٢٢\٦\٢٠١٠
دووڕوویی له هه‌ڵوێستی
تورکیا و ئێران و سوریادا.

ره‌زا شوان
ئه‌و هه‌موو سته‌م و غه‌در و تاوانه قێزه‌وه‌نانه‌ی
که ده‌رهه‌ق به ئێمه‌ی کورد کراون، له لایه‌ن داگیرکه‌رانی
کوردستانه‌وه، هه‌ر یه‌که له (تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا).
بڕواناکه‌م له هه‌موو دنیادا له وێنه‌ی ئه‌و تاوانانه له هیچ گه‌لێکی
تر کرابن. ئه‌و تاوانانه هه‌تا هه‌تایه په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاریی و ڕووڕه‌شین
به ته‌وێڵی ڕژێمه دڕنده و خوێنرێژه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌وه. بۆیه
ئێمه‌ی کورد زیاتر هه‌ست به چه‌وسانه‌وه و به کوێره‌وه‌ریی گه‌لانی
ژێرده‌سته‌ی، نیشتمان و ماف زه‌وتکراو ده‌که‌ین.. زووتر و زیاتر ئازار
و ناسۆرییه‌کانیان ویژدان و سۆزمان ده‌هه‌ژێنن و کڕوزه ده‌خه‌نه هه‌ناومانه‌وه..یه‌کێک
له‌و گه‌لانه،گه‌لی فه‌له‌ستینی کۆڵنه‌ده‌ره،که گه‌لی کوردمان هه‌رده‌م
پشتگیریی له خه‌بات و مافه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستینی کردووه.هه‌رگیز عه‌ره‌ب
ناتوانێت نکوڵی له قاره‌مانێتی و پیاوه‌تی سه‌رکرده‌ی نه‌مری کوردمان
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی بکات که به خوێنی کورد فه‌له‌ستینی ڕزگار
کرد.له شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلشدا،له ساڵی (هه‌زارو نۆسه‌دو چل وهه‌شت)دا،
که کورد به شه‌ڕی «سینه‌ده‌بان»ناوی ده‌بات ،تیپی دووی سوپای عێراق
که له‌سه‌دا نه‌وه‌تی کورد بوون و باره‌گاکه‌ی له که‌رکوک بوو،ڕۆڵێکی
زۆر قاره‌مانانه‌یان بینی ولاوێکی زۆرمان له‌م شه‌ڕه‌دا له پێناوی فه‌له‌ستیندا
شه‌هید بوون،گه‌لێ جار باوکی ڕه‌حمه‌تیم ده‌یگێرایه‌وه،که (نامیق و
ڕه‌فیق) دوو لاوی دێیه‌که‌مان«گۆگجه‌ــ شوان» له‌و تیپه‌و له‌و شه‌ڕه‌دا
بوون، هه‌ردووکیان شه‌هیدبوون و ئێستا‌و ئه‌وسا ته‌رمه‌کانیان نه‌هێنرانه‌وه..
له (شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه)ش ساڵی (هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست وحه‌وت)یشدا، هه‌رله
نێوانی عه‌ره‌ب وئیسرائیلدا، سه‌رکرده‌ی نه‌مری کوردمان مسته‌فا
بارزانی،شه‌ڕی له دژی سوپای عێراق ڕاگرت، تا سوپای عێراق به‌شداری له‌و
شه‌ڕه‌دا بکا،ئه‌وهه‌ڵوێسته جوامێرییه‌ی بارزانی ی نه‌مریش له‌وکاته
سه‌خته دا گوزارشت بوو بۆهه‌ست و نیه‌تپاکی و بۆ پشتگیریکردنی گه‌لی
کوردمان له خه‌باتی ڕه‌وای فه‌له‌ستینیه‌کان.که‌واته کورد هه‌رده‌م
داکۆکیکه‌ر بووه له خه‌بات و مافی گه‌لانی چه‌وساوه.
