عه‌بدوڵا ئاگرین.... ئاگر به‌رده‌داته خه‌رمانی حه‌قیقه‌ت.
ئارا هۆمێر
به‌حه‌ق هه‌ر حه‌ق به‌ناحه‌ق ناحه‌قم وتووه له‌ڕۆژێ بووم وه‌کو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بیشمکووژن ناکه‌م له حه‌ق لاده‌م مه‌حوی
ئه‌و به‌یته‌ی سه‌ره‌وه‌هی شاعیری گه‌وره(مه‌حوی)ه، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاگرین ئه‌و به‌یته‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌کاته‌ده‌ستپێکی کتێبێکی خۆی و وه‌ک ڕه‌مزێک نیشانی ئه‌دات که‌خودی خۆی‌هه‌میشه‌حه‌قگۆ بێت. به‌ڵام ئایا دواترین چاوپێکه‌وتنی به‌ڕێزی له‌ئاوێنه‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ی شیعره‌که‌ی مه‌حوی له‌که‌سایه‌تی ئاگرییندا ده‌سه‌لمێنێت؟
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌پرسیارێکی ئێجگار ساده‌وه‌لێ گرنگ له‌د. عه‌بدوڵا ئاگرین ده‌کات، به‌ڵام جه‌نابی وه‌ڵامێکی ئێجگار لاوازی ده‌داته‌وه، که‌به‌ڕاستی وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌له‌ئاستی کاک دکتۆردایه‌وه‌ک بڕوانا‌مه‌که‌ی ، وه‌نه‌له‌ئاستی (عه‌بدوڵا ئاگرین)دا، وه‌ک ئه‌وعه‌بدوڵا ئاگرینه‌ی که‌ناوێکه‌و‌له‌مێژه‌بیستوومانه.
ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ده‌پرسێت: (به‌ڕای به‌رێزت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی روو ده‌ده‌ن كامانه‌ن؟ بۆ نمونه سه‌رۆكی پارتی بگۆڕدرێت یاخود كه‌سێكی سۆرانی ببێته سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان یان به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت؟)
ئه‌م پرسیاره، هه‌رچه‌نده‌زۆر درووسته، (شیاوی ووتنه وه‌ختی خۆیشی به‌یداخ سه‌وزان زۆریان ده‌کرد)، به‌ڵام دیاره‌جه‌نابی دکتۆر قه‌ڵسه‌به‌و پرسیاره. پرسیاره‌که‌له‌دوو به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه،یه‌که‌میان: ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه‌که‌سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت؟؟؟ دووه‌میان: ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه‌که‌سۆرانییه‌ک ببێته‌سه‌رۆکی پ‌د‌ک؟؟
به‌ڕێز د. عه‌بدوڵا ئاگرین له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵیت (له‌وه‌تی‌پارتی‌دیموكراتی‌كوردستان دامه‌زراوه، ئه‌و بیرۆكه‌یه نه‌هاتۆته‌ئاراوه. سه‌رۆكی‌پارتی‌سه‌ر به‌كام دیالێكتی زمانی‌كوردی‌بێت یاخود دانیشتووی‌چ ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌ك بێت. سه‌رۆكی‌پارتی، سه‌رۆكی‌پارتی‌دیموكراتی‌كوردستانه‌بێ‌هیچ جیاوازییه‌ك. راسته‌جه‌نابی‌كاك مه‌سعود بارزانی‌سه‌رۆكی‌پارتییه، وه‌لێ‌ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و ره‌مزی‌سه‌ركرده‌یه‌كی‌نه‌ته‌وه‌یی‌كورده. ره‌مزو سه‌ركرده‌ی‌نه‌ته‌وه‌ییش جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌رداوه‌و مێژوو خولقاندوویه‌تی، بۆیه‌به‌لای‌منه‌وه‌پێویسته‌ره‌مزو سه‌ركرده‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌نه‌ك هی‌كورد، به‌ڵكو هی‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌دی‌بێت، پێویسته‌شموخ‌و شكۆ‌و سه‌روه‌ریی‌و مه‌زنیی به‌شانازییه‌وه‌بپارێزێت‌و بیركردنه‌وه‌له‌گۆڕینی‌ره‌مزو سه‌ركردایه‌تی‌سیاسی‌نه‌ته‌وه‌یی‌میلله‌ت هێڵی‌سووره، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌میلله‌تێكی‌وه‌ك كورد تا ئێستا خاوه‌نی‌كیانی‌سیاسی‌سه‌ربه‌خۆو دانپیانراوی‌خۆمان نین. ئاخر من له‌خۆوه‌و له‌گۆتره‌بۆچوون ده‌رنابڕم، جه‌نابی‌كاك مه‌سعود له‌خولی‌ئه‌نجومه‌نی‌حوكمڕانی‌عێراق‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ناوچه‌یی‌به‌زمان‌و سیمای‌نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌بوونی‌ئه‌و ره‌مزی‌سه‌لماند. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی‌جیهانیش له‌كۆشكی‌سپی‌له‌ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان ئه‌قل‌و سیما نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ره‌مزو سه‌ركرده‌یه‌كی‌سیاسی‌نه‌ته‌وه‌یی‌دانیپیانرا.. ئه‌وه‌مه‌نزڵی‌نه‌گۆڕی‌ره‌مزو سه‌ركرده‌یی‌نه‌ته‌وه‌ییه).
