
لەندەن-هیسرۆ
3-3-2008
دوو پەنابەری کورد بەزۆر لەژێر زەخت و
فشاردا دیپۆرت کوردستان دەکرێنەوە.
ئەمرۆ کاتژمێر 5 ئێوارە (سەرکەوت سەلام) پەنابەری کوردی عێراقی لە
فرۆکەخانەی هێسرۆوە لە لەندەنەوە بەفیدراسیۆنی راگەیاند خۆی و پەنابەر(
سەعید عەلی ) لەژیر زەخت زۆردا دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە.
محمد پەنابەری کوردی عێراقی لە گرتووخانەی ئۆکنتن وە بە فیدراسیۆنی
راگەیاند هەردوو پەنابەر دوای ئەوەی فشاری زوریان بۆ دەهێنن لەگەڵ 4
کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەروو عەمان بەریان دەخەن تا
ساتەکانی ئەم هەواڵە وابریارە 15 دەقەی تری بەزۆر رەوانەی فرۆکەخانەی
نیو دەوڵەتی هەولێریان بکەنەوە .
سکرتارێتی فیدراسیۆن رای گەیاند دوای پەیوەندی ئەم پەنابەرانە بە
فیدراسیۆنەوە رێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی و رفیوجی کانسل
لەهەواڵەکانی ئەم پەنابەرانە ئاگادار دەکرێنەوە بە داخەوە بەهۆی کەمی
کات و پەیوەندی پچراندی ئەم پەنابەرانە کۆمەک و هاوکاریەکان پێناگات و
سەرئەنجام پێچەوانە بە خواستی خۆیان دیپۆرتی دەکرێنەوە.
هاوکات هەر ئەمرۆ پەنابەر (سەروەر رەشید) فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە وا
بریارە 12-3 لەرێگای ئەردەنەوە رەوانەی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێری
بکەنەوە داوای لە فیدراسێۆن کرد هاوکاری بکەن.
لە راگەیاندنێک کە لەلایەن بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق و
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وە بڵاو بۆتەوە داوا لە تەواوی
رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی دۆست و رێکخراوی لێ بوردنی نیو دەوڵەتی
دەکات نامەی نارەزایەتی بنێرن بۆ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وداوای
دەست بەجێ راگرتنی دیپۆرتی (سەروەر رەشید) و سیاسەتی گێرانەوەی بەزۆری
پەنابەران بکەن بۆ کوردستان.
دەتوانن نامەی نارەزایەتێکانتان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
بکەن بەم ژمارە فاکسە:00442070354745
___________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|