١٣\٣\٢٠١١
دوو راپۆرت
سهبارهت به کۆبوونهوهی هێز و لایهنه چهپهکانی کوردستان.
١- کۆبوونەوەی هێز و لایەنە چەپەکانی
کوردستان.
سهلام
عهبدوڵا
ئێمە منداڵی ماڵێکین!
دوێنێ دوور لە لافیتە و درووشمی گەورەو راگەیاندنەکان بۆ یەکەمجارە
هێزو لایەنە چەپەکانی کوردستان لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانە، لە
بنکەی(CSI)کۆبووەوە.
بەدەنگ هاتنی ئەو هەموو حیزب و لایەن و کەسایەتییانە خۆی لەخۆیدا
گەشبینی و هەست بە بەرپرسیارێتی چەپەکانی سەلماند کە پێش و لەکاتی
ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی پەرتەواز ئامادەییان هەبووەو لەگەلیدا بە
گیانێکی دڵفراوان، سەڕاست بەڵام بەبێ موجامەلەو موهاترەو هەڵویستفرۆشتن
گوێ لە خواست و بۆچوونی یەکتر گیرا...دنیایەک هیوا و هێزو ئومیدی
پێبەخشی و بە کردەوە هەستکرا کە ئێمە منداڵی ماڵێکین و ئامادەین
لەپێناو ماڵەکەمان، بەوپەڕەی بەرپرسیارێتییەوە بزووتنەوەو ئەزموونی
کوردستان بۆ پێشەوە ببەین.
کۆبوونە بە دەرووی ئاڵا، ئامانج و هەڵویستی سوور:
سەرەتا هاوڕێ محەمەد پشدەری بەخێرهاتنی بەشداربووان کرد. لەسەر
پێشنیاری هاوڕێیان، هەر کەسێک بۆی هەیە 5خولەک قسەبکات. بەداخەوە
نوێنەرانی حیزبی شوعی کوردستان نەیانتوانی بەهۆی نەبوونی کات و درەنگ
ئاگاداربوونیان لە بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی چەپەکان، بەشداری بکەن.
لێرەدا بەکورتی ئاماژە بە پوختەی بۆچوونی هاوڕێیان دەکەم.
بەندە زۆر بە کورتی ئاماژەم کرد بۆ قەیرانی سەرمایەداری جیهانی و
لیبڕالیزمی نوێ و شکستی تەکنۆکراتەکانی سیستێمەکە و چۆن بوون بە هۆی
تێکچوونی بۆێەی جیهانی، گرانی بازاڕ، زیادبوونی بێکاری و جەنگ و
قووڵبوونی درزی نێوان سەرمایەداران و چینە ژێردەستەکان لەسەر ئاستی
جیهان بە کوردستانەوە، بۆیە خەڵک لە زۆربەی وڵاتان بە شێوازی جۆراوجۆر
وڵام دەدەنەوە. ئێمە وەک چەپ دەبێ لەنێوان حکومەتێکی ناعادل و گەندەڵ و
ئۆپۆزیتسیونێکی راستڕەو هەڵپەرست-کە خاوەن بەرنامەی عەدالەتی
کۆمەڵایەتی نییە- دژ بەم قەیرانە بە هەڵویست و ئەڵتەرناتیڤی خۆمان
زیاتر و روونتر لە نێو خەڵک چالاکی بنوێنین.
هاوڕێ خەسرەو سایە: پێویستیمان بە یەکریزی سیاسی سەربەخۆیە.
هاوڕێ خەسرەو جەختی لەسەر بنیاتنانی یەکڕیزی سیاسی سەربەخۆ و پێویستی
بەرزکردنی درووشمی(نان، کار، ئازادی، حکومەتی شوورایی)کرد. لەمەیانی
قسەکانیدا قۆناغەکەی بە قۆناغی سەرەتای شۆڕش هەڵسەنگاندو وتی: ئێمە
دەبێ هەوڵ بدەین لە ناو کارگە، زانکۆ و گەرەک و شوێنەکانی تر لیژنەی
داخوازییەکانی خەڵک دابمەزرێنین. ئەم شۆڕشە لەراستیدا دژ بە
ئیسلامییەکانە.
