل حوسێن و پارێزەر عەدنان ڕەحمان زەهاوی کە دانیشتووی خانەقینن ، ئامادەییان دەربڕی داکۆکی لە مافی هەردوو هاووڵاتی سوزان مشیر و شەهید عائیشە بکەن .


ئێمە دەستخۆشی دەکەین لە پارێزەرانی بە هەوڵوێستی گەلەکەمان ، داواکاریشین حکوومەتی هەریمی کوردستان لە ڕێگەی حکوومەتی عێراقییەوە بە فەرمی لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یاسایی لەسەر تورکیا تۆمار بکەن .
 


ناوەندی چاک
5-3-2008
www.chak.be
www.chaknews.com