با بێینه سه‌ر بابه‌تی سه‌رباسه‌که‌مان،له
ڕۆژی بیست وهه‌شتی مانگی ئایاری ڕابردووی ئه‌مساڵدا،(که‌شتیگه‌لی
ئازادی)که ده هه‌زار تۆن خوارده‌مه‌نی وجل وبه‌رگ و که‌ره‌سته‌ی
پێویستیان بارکردبوو،کۆمه‌ڵێ چالاکوانی ئاشتیخوازیشیان له‌سه‌ر بوو،له
به‌نده‌ری شاری ئه‌نتالیای تورکیاوه،به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی
ئیسرائیل،به مه‌به‌ستی شکاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووری له سه‌ر که‌رتی (غه‌زه)ی
فه‌له‌ستینی که‌وتنه‌ڕێ.ئه‌وه‌بوو سوپای ئیسرائیل نۆ جالاکوانی تورکی
له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و که‌شتییانه کوشت.گه‌رچی ئه‌م کۆمه‌کردنه‌ی تورکیا
زیاتر له‌وه‌ی که مرۆیی بێت،مه‌به‌ست و ده‌سکه‌وتێکی سیاسی‌یان له
پشته‌وه بوو..بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بووبێ،ئێمه‌ی کورد ده‌ستخۆشیمان له‌م
هه‌وڵه‌کردودڵگرانی خۆشمان ده‌ربڕی به کوشتنی ئه‌و چالاکوانه
خێرخوازانه..چونکه هیچ گه‌لێک به قه‌ی گه‌لی کورد،ده‌رد و زیان
وئازاری گه‌مارووی ئابووریی و ئیعلامیی نه‌چێشتووه. کام گه‌ل به‌قه‌ی
کورد توانیوێتی له‌ڕووی برسێتی و تووینێتی و بێ ده‌رمانی و بێ تیماریدا
خۆی ڕابگرێ و ملکه‌چی داگیرکه‌ران نه‌بووبێت؟دوو نموونه‌تان بۆده‌گێڕمه‌وه.له
ساڵی نۆسه‌د و شه‌ست و سێ‌دا له بازگه‌ی پشکنینی نێوان (که‌رکوک ـ
شوان)ته‌نها دوو کیلۆگرام چایان به کوردێکی دێی حه‌ساری سه‌ر به
ناحیه‌ی شوان گرت،له‌سه‌ر ئه‌و دووکیلۆ چایه گرتیان و له سێداره‌یاندا.له
سه‌ره‌تای ساڵی دوو هه‌زار سێشدا،له بازگه‌ی(که‌رکوک ـ چه‌مچه‌ماڵ)ته‌نها
گاڵۆنیک نه‌وتیان به‌ژنێکی خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ گرت،نه‌وته‌که‌یان پرژان
به سه‌روچاویداو ئاگریان پێوه‌نا.ئه‌مه دوو نموونه‌ن له ده‌ریایه‌کی
تاوانی گه‌مارووی ئابووریی سه‌رکورد.جا ئێمه چۆن به‌زییمان به غه‌زه‌و
هه‌رشۆینێکی تر نایاته‌وه که گه‌مارووی ئابوورییان له‌سه‌ربێت..ڕه‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا،له‌و وتاره‌ی که ڕۆژی
پانزه‌ی ئه‌م مانگه له ئاهه‌نگی زانکۆی شاری ترابزۆن دای وتی:"
ئیسرائیل به‌وه‌ی زیاد له پێویست گوشاری خستۆته سه‌ر غه‌زه،کاره‌ساتێکی
مرۆیی لێکه‌وتۆته‌وه" وتیشی:"ئیسرائیل به فرمێسکی منداڵان و ژنانی
سته‌ملێکراو،به فرمێسکی دایکانی ڕۆڵه کوژراو..نوقم ده‌بێت."ئه‌ردۆگان
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا گله‌یی له یه‌کێتی ئه‌وروپاش کرد،که په‌نجا
ساڵه تورکیا هه‌وڵی به ئه‌ندابوون له یه‌کێتی ئه‌ورپادا ده‌دات،که‌چی
تا ئه‌مڕۆ وه‌ریان نه‌گرتووه.؟ دێڕه شیعرێکی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری
کورد خوالێخۆشبوو موفتی پێنجوێنیم دێته‌وه یاد که ده‌ڵێ:"عه‌یبێکی خه‌ڵکی
ده‌بینی ،خۆت خاوه‌نی هه‌زاری ــــ خه‌ڵکت لا خه‌راره، خۆتیش وه‌کو ده‌واری".
