په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

دوو پەنابەری کورد ماوەی شەش ڕۆژە

دژ بە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان مانیان گرتووە.

 

1-7-2008 

 

لەپەیوەندیەکی تەلەفوونی یەکێک لەو پەنابەرە مانگرتووانە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنەوە لە گرتووخانەی دەستبەسەری دۆڤەر ڕای گەیاند (ئەمڕۆ ماوەی شەش ڕۆژە لە خواردن مانم گرتووە داوا دەکەم دیپۆتم نەکەنەوە  دوای  سێ ساڵ چاوەروانیم لە بەریتانیا وەڵامی ڕەفزم وەرگرت ناچار بووم بەریتانیا بەجێ بهێڵم بچم بۆ ئیتالیا دوای ئەوەی پەنجە مۆری بەریتانیم ئاشکرا بوو گیراویانمەتەوە بەریتانیا لەو رۆژەوە زیندانیان کردوم بە نیازن دیپۆرتم بکەنەوە بۆ کوردستان منیش رازی نیم بگەرێمەوە  ..).

 

 پەنابەرێکی دیکە لە هەمان گرتووخانەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند پێشتر سێ پەنابەر بوون مانیان لە خواردن گرتووە بەڵام لەبەر باری خراپی تەندروستی یەکیکیان تەنها 4 ڕۆژ توانی بەردەوام بێت ، هەروەها ووتی ئەو پەنابەرانە باری تەندروستیان زۆر خراپە پێویستیان بە یارمەتی یە ...).

 

هەمان پەنابەر ووتی فشارمان بۆ دەهێنن هەر چەند ڕۆژ جارێک کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانمان دەکەن داوا دەکەن فۆرمی گەڕانەوە بۆ کوردستان ئیمزا بکەین ئێمەش ئامادەنیین ئیمزای گەڕانەوە بکەین داوا دەکەین هاوکاریمان بکەن.

 

 سکرتارێتی فیدراسیۆن ڕای گەیاند ناوی ئەو پەنابەرە مانگرتووانەی ئاڕاستەی رێکخراوەی لێبوردنی نیو دەوڵەتی و ڕێکخراوە پەنابەریەکان کردوە بەمەبەستی هاوکاریان   هەروەها   داوا لە تەواوی ڕێکخراوە ئینسانی و پەنابەریەکان دەکات نامەی نارەزایەتی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن دژ بەدیپۆرتی پەنابەران .

 

دەتوانن نامەکانتان بە ڕێگای  ئەم ژمارە فاکسە و ئەدرەسەی خوارەوە ڕەوانە بکەن:

The Citadel،Western Heights

                      Dover، Kent

                         CT17 9DR

01304 246400

Fax: 01304 246401

 

_________________________

 IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،  d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com

Jasm_rg@yahoo.co.uk     Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com  Mobile:  Jasim Gafur:

 07877489626 or 07929010257   Aram Hama 07729182083

www.csdiraq.com