
ویَرِاى
قه‌ره‌بوكردنه‌وه ,
پێویسته ته‌واوی
ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بكریَن.
هه‌روه‌ك لاى هه‌موان ئاشكرایه ده‌ڤه‌رى پشده‌ر به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته
جوگرافیه‌كه‌ى پیَگه‌یه‌كى گرینگى خه‌بات وتیَكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى
بزووتنه‌وه‌ى خه‌باتى شۆرِشگیَرِانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بووه له‌و
سه‌رده‌مانه‌ى كه‌رِژیَمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیَراق به‌ئاگرو
ئاسن ولاَتیان به‌رِیَوه‌بردووه و ئاماده نه‌بوون دان به‌مافه سیاسى
ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورد دابنیَن. خه‌ڵكى به‌ئه‌مه‌ك و
ماندونه‌ناسى ناوچه‌ى پشده‌ر به‌شیَكى گرنگ ودانه‌برِاو بوون له
رِه‌ورِه‌وه‌ى كاروانى خه‌بات و تیَكۆشانى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى و
هه‌ڵویَستى جوامیَرانه‌شیان له‌قۆناغه‌جیاجیاكانى خه‌باتى شاخدا د یارو
به‌رچاو بووه و میَّژووش به‌شانازیه‌وه له‌دوو تویَى لاپه‌رِه‌كانى
خۆیدا تۆمارى كردوون.
به‌لاَم مه‌خابن خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره دواى چه‌شتنى تامى ده‌یان
كاره‌سات و ماڵویَرانى له‌سه‌رده‌ستى رِژیَمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى
عیَراق، به‌تایبه‌تى رِژیَمى رِوخاوى به‌عس و پاش تیَپه‌رِبوونى
حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌زموونى حوكمرِانى كورد له‌باشوورى كوردستان تا
هه‌نوكه وه‌ك پیَویست له‌به‌رى رِه‌نجى خه‌بات و تیَكۆشانیان سوود
مه‌ند نه‌بوون و وه‌ك پیَویست له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى
ئه‌وهه‌ریَمه ئاورِیان لىَ نه‌دراوه‌ته‌وه.
رِژیَمى رِووخاوى به‌عس له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاَتى خۆیدا چه‌ندین كاره‌سات
و ماڵویَرانى وكاولكارى به‌سه‌رده‌ڤه‌رى پشده‌ردا هیَناوه كه
تائیَستاش ده‌رهاویشته نیگه‌تیڤه‌كانى ئه‌م كاره ساتانه به‌سه‌ر
ناوچه‌كانى پشده‌ره‌وه ماون, رِاگواستنى ته‌واوى دانیشتوانى ناوچه‌ى
پشده‌ر له 25-6- 1989 و جیَگیركردنى خه‌ڵكه‌كه له‌ئۆردوگا
زۆره‌ملیَكانى نزیك هه‌ولیَرو سلیَمانى مه‌ترسیدارترینى
ئه‌وكاره‌ساتانه بوو كه‌خه‌ڵكى ناوچه‌ى پشده‌ر رِوو به‌رِووى
بوونه‌وه. رِژیَمى رِوخاوى به‌عس به‌م هه‌نگاوه‌ى جیا له‌وه‌ى ویستى
پیَگه‌ى شۆرِشه‌كانى كورد له‌و ده‌ڤه‌ره لاوازبكات, هاوكات
به‌وكاره‌شى زیانیَكى گه‌وره‌ى به‌كه‌رتى كشتو‌كاڵى كوردستان وژینگه‌ى
ولاَت و بنه‌ماى ئابوورى خه‌ڵكى ناوچه‌كه گه‌یاند.
رِاگواستن و ڵاکتاوی دانیشتوانى پشده‌ر پیلانیَكى هیَنده گلاَو و
مه‌ترسیداربوو كه‌بۆچه‌ندین ساڵى تر ئاسه‌وارو ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانى
ئه‌وپرِۆسه به‌دناوه به‌سه‌رئه‌وده‌ڤه‌ره‌وه هه‌رده‌میَنىَ.