جه‌نابی ئه‌ردۆگان، چۆن له‌ڕووتان دێت باسی کاره‌ساتی مررۆیی و فرمێسکی
منداڵان و جه‌رگسووتانی دایکان بکه‌ن؟ بۆ هێنده دووڕووهه‌ڵوێستن؟بۆتۆ
ڕۆژێ له ڕۆژان،به‌زه‌ییت به‌ڕه‌شه‌کوژیی کوردی بێ‌تاوان له باکووری
کودستاندا هاتووه؟ئه‌ی ویژدانت ئازارت نادا که‌زیاتر له دوو هه‌زار
منداڵی بێتاوانی کورد له زیندانه سامناکه‌کانتاندا،پیسترین
ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن؟ئه‌ی نابێ بڵێن ئه‌م منداڵه کوردانه‌ش وه‌کو
منداڵه فه‌له‌ستینییه‌کان دایک و باوکیان هه‌یه و شه‌و ڕۆژ ئه‌شکی
خوێنینیان بۆ ده‌ڕێژن و دڵیان کزه‌ی لێوه دێ؟ ئه‌ی نابێ بڵێی هه‌موو
منداڵێک چ فه‌له‌ستینی یا کورد بێ بێ‌تاوانن؟ئه‌ی خۆت منداڵت نیه؟کچ
وکوڕت و خوشک وبرات منداڵیان نیه؟ بۆ کوردیش وه‌کو فه‌له‌ستینیه‌کان
وڵاتان لێ داگیرنه‌کردووه؟ ئه‌ی کوردتان سه‌رکوت نه‌کردووه‌و له ساده‌ترین
ماف بێبه‌شتان نه‌کردوون؟پێم ناڵێی ئێوه‌و ئیسرائیل چ جیاوازییه‌کتان
هه‌یه؟ هێشتان ئه‌وان له ئێوه به به‌زه‌یترن.ئه‌ی ترسی ئه‌وه‌تان
نیه که ده‌ریای فرمێسکی منداڵان ودایکانی کوردیش،تورکیا نوقم بکات؟
ئه‌ی تاوانی ژنه قاره‌مانی کورد ،په‌ڕله‌مانتاری تێکۆشه‌ر(له‌یلا زانا)
هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو،که له ناو په‌ڕله‌ماندا به زمانی کوردی سوێندی
یاسایی خوارد؟ ئه‌مه‌تان به تاوان زانی وپانزه ساڵ زیندانیتان کرد؟
یان ئێوه له تورک زیاتر دان به هیچ گه‌لێکی تردا نانێن؟ له زمانی
تورکیش زیاترهیچ زمانێکی تر به زمان نازانن؟ئایا جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌تان
هه‌یه به ڕاشکاوی و به ویژدانه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان بده‌نه‌وه؟
بڕوا ناکه‌م بوێرن؟ گوایه پارتییه‌که‌ی ئێوه(پارتی داد‌و گه‌شه‌کردن)ڕێبازێکی
ئێسلامیتان هه‌یه،به‌ڵام کرده‌وه‌کانتان هه‌مووی به پێچه‌وانه‌ی
ئاینی ئیسلام ودادو یه‌کسانییه.پێم سه‌یره که هه‌ندێ کورد،بڕوای به
بانگه‌شه ناڕاسته‌که‌تان کرد ( کرانه‌وه به‌ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
کورد له باکووری کوردستاندا) وادیاره له
ترسی چاوزه‌قکردنه‌وه‌ی که‌مالیسته‌کان و جه‌نه‌ڕاڵه له‌خۆباییه‌کان و
بازرگانه‌کانی خوێن، نا‌وێرن هیچ هه‌نگاوێکی پراکتیکی بنێن؟ ئایا ئه‌مه
سیناریۆیه‌کی درۆی چه‌واشه‌کاری بوو، یان ویستان، چاوپۆشی له قه‌یرانه
ناوخۆییه‌کانی تورکیا بکه‌ن؟ ئێوه جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شان نییه که
دان به جینۆسایدکردنی ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌نیی بێتاواندا بنێن و
داوای لێبووردنیان لێبکه‌ن. مێژوونووسی ناسراوی نه‌رویجی (ئێرلنگ فۆڵکه‌ڤۆت)
که کتێبێکی به زمانی نه‌رویجی نووسیووه به ناوی (کوردستان). به
ئاماده‌بوونی خۆی له شاری بێرگن له نه‌رویجدا،له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک
ڕۆشنبیری کورده‌وه،به ووردی بایه‌خی کتێبه‌که هه‌ڵسه‌نگێنرا، خۆی
بۆی گێراینه‌وه و وتی:"له تورکیا له قاوه‌خانه‌یه‌کدا دانیشتم،خاوه‌نی
قاوه‌خانه‌که خۆی به ڕۆشنبیر ده‌زانی،باسی تورکه‌کانی بولگارستانی بۆ
کردم،که گوایه زۆر گوناهن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تورکن ده‌یان چه‌وسێننه‌وه."
