
بۆ ئوستادى گه‌وره له‌تيف هه‌ڵمه‌ت پێشكه‌شه.
1-
ده‌شێ سبه‌ى سروشت كڕ بێ !!
ده‌شێ سبه‌ى سروشت كپ بێ !!
ده‌شێ وابێ ..
دونيا بێده‌نگ و هه‌را بێ ..
چون كه‌ژاوه‌ى شاپه‌رييه‌ك به‌ڕێوه‌يه ..
به‌ختى منه.. نه‌بارانه..نه كڕێوه‌يه ..
هۆ كۆترى وڵاتى به‌هار و ناز و عيشق،
فه‌رشى سه‌وزم ڕاخستووه،
بۆ هاتنى عه‌ترى شنه‌بايه‌كى وه‌كو تۆ ..
ده تۆ وه‌ره،
بارانه‌کچی وڵاتى شه‌كر
وگوڵ و گه‌زۆ.
2-
تۆ له بـــــــه‌فر..
يا به‌فر له تۆ نه‌رمتره..
دڵت له ئـــاگر،
يا ئاگر له تۆ گه‌رمتره..
له تۆ و
به‌فر و ئاگر
ناگه‌م!!
لێ هه‌رسێكتانم خۆش ده‌وێ..
شاعير حه‌ز ده‌كا له يه‌ك كات،
له سه‌ر به‌فر..
له نێو ئاگر..
له باوه‌شى ژن‌دا ئاسوده بسره‌وێ.
هه‌ولێر
***********************
|