٩\١٠\٢٠١٠
دوور
له خواست و ئیراده‌ی کورد پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی
جارێکی‌تریش دواخرایه‌وه.
ئاسایش عوسمان دانش
سه‌رژمیری ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌یه له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگارکردنی ئێراق له
ده‌ست ڕژێمی بـــــــه‌عسی له ناوچوو ، گه‌ڵی کورد هه‌وڵ ئه‌دات له
پێناو چه‌سپانیدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وی مافه‌ڕه‌وا ده‌ستوریه‌کان له‌پێناو
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان
وجێناکۆکه‌کان بۆ سه‌ر خـــاکی هه‌رێمی کوردوستان.
پیلانی دواخستن و ئه‌نجام نــــــــه‌دانی هه‌ڵبژاردن زۆر له‌مێژه هه‌نگاوی
بۆنراوه و ناحه‌زانی دژ به ئیڕاده‌ی گه‌له‌که‌مانی لـــــــه پشته‌وه‌یه
ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه ، ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بوایه
له ساڵی 2007 ئه‌نجام بدرایه. به‌ڵام به پشتگیری حکومه‌تی ئێراقی عه‌ره‌به
شۆڤێنیه‌کان هاورده‌کانی حکومه‌تی به‌عس و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشوتریش
که به مه‌به‌ستی تـــــــه‌عریب و گۆڕینی باری دیموگرافیا هینراونه‌ته
ناو شاری که‌رکوک و ناوچـــــــه‌کانی تر به هاوکاری به‌ره‌ی
تورکمانیه داخ له دڵه‌کان ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین ڕک و کینیه‌یان له
گه‌ڵ کوردا هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌و کــــــــه‌ش و هه‌وایه‌ی که
کوردی تێدایه‌و گه‌یشتوته ئازادی و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی ،
چونکــــه قه‌واره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان باش ده‌زانن و ناگه‌نه ئه‌و
قوناغه‌ی کوردی تێدایه ، ده‌یانه‌وێ بـــــــه هۆی ئه‌م پشتگیری و هه‌ڵس
و که‌وتانه‌یانه‌وه ده‌ستکه‌وتێکیان وه‌چنگ که‌ویت، توانیان هــه‌ڵبژاردن
بۆ ساڵی 2007و ساڵی 2009 و جابۆ 24 ی مــــــــــــانگی ئوکتۆبـه‌ری
ساڵی 2010 دوای بخه‌ن و دواتریش بۆ 5 دیسیمبه‌ری ئه‌م ساڵ ، هۆکه‌شی
زۆر ڕوون و دیـــــاره و به ئاشکرا ده‌زانن کــــــــه‌ڕووی ڕاستی
به ئه‌نجامدانی ئـــــــــه‌م سه‌رژمێریه ده‌رده‌کــــــه‌وێ و قه‌واره‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی کورد و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ترله‌م ناوچانه‌دا ئاشکرا ده‌بێت
و به هۆی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ده‌ستوری 140 و ئـــــــــه‌م ناوچانه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رهه‌رێم و ده‌که‌وێته‌وه ده‌ست گه‌له‌که‌مان، ئـه‌مه‌ش
به‌هه‌موو شیوازێک قه‌ده‌غه‌یه‌و خه‌تی سوریان له‌سه‌ر داناوه و به
مانای کۆتایی هێنان ده‌بێت بـه هه‌مووخه‌ونێکیان کـــــــه‌چه‌ندان
ساڵه له پێناویدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ، به هـــــــه‌موو توانایه‌کیانه‌وه
ده‌یانه‌وێ ئـــــــــه‌م ڕاستیه بزر بکه‌ن و بیسه‌لمێنن که‌رکوک
شارێکی کوردوستانی نیه هه‌ر له‌بــــــــــه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌و
ناوچــه‌کانی تر ده‌وڵه‌مه‌نترین سامانی نه‌وتی تێدایه ، ده‌نا گـــه‌ر
وا نه‌بوایه زۆر به ئـــــــــــاسانی ده‌خرایه‌وه سه‌ر کوردوستان
ئه‌م کێشانه‌ش ڕووی نه‌ده‌دا ، پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراتی وه‌ک سه‌رژمێری