ئێرلنگ وتی:"منیش پێموت ئه‌ی خۆ تورکیا وڵاتێکی ئیسلامییه،کورده‌کانیش
ئیسلامن،ئه‌ی ئێوه بۆ کورده‌کان ده‌چه‌وسێننه‌وه؟"ئه‌وه‌شی وت،که
قاوه‌چیی ڕۆشنبیر وتی:"ئه‌مه‌یان جیایه"به‌ڵێ ئه‌م جیاوازییه له ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و ئه‌تاتورکه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.ئه‌وان ماف و ڕه‌وا و داد
و یه‌کسسانی به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون،لای ئه‌وان بانێک دوو هه‌وایه.ئه‌ردۆگان
له‌سه‌ر دوو په‌ت یاری ده‌کات،ویستی به (که‌شتیگه‌لی ئازادی) وا خۆی
پێشانبدات که دوستی عه‌ره‌به‌و،ناحه‌زی ئیسرائیله،ئه‌گه‌ر ڕاستده‌که‌ی
ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ری فه‌له‌ستینه،مافی فه‌له‌ستینییه‌کانی
زه‌وتکردووه، بۆپه‌یوندییه‌کانتان له‌گه‌ڵدا نه‌بڕێ وڕێکه‌وتننامه سه‌ربازی
وسیخوڕییه‌کانتان هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه؟
بۆ فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی بۆ گیانی کورد لێده‌کڕن؟هه‌ر سوپای ئیسرائیل
نیه،مه‌شق به کۆماندۆزومیتی وڵاته‌که‌ت ده‌کات؟ئه‌گه‌ر ڕاستده‌کی بۆ
ڕێکه‌وتننامه ئابووری و بازرگانی و گه‌شتگوزارییه‌کانتان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه،بۆ
بازاڕه‌کانتان له‌به‌رده‌م که‌ل وپه‌لی ئیسرائیل‌دا واڵا کردووه؟.به‌ڵام
تۆ له‌گه‌ڵ شوان‌دا شینده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ گورگیشدا گۆشت ده‌خۆی..ئه‌ی هه‌ر
ئیسرائیل نه‌بوو سه‌رکرده‌ی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی بۆ گرتن ودایانه
ده‌ستان؟ جه‌نابی ئه‌ردۆگان ئێوه ده‌ستان به خوێنی کورد سووره و تا
ناقڕگه‌تان له تاواندایه،بڕواش ناکه‌م له فه‌رهه‌نگی تورکیای عه‌سکه‌رتاریدا
ماف ومافی مرۆڤ و داد‌و یه‌کسانی وبه‌زه‌یی بوونیان هه‌بێ؟جا به‌م پاشه‌ڵه
پیسه‌تانه‌وه ده‌تانه‌وێ،یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ئه‌ندام وه‌رتان بگرن؟
ئه‌وان باشتان ده‌ناسن،که کرده‌وه‌کانتان به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانتانه‌وه‌ن
و ڕاست ناکه‌ن. ئێوه‌ش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد،سه‌رۆکی کۆماری سێداره‌و
تاوان،به‌ناوه هه‌ڵگری ئاڵای"الله"ن و له‌سه‌ر ده‌ستووری قورئان و فه‌رماییشه‌کانی
پێغه‌مه‌ر«د.خ» ده‌ڕۆن.به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی خوا و پێغه‌مه‌ر
پێیان ناخۆشه ئێوه له‌وه‌ش زۆر خراپتر ده‌که‌ن،هه‌ر ئیمامه‌که‌ی ئێوه
نه‌بوو له دژی گه‌لی بێتاوانی کوردمان،له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا"
جیهاد"ی ڕاگه‌یاند؟ هه‌رئێوه نین ڕۆژانه چه‌ند منداڵ و لاوێکی
بێتاوانی کورد له سێداره ده‌ده‌ن؟ئه‌وه‌ی داوای ئازادی ودیموکراسی
وماف و یه‌کسانی بکات به‌دژی خوای داده‌نێن و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن؟ تۆ
تاوانباری و ده‌ستی قێزه‌وه‌نت به شه‌هید کردنی دکتۆر عه‌بدولره‌حمان