محەمەد پشدەری: خوازیار دەستوورێکی دیموکراتی بین بۆ مافەکانی خەڵک.
هاوڕێ پشدەری ئاماژەی بە پێویستی بوونی دەستوور و داڕشتنی بەرنامەیەکی
واقعی داخوازییەکانمان بۆ ئێستای کوردستان کرد. هاوکات وتیشی: ئێمە
نەمانتوانیوە لەسەر ئاستی ناحییە و قەزاکان درێژە بە ناڕەزایەتییەکان
بدەین. لەدواییدا دووبارە ئاماژەی بۆ گرنگی دەستوورێکی دیموکراتی بۆ
مافەکانی خەڵک.
عەلی مهحمود: پێویستیمان بە سیاسەتێکی
واقعییە.
هاوڕێ عەلی محمود سەرەتا دەقی نامەی هاوڕێ هیشام ئاگرەیی خوێندەوە کە
داوایکردبوو(بەشداربووانی کۆبوونەکە بەرگری لە ئازادی بیرکردنەوە،
دامەزراندنی ئەنجومەن بکەن، تاک مافی بوون بە ئەندامی هەبێت لەبەرەکەو
لابردنی ناوی چەپ. پاشان بۆچوونی خۆی راگەیاند و تی: ئێمە پێویستیمان
بە سیاسەتێکی واقعی هەیە کە بەرگری لە ئازادی و یەکسانی خەڵک،
گەشەپێدانی خەباتی سەندیکایی هەیە.
د. محەمەد: حکومەت گەندەڵە و دەبێ بەرگری لە داخوازی جەماوەر بکەین.
هاوڕێ د. محەمەد بەم بۆچوون و پێشنیارانە بەشداری کرد: هەردوو
لایەنی(حکومەت و ئۆپۆزیتسیونی ناو پەرلەمان)بەدیل نین و دەسەڵات
گەندەڵە، بۆ نموونە منداڵی بەرپرسان و کەسوکارەکانیان دەکرێن بە بەرپرس
و زەمینی خەڵک داگیردەکەن. هەروا پێشنیاری کرد(ماڵپەڕکی
ئەلکترۆنی)دابمەزرێت بۆ گەیاندنی راگەیاندن و زانیاری و پەویەندیکردن
لەگەل خەڵک و داکۆکی لە بەژەوەندییەکانیان و بە ئەقلێکی زانستی و دوور
لە موهاتەرات رەفتار بکەین.
هاوڕێ نەجیبە عومەر: ئێمە لە قۆناغی شۆڕشی دیموکراسی گەلانین.
هاوڕێ نەجیبە ئاماژەی بە 6خاڵی پڕۆژەی پارتی چارەسەری دیموکراتی
کوردستان کرد و وتی: خەڵک ناڕازین و پێویستە بە پشتیوانی ئیرادەی خەڵک،
ئەنجومەنی جەماوەری دابمەزرێ لەپێناو گۆڕانکاری ریشەیی. حیزبێکی سیاسی
ناتوانێ بە تەنها بریاردەر بێت، چونکە خەڵکی تریش لەدەرەوەی ئێمە هەیە.
لە درێژەی قسەکانی، وتی: گرنگە چەپی دیموکرات بایەخ بە لایەنە
نەتەوەییەکەمان بداو نابێ بە نەزەری تەسکی چەپ، ئیسلامییەکان پەراوێز
بخرێن. سیاسەتی لیبڕالیزم ئیفلاسی هێناوە. حیزبی شوعی لە دەسەڵات نزیکە
و ئەمە وای کردووە متمانەی خەڵک بە چەپ لاواز ببێ.
هاوڕێ سەردار ستار: خەڵک لەپێش چەپەوەیە.
کاک سەردار وتی: ئێمە خوێندنەوەی باشمان نەبووە بۆ شەقام و دەبێ قووڵتر
بیربکەینەوە. خودی حکومەت لەلایەن تەکنۆکراتەکانەوە بەرێوە دەبرێ،
بەڵام ئێمە پێویستیمان بە حکومەتی خەڵکە. ئێمرۆ لیبڕالیزم لە قەیرانەو
ئێمە پێویستیمان بە پڕۆژەیەکی درێژخایەنەو دەبێ کار بۆ دامەزراندنی
ئەنجومەنی خەڵکی دیموکراتیخواز بکەین.