وه‌ڵامێکی زۆر ساده (ساده‌به‌واتا نێگه‌تیڤه‌که‌ی)له‌مرۆڤێکی بڕوانامه‌به‌رزو و ئه‌زمووندار له‌ژیانی سیاسی‌دا.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌دا، کاک دکتۆر به‌پێی سه‌لیقه‌ی خۆی بۆ پرسیار و وه‌ڵام، نه‌ده‌بووا خێرا بچوایه‌ته‌سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م، ده‌بووا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان بداته‌وه‌پاشان ئه‌وه‌ی دووه‌م. جارێ ئایا (ئه‌گه‌ر) هه‌یه‌که‌سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت له‌کۆنگره‌ی داهاتوودا؟؟ ئه‌و پرسیاره‌وه‌ڵامه‌که‌ی لای دکتۆر ئه‌وه‌نده(نه‌رێ)یه که‌به‌لای جه‌نابیه‌و‌ه‌وه‌ک به‌ڵگه‌نه‌ویستی لێهاتووه‌و پێویست به‌وه‌ڵام ناکات. لابردنی سه‌رۆکی پارتی وه‌ک لابردنی یان گۆڕینی (ته‌حریف) ده‌قێکی قورئانی ته‌ماشاده‌کات، وه‌که‌س نابێت جورئه‌تی ئه‌و بێڕێزییه‌بکات. که‌ده‌بووا دکتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین، وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌کادیمیی و پێشکه‌وتنخواز و ئه‌زمووندار له میکانیزمی کاری‌پارته‌سیاسییه‌کاندا زۆر به‌ڕۆحێکی سیاسی و به‌هزرێکی گۆڕانخوازه‌وه‌وه‌ڵامه‌که‌ی بدایه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بگوتبا (که‌سه‌رۆکیش قابیلی گۆڕانه‌و له‌گۆڕانکاری به‌ده‌ر نییه، چونکه‌هیچ ده‌قێکی تایبه‌ت نییه‌له‌مه‌نهه‌جی (پ‌د‌ک)دا سه‌باره‌ت به بۆهه‌میشه‌هێڵانه‌وه‌ی سه‌رۆک له‌سه‌رۆکایه‌تییدا.).
بازدانی دکتۆر به‌سه‌ر پرسیاری یه‌که‌مدا بۆ سه‌ر پرسیاری دووه‌م، به‌ڵگه‌ی ترسێکی گه‌وره‌ی دکتۆره‌له‌پرسیاری دووه‌م. نه‌کردنی ئه‌و پرسیاره‌له‌مێژوودا که ئایا شیمانه‌ی ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌سه‌رۆکی پارتی بگۆڕدرێت و یه‌کێکی سۆرانی ببێت به‌سه‌رۆک، به‌ڵگه‌نییه‌بۆ نه‌بوونی ئه‌و پرسیاره. ئه‌وه‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و پرسیاره‌کپکراوه یان عه‌قڵییه‌تی پێشوو هێشتا تێر گه‌شه‌نه‌کردوو بووه، چونکه‌ئه‌و پرسیاره‌پرسیارێکی سروشتییه، به‌تایبه‌ت که‌سه‌رۆکی پێشووتری هه‌مان پارت هه‌ر سه‌ر به‌هه‌مان دیالێکت و هه‌مان ده‌ڤه‌ر و هه‌مان شار و هه‌مان ماڵیش بووه. بۆیه‌پرسیاری له‌مه‌ڕ گۆڕانی سه‌رۆک بۆ یه‌کێکی تر به‌ده‌ر له‌و خانه‌واده‌یه‌ته‌واو سروشتیه‌و لۆژیکیشی تێدایه.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ده‌توانرێت بووتریت که باسنه‌کردن له‌گۆڕینی سه‌رۆکی پارتێک، ده‌بیته‌نه‌نگیه‌کی گه‌وره‌به‌سه‌ر ئه‌و پارته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌کۆنگره‌دا.
پاشان کاک د.عه‌بدوڵا وه‌ڵامه‌کان ده‌دات به‌سه‌ریه‌کدا و گۆڕینی سه‌رۆکی پارتی ده‌به‌ستێته‌وه‌به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌شیوه‌یک‌که‌ئه‌سته‌مه‌وه‌ڵامێکی درووست بدات به‌ده‌سته‌وه.
عه‌بدوڵا ئاگرین ده‌ڵێت (ره‌مزو سه‌ركرده‌ی‌نه‌ته‌وه‌ییش جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌رداوه‌و مێژوو خولقاندوویه‌تی )، ئه‌مه‌دوو ڕسته‌ی دژبه‌یه‌که، ئه‌وه‌ی که‌مێژوو بیخوڵقێنێت واته جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌ڵکو به‌زه‌بری یان حوکمی مێژوو یان واقیع چه