کــــــــه سودێکی گه‌وره ده‌گه‌ێنی به ئێراق له سه‌ر هه‌موو
ئاستێکی ژیان بۆ ده‌بێ ئه‌مانه له ئه‌نجامدانی بترسن و دژی بوه‌ستن و
کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروسست بکه‌ن.!!؟
ده‌زانن ئه‌م سه‌رژمێریه هه‌ر ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ گــــــــــــــه‌ر
( بیانه‌وێ یا نه‌یانه‌وێ ) ، ئیتر بیانوو و دروست کردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره
له ڕێی ئه‌نجامدانی ئــــــــــه‌م سه‌رژمێریـــــــــــــه‌دا هیچ
سودێکیان پێناگه‌ێنێ ، یا ته‌نها ده‌یانه‌ۆێ کات به فیڕۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن درێژه بــه سیاسه‌تی ته‌عریب کردن بده‌ن به هۆی بیانوی ناسه‌قامگیری
بارودۆخی ناوه‌ڕاست و خواروی ئێراقه‌وه ڕۆژانه ده‌یــــان خێزانی عه‌رب
ده‌هێننه شاره‌که‌وه و و خانوی ته‌جاوازیان بۆ دروست ده‌که‌ن ، ئه‌م
سیاسه‌تـــــه زۆر ئه‌نجامه‌که‌ی فاشل و سه‌رنه‌که‌وتوه ، پێشوو تر
ڕژێمی به‌عس بــــه‌و هه‌موو توانا گـــــــه‌وره‌یه‌یـه‌وه له بواری
سه‌ربازی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو تێدا
بــــــــــــــــه نه‌مانی کۆتایشی هات ئێستاش حکومه‌ته‌کانی ئێراقی
دوای پڕۆسه‌ی ئازادی و نه‌مانی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی ده‌یانـه‌وێ هه‌مان
ڕێڕه‌وی جاران بگرنه به‌ر ئه‌وه‌تا له‌سه‌رده‌می حکومــــــــی ( عه‌لاوی
و جه‌عفه‌ری و مالیکی ) هه‌مان سیاسه‌ت دوباره ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر
کێشه‌ی کورد ، بــــــــه تایبه‌تی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه
جێناکۆکه‌کان و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور که زیاتر له سێ به‌شی
گـه‌لی ئێراق ده‌نگیان بۆ داوه ، ئه‌مانه‌ی ئیمڕۆ بوونه‌ته ده‌سه‌لاتدار
و حکومی ئێراقیان به ده‌سته تا دۆێنی بــوو له یه‌ک به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵه‌ستکاریدا
بوون له گه‌ڵ کورد دژی حوکمی خۆێناوی حزبی به‌عسی لـــه ناوچوو ، له
بیریان چوه‌وه چۆن خاکی کوردوستان ببوه قه‌ڵاو لانه‌ی حه‌واندنه‌وه
و پارێزگـاریکردنیان ئـــــــــــــه‌و په‌یمانانه‌ی که له کۆنفرانس
و کۆبونه‌وه‌کاندا ده‌یان دا به کورد چی به‌سه‌ر هات ، کامـــــــه‌یان
به قه‌ده‌ر به‌شێکی بچوک له خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کوردی
کردوه بۆ ڕزگار کــــــردنی ئێراق و تێکۆشاون ، ئێستاش که هاتونه‌ته
سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌موو به‌ڵین و کرده‌وکانیان پێچه‌وانه بۆته‌وه
، له‌مـــــــــه‌شدا خه‌تای گه‌وره به‌شی سه‌رکرده‌کانی کورده کـــه
کوردوستانیان توشی ئــــــه‌م بار و وه‌زعه کردوه ، ده‌نا له پاش
پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراق فرسه‌تی زۆر گه‌وره لــــــــــه ده‌ست دراوه
گـــــــــــه‌لی کوردیان خسته‌وه ناو هه‌مان بازنه‌ی گه‌مه‌ی پێشوتر
که له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌ک لــه‌دوای یه‌که‌کانی ئێراق ،
جــــــــارێکی تر کورد خرایه‌وه ناو ته‌ڵه‌ی دانوستان و
داواکاریکردنی مــافه‌کانی
کورد گه‌ڕایه‌وه هه‌مان بار‌و دۆخی جاران دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 12
ساڵ دوور لـــــــــه سه‌دام حکومی خۆی ده‌کرد
، په‌رله‌مانی هه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو وێرانکاریه
ژێرخانی ئابووری کوردوستان ژیابۆوە.