هاوڕێ هیوا رەش: بە زمانی شەقام قسەبکەین.
بە بۆچوونی هیوا: دەبێ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کاربکەین و نەزەری
حیزبی لابدەین و بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەین. دەبێ دەستی حیزب لە
دەسەڵات دووربخرێت، مەحسوبییەت نەمینێ و بەدوای داخوازییەکانی خەڵک بین.
جەلال دەباغ: سەرمایەی مشەخۆر و قازانج.
هاوڕێ جەلال وتی: هیوادارم درێژە بەم جۆرە کۆبوونەوەیە بدەین. جەدەل
لەکتری نزیکمان دەکاتەوەو و دەمانگەیەنێتە حەقیقەت. لە کوردستان
سەرمایەدارییەکی مشەخۆر پشتیوانی لە کەرتی تایبەت دەکات و سەرمایەکەی
بۆ قازانجی زۆرتری خۆیان تەرخان دەکرێ، بۆیە پێویستە هەوڵ بۆ
بەهێزکردنی بەرەی چەپ بدەین. ئێمە نابێ بارودۆخی خۆمان بەشێوەیەکی
میکانیکی لەگەل تونس و میسر بەراورد بکەین.
هاوڕێ نەجات: بۆرژوازی ئێمە خیانەت لە نەتەوە دەکات.
نەجات وتی: هیچ کات ئۆپۆزیتسیون بى خراپ نازانم و ئەوان داوای ئازادی
سیاسی دەکەن و بەباشی دەزانم ببین بە بەشێک لە ئۆپۆزیتسیون.
هەروا هەریەک لە
هاوڕێیان رزگار تاهر، ستیڤ شەمزینانی و عەلی پێنجوینی ئاماژەیان
بە یەکریزی و هاودەنگی هەموو قوربانیانی سیستێمی باڵادەستی کرد.
بەداخەوە د. محەمەد و نوێنەرانی بزافی ژینگە
و یەکسانی پێشوەخت کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.
لەدواییدا لیژنەیەک لە7هاوڕێ دیاریکرا بۆ نووسینی دەقی بۆچوون و
داخوازییەکانمان و دیاریکردنی رۆژ و کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو.
بەگوێی هاوڕێ(پیپە)مان کرد!
لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا، پیپە(سەرۆکی ئێستای ئۆروگوای)وتی:
نهێنی سەرکەوتنی چەپەکان لە ئۆروگوای ئەوەیە بڕوامان بە(گفتوگۆ، گفتوگۆ
و گفتوگۆیە). لەم کۆبوونەوەیە قسەکانی هاوڕێی ناوبراومان جێبەجێکردو
ئێمەش لەمەودوا هەر بەم شێوەیە لە ئەقلییەت و رەفتاری پەراوێزکردنی
یەکتر، خۆبەزلزان و خاوەن تاقە حەقداری موتڵەق دووریکەینەوە. ئێمە
بەیەکەوە بەهێزین، واتە بەرەو چەپ!
حیزب، لایەن و کەسایەتییە بەشداربووەکان:
دەستەی داکۆکی لە زیندانە سیاسییەکان
پارتی چەپی کوردستان
پارتی چارەسەریی دیموکراتی کوردستان
حیزبی کۆمونیستی کرێکاری کوردستان
پارتی کاری سەربەخۆی کوردستان
بزاڤی ژینگە و یەکسانی
کەمەڵێک لە ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتی و کادیری پێشکەوتووی حیزبی
شیوعی کوردستان
کەسایەتی سیاسی، ڕۆشنبیری، هەڵسووڕاوی چەپ، رۆژنامەنووس و دیموکراتخواز.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- راگەیاندنى
چەپ و دیموکراتخوازەکان لەمەڕ پێشهات و ڕووداوەکانى ئەمڕۆى باشوورى
کوردستان.