قه‌ره‌بوو كرنه‌وه‌ى زیانه‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و جیَبه‌جىَ كردنى
پرِۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و دریَژ كردنى ده‌ستى هاوكارى وئاوه‌دانى
هه‌ردووحكومه‌تى عیَراق و هه‌ریَمى كوردستان ده‌توانىَ زیان و كاولكارى
سه‌ر ناوچه‌ى پشده‌ر كاڵ تاڕاده‌یه‌کی گونجاو که‌مکاته‌وه.
هه‌ربۆیه‌ئیَمه لیَره‌دا رِووى داوامان ده‌كه‌ینه هه‌ردوو
په‌رله‌مانى عیَراق و كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
كه ئاورِى جدى له‌و ده‌ڤه‌ره بده‌نه‌وه‌و هه‌نگاوى پیَویست
به‌ئاراسته‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زیاترى ئه‌وده‌ڤه‌ره پشت گوىَ
خراوه بنیَن وخه‌مه‌كانى سه‌رشانیان كه‌م كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك جیَى
خۆشیه‌تى كه‌لیَره‌دا ئه‌وه به‌بیر به‌رپرسانى هه‌ریَمى كوردستان
بیَنینه‌وه كه پیَویسته كار بۆ جیَبه‌جیَكردن و هیَنانه‌دى هه‌موو
ئه‌و به‌ڵیَنانه بكه‌ن كه‌له‌سالاَنى رِابردوو دا له بۆنه نیشتیمانى
و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌خه‌ڵكى ئه‌وده‌ڤه‌ره‌یان داوه‌و تاهه‌نووكه
جیَبه‌جىَ نه‌كراون. هه‌ره‌وك خوازیاریشین كه په‌رله‌مانى عیَراق
به‌تایبه‌ت نویَنه‌رانى كورد له‌وئه‌نجومه‌نه دڵسۆزانه هه‌وڵه‌كانیان
چرِبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه که له دوای تاوانی ژینۆسایدی
ئه‌نفال ئه‌نجامدرا، وه‌كو تاوانى پاكتاوی رِه‌گه‌زی و تاوانى دژ به
مرۆڤایه‌تی سه‌یر بكریَت و له دادگای باڵای تاوانه‌كان دۆسیه‌ی
تایبه‌تی بۆ بكریَته‌وه, ئه‌نجامده‌رانى دادگایی بكریَن, به دوایدا
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه قه‌ره‌بوو بكریَنه‌وه له‌رِووى مادى و
مه‌عنه‌وییه‌وه.
ناوه‌ندی چاك – كۆمیته‌ى قه‌لاَدزىَ
26/6/2008
www.chak.be
www.chaknews.com
ویَنه‌یه‌ك بۆ:
• سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عیَراق
• سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
• ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى عیَراق
• ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان
• دادگای باڵای تاوانه‌كان
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

كۆمیته‌ی دانماركی ناوه‌ندی چاك
یادی ٢١ ساڵه‌ی كیمیابارانی سه‌رده‌شت به به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی
ده‌كاته‌وه..
ئێواره‌ی ٢٧.٦ كاتژمێر ١١ به‌كاتی ئه‌وروپا ، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت
له‌كه‌ناڵی كورد تیڤی كۆپنهاگن بۆ یادی ٢١ ساڵه‌ی كیمیا بارانی شاری
سه‌رده‌شت له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌وسای به‌عس ساز ده‌كات..
سه‌ره‌تا كاك شۆڕشی ئیبراهیمی شاهید حاڵی ئه‌و ڕوداوه چۆنیه‌تی ڕوداوه‌كه‌و
هه‌ڵسوو كه‌وتی جمهوری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ برینداره‌كان و قوربانیه‌كان
ده‌گێڕیته‌وه..
پاشان كاك شاخه‌وان شۆڕش ، شاره‌زا له بواری جینۆساید تیشك ده‌خاته
سه‌ر كۆمه‌ڵی بابه‌ت له‌مه‌ڕ به‌كار هێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێو
ده‌وڵه‌تی..
پاشان مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره ، هۆێ كیمییا بارانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵسوو
كه‌وتی جمهوری ئیسلامی له‌مه‌ڕ به‌ركه‌وتوان و هه‌ڵوو كه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی
كوردی له‌گه‌ڵ بریندارانی ئێستای هه‌ڵه‌بجه تاو توی ده‌كات.
ناوه‌ندی چاك
كۆمیته‌ی دانمارك
www.chak.be
www.chaknews.com
|