ئه‌وه‌ش حکومه‌تی ئێراقه بـه ده‌یانی وه‌ک عه‌لاوی و مالیکی و شـــه‌هرستانی
و سه‌در و جــــه‌عفه‌ری ونجێفی و مگلک و عبدالمهدی تێدایه ، هیچ
جیاوازیه‌ک لـــــــــــه نێوان ئه‌م سه‌رکـــــــــرده‌و لایه‌ن و
حیزبانه‌ی ئێراق نیه کامیان حکومه‌ت بگرنه ده‌ست ، دان
بــــــــــــــــــه کوردوستانبونی ( که‌رکوک و خانه‌قین و مه‌نده‌لی
و شێخان ) و ناوچه‌کانی تردا نا‌نێن ته‌نها سێ شاره‌که‌ی که سه‌دام پێ
ده‌وت ناوچه‌ی حکومی ژاتی ئه‌ویش ( هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ) ه ،
نمونه‌ش بۆ ئـــــــــــــــــه‌م ڕاستیانه هه‌ڵۆێستی نوری مالێکیه
له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆزه‌کانی دیاله و سه‌لاحه‌دین
و موسڵ که‌رکوک وتبوی گه‌ر کرامه‌وه به سه‌رۆک وه‌زیران یه‌که‌م هه‌نگاوم
دژایه‌تی کــردنی ماده‌ی 140 ده‌بێت گه‌ر ژیانی خۆشم له‌سه‌ر دانابێ ،
له لایه‌کی تره‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ر مالیکی نه‌بوو بۆ ڕازی کردنی
حکومه‌تی تورکیا ڕه‌زامه‌ند بوو له سه‌ر تازه کردنه‌وه‌ی بڕیارێکی
کۆنی حکومه‌تی سه‌دام که ڕێگه درابوو به سوپای تورکیا به درێژایی
10 کیلومه‌تر بێته ناو خاکی هـــــــــــــــه‌رێمی کوردوستانه‌وه بۆ
لێدانی په‌که‌که ، که‌واته لــــــــــــــــــــه‌م کاته‌دا که
زیاتر له حه‌وت مانگه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئێستا حکومه‌تی
ئیراقی دانه‌مه‌زراوه ، کوتلـــــــــــه کوردوستانیه‌کان ده‌بێ زۆر
به وشیاریـــــه‌وه هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن و سور بن لـــــــــــــه
سه‌ر هه‌موو مافـــــــــه ده‌ستوریه‌کان لــــــــــــه گه‌ڕاندنه‌وی
ناوچه دابڕاوکان و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی
دانیشتوان و قانونی نـه‌وت و غاز و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و بودجه و به
ده‌یان مافی تریش که تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ده‌بی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و سه‌رکردایه‌تی کورد هـه‌ڵۆیستی
بوێرانه‌و فه‌رمیان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
ئێراق و حکومه‌تی مالێکی ده‌ربــــــــــاره‌ی دواخستنی واده‌ی سه‌رژمێری
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی کوردوستان هه‌موو ئاماده‌کاریــــــه‌کی
ته‌واوی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا لــه 24 ی
ئوکتۆبه‌ری 2010 ئاماده کردبو. به‌ڵام به داخه‌وه به پێشنیاری عه‌لی
بابــــــان وه‌زیری پلاندانانی حکومـــه‌تی ئێراق و چه‌ند که‌سێکی وه‌ک
پارێزگاری موسڵ ئه‌پیل نوجێفی ، کــــــه بـــــه هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستور
ڕێگایان پێ نادات ، ده‌بێ به دواداچون هه‌بێ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی
ئـــــه‌م دوو کاربه‌ده‌سته که وه‌زیری پلاندانان و پارێزگاری مـوسڵه
، له‌سه‌رو به‌ندی قه‌یرانی پێکهێنانی حکومه‌تی ئێراقدا کورد ده‌بێ زۆر
بــــــــه‌وردی هه‌نگاو بنێ بـۆ به‌شداربوون له گه‌ڵ کوتله ئێراقیه‌کان
له پێکهێنانی حکومــــــه‌تدا به تایبه‌تی کوتله‌ی العراقیه کــــه