قاسملو و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی تری کوردمان سووره.به‌بێ هۆ تۆبارانی
ڕۆژانه‌ی گونده‌کانی باشووری کوردستانتان کردووه به پیشه،ئه‌گه‌ر
تنۆکێ ویژدانتان هه‌بێ،مروڤی بێ‌تاوان ناکوژن و ماڵ‌وێران و سه‌رگه‌ردان
ناکه‌ن.جه‌نابیشتان ئیسرائیل به تاوانبار داده‌نێ که ئاوپرژێنی
منداڵه خۆپێشانده‌ره فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌کاو به ته‌قه ده‌یان
ترسێنێ.. ئێوه‌ی به ناوه موسڵمان به‌تۆپی قورس گوندنشین و منداڵانی
کورد ده‌کوژن.. لێتان ده‌پرسم ئایه کچه قوتابی په‌پوله ئاسا،
خونچه‌گوڵی شه‌هید(به‌سۆز جه‌باری)ی چوارده ساڵان، ئه‌ندامی پژاک بوو؟
چه‌کی لێتان هه‌ڵگرتبوو؟ له خۆپێشاندانێکدا گرتان؟ تاوانی چی بوو؟یان
له گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕێی قوتابخانه بێنازه‌که‌ی گونده‌که‌یاندا به
گوله تۆپی ئێوه خۆی و جانتاکه‌ی سه‌ر شانی و پێنووسه‌که‌شیتان شه‌هید
کرد؟ئه‌ی خوای گه‌وره ناڵێ،ئه‌وه‌ی که‌سێکی بێ‌تاوان بکوژێ وه‌ک ئه‌وه
وایه هه‌موو خه‌ڵکی دنیای کوشتووبێ.؟ئه‌گه‌ر تنۆکێ غیره‌ت و ویژدانت
هه‌بوایه خه‌لکی سفیل وبێتاوان ناکوژن.هیوادارم به‌و ده‌رده بچیت که
سه‌دامی تیاچوو.ئه‌وه‌ی سته‌م له کورد بکات خوا ده‌یگرێت..ئه‌ی ئه‌فله‌قییه
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی سوریا،ئێوه‌ش بچنه به‌ر ئاوێنه‌و سه‌یری په‌ڵه
ڕه‌شه‌کانی شه‌رمه‌زاریی نێوچه‌وانتان بکه‌ن،به ڕه‌شه‌کوژییه‌که‌ی
قامیشلی و به‌کوشتنی لاوه ئاهه‌نگێره‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ڕه‌قه،یان
به شه‌هیدکردنی زانا‌و دانی کوردمان دکتۆر مه‌عشووق خه‌زنه‌وی،
به‌گرتنی ده‌یان لاوی کوردمان، چاکه‌وپیاوه‌تی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یووبی
و ڕۆڵه‌کانی ده‌ده‌نه‌وه؟ گوایه ئێوه‌ش هه‌ڵگری«ذات رساله خالدة»ن
ویه‌کێک له‌ئامانجه‌کانتان «ئازادی»یه،بۆ ڕیساله‌که‌تان و ئه‌و
ئازادییه‌ی ئێوه،کوشتن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و زمان بڕینه؟؟ ته‌نها
ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێم له چاره‌نووسی به‌عسییه‌کانی براتان له عێراق په‌ند
وه‌ربگرن.
ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکیا‌و ئێران وسوریا،باش بزانن که نه ئه‌شکه‌نجه‌و
به‌ندیخانه، نه له‌سێداره‌دان و کوشتن،کوڵمان پێناده‌ن.شاعیری
نیشتمانپه‌روه‌ری عه‌ره‌ب خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری
له‌مه‌ڕ خۆڕاگری وئازایی و نه‌به‌ردی گه‌لی کوردمان ده‌ڵێ «گه‌لێک کۆڵه‌که‌کانی
کاسه‌سه‌رو خوێن بێ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ دنیا وێران بێ ئه‌و ناڕووخێ»
جه‌واهیرلال نه‌هرۆش له مه‌ڕ سه‌رکوتکردنی شۆڕشه‌که‌ی شێخ سه‌عید، له
باکووری کوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌تاتورکی گوڕبه‌گۆڕه‌وه ده‌ڵێ:"
گه‌لێکی خۆڕاگری وه‌کو کورد، که ئاماده‌ی قوربانی دان بێ، مه‌حاڵه له
ناوببرێت ".
نه‌رویج
١٨\٦\٢٠١٠
r.shwan@hotmail.com
|