عهلی
مهحموود
بۆ زیاتر هەماهەنگى لە ئاست خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانى خەڵکى
بەشمەینەتى باشوورى کوردستان ، کە نزیکەى بیست ساڵە لە ئاکامى ڕەفتارى
ناشارستانى و نابەرپرسانەى دەسەڵاتدارانى سەرمایەداری خۆماڵییەوە ،
کوردستان گیرۆدەى گەلێک تەنگژە و قەیرانى بە بنبەست گەیشتوو هاتووە ،
لە لایەن چەندین پارت و گروپ و کەسایەتى نووسەر و ڕۆشنبیر و سیاسى چەپ
و دیموکراتخواز کۆبوونەوەیەکى فرەلایەن رۆژی هەینی بەرواری 11-3-2011
لە شاری سلێمانی ئەنجام درا.
بە مەبەستى هەڵوێستە کردن لە ئاستى ئەو بەرپرسیارێتیانەى کە لە
هەلومەرجى ئێستاى باشوورى کوردستان هاتۆتە کایەوە ، لە کۆبوونەوەکەدا
وێڕاى گفتوگۆى چڕوپڕ سەبارەت بەو بارودۆخە ئاڵۆزەى بۆتە مایەى ترس و
دڵەڕاوکێى هاوڵاتیان لە سەرئەنجامى سیاسەتى چەواشەکارانەى دەسەڵاتداران
و بە دەنگەوە نەچوون و خەمساردى بەرامبەر خواستە ڕەواکانى جەماوەر و
خۆدزینەوە لێیان و گرتنە بەرى سیاسەتى داپڵۆسین و تۆقاندن دەرهەق بە
خۆپیشاندەران کە باڵى بەسەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا کێشاوە ،
پشتیوانیى لە تەواوى داخوازییە جەماوەرییە هەنووکەییەکان و جێبەجێ
کردنیان ڕاگەیەنرا و توند و تیژى دەسەڵااتداران و هێنانە پێشەوەى
کەشێکى نائارام و بە سەربازى کردنى نیشتمانیش بە توندى مەحکوم کرا.
ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە بە شیلگیرییەوە جەختیان کردەوە لەسەر ،
هاوهەڵوێستى چەپ و دیموکراتخوازەکان و ڕێکخستنى ڕیزەکانیان و گوتارى
هاوبەش و بە پیرەوەچوونى داوا ڕەواکانى هەژاران و ستەمدیدان و شەقامى
کومەڵگا و کارا کردنى ئەرک و ڕۆڵى خۆیان لە خەباتى ئێستا و بەرنامەڕێژى
بۆ ئایندە ، بۆ ئەوەى بە پێى پێویست بە ئەرکى مرۆڤدۆستی سەرشانیان
هەستن وەک ئۆپۆزسیۆنێکی مۆدێرن لە خزمەت بە هەژاران و ستمەدیدان وەک
وڵاتانی دیکە چەپ ئەرکی خۆی لە داکۆکی لە ماف و خواستەکانی هەژاران
جێبەجێبکات.
پارتى چەپى کوردستان ، پارتى چارەسەریى دیموکراتی کوردستان ، پارتى
کارى سەربەخۆی کوردستان ، حیزبى کۆمەنیستى کرێکارى کوردستان و بزاڤی
ژینگە و یەکسانی و کۆمەڵێک لە ئەندامانى پێشووی سەرکردایەتى و کادیرى
پێشکەوتووى حیزبى شیوعى کوردستان و دەستەی داکۆکی لە زیندانە
سیاسییەکان و کەسایەتى سیاسى و ڕۆشنبیری و هەڵسووڕاوى چەپ و
دیموکراتخواز لە کۆبونەوەکە بەشدار بوون و لە میانى کۆبوونەوەکەدا
دەستەیەک 7 کەسی بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکان و گەڵاڵە کردنى پرۆژەیەکى
هەمەلایەنە و ڕێکخستن و سەرپەرشتى کردنى کۆبوونەوەکانى داهاتوو دەست
نیشان کرا.
ساتێک وەستانى ماتەمینی بۆ شەهیدانى خۆپیشاندانەکان بووە دەسپێکى
کۆبوونەوەکە و هیواى زووتر چاکبوونەوەیان بۆ بریندارە پێکراوەکانى
دەستدرێژییە چەکدارییەکانى دەسەڵات خواست .
11\3\2011
|