هیچ باوه‌ڕی بـــــــه‌و داوایانه نیه که کوتله کوردوستانیه‌کان بۆ
به‌شداری بوون له حکومه‌تی داهاتودا پێشکه‌شیان کردوه ، نابێ ئه‌وه‌ش
بیر بچێت هه‌ر ئه‌م لیسته گه‌وره‌ترین ته‌زویریان
کرد له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا بــــه تایبه‌تی لـــــــــــــــه
پارێزگای که‌رکوک و موسڵ مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ لیستی ئیئتلافی نیشتمانیش
که پێک هاتوه لــــه لیستی ده‌وڵه‌تی قانون و ڕه‌وتی سه‌در که
مالیکیان هه‌ڵبژاردوه بــــــه سه‌رۆک وه‌زیر بۆ پێکهێنانی
حکومـــــــــــه‌ت ، گه‌ر هاتوو کورد بـه‌شداری کرد ده‌بێ داوای زه‌مانه‌ت
بکات بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌موو داواکاریه‌کانی به ئیمزا کردن به فه‌رمی
له مالیکی و سه‌دریه‌کان و ڕه‌وتی کوتله‌ی شه‌هرستانی.!!؟
ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێمی
کـــــــــــــــــوردستان زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی له بواری سیاسی
وئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی ئێراقدا، چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه هۆی ســــه‌ره‌کی
چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی ئه‌و کێشه وگرفتانه‌یه که ده‌بنه کۆسپ و ته‌گــــــــه‌ره
له به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئێراقی نوێ به تایبه‌تیش له ناوچه
دابڕاوه‌کانی وه‌ک ( پارێزگای که‌رکوک ، ناوچه‌کانی خانــه‌قین ، مه‌نده‌لی
، سه‌عدیه ، جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ).
ده‌بێ کورد له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ به‌رگرتن له هه‌موو نه‌هامه‌تی و
پێشهاتێکی کـــــت و پڕ ، نابێ ده‌سته‌و وه‌ستان ڕابوه‌ستین و چاوه‌ڕی
چاره‌نوسمان بین ، من وه‌ک رای خۆم بـــاوه‌ڕم به گرفتێکیان نیه که
ئه‌یده‌ن به کورد ، رۆژ بـــــــــــــه ڕۆژ سوپای ئێراق پڕ
چـــــــه‌ک ده‌کرێت ، مه‌ترسی کاره‌ساته ناخۆشه‌کانی ڕابردو
هــــــــــــــــه‌ر له ئارادایه ، هه‌رچه‌نده زۆر گه‌شبینم به
داهاتوی گه‌له‌که‌مان له باشوردا چونکه نابێ ئــــــــــــــــــه‌م
فرسه‌ته گه‌وره‌یه له کیس بده‌ین.. له کۆتایدا ڕۆژانه که ده‌چینه
کافتریا بۆ بردنه سه‌ری چه‌ن کاتێکی خۆمان ، شۆینه‌که لـــــــــه
سه‌نته‌ری شاره‌که‌یه‌و زۆر که‌س له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ڕووی تێده‌که‌ن
، چه‌ن ڕۆژێک لــــــه‌مه‌و به‌ر له گه‌ڵ چوار هاوڕی دانیشتبوین، له
ناکاو که‌سێکی تورکمان هات دانیشت ده‌ستی کرد بـــــه قسه ، ووتی ده‌زانن
باش بوو سه‌رژمێریمان دواخست ئه‌گینا کورد که‌رکوکی وه‌ر ده‌گرته‌وه‌و
یـــــــــــــه‌کسه‌ر داوی جیابونه‌وه‌ی ده‌کرد ئه‌وانه زۆر سامناکن
( خگر) ن مه‌به‌ستی کورد بوو ، درێژه‌ی بـــــــه قسه‌کانی دا وتی
تورکمان زیاترن له چوار ملێون ، به‌ڵام کورده‌کان به ملێونه‌ها
کوردیان لـــه ئێران و کوردوستانی تورکیا‌و شۆێنه‌کانی تره‌وه هێناوه‌ته
که‌رکوکه‌وه بۆیه ده‌یانه‌وی سه‌رژمێری بکه‌ن ، له کاتی خۆیدا به
به‌ڵگه‌وه جوابم دایه‌وه و ده‌مکوتم کرد ،، ده‌بێ زۆر وشیار بین ،،
چونکه پێلانێکی گه‌وره‌مان بۆ داڕیژراوه.!!؟
8\10\2010 - سوید ، بۆرۆس
ماڵپه‌ڕی ئاسایش عوسمان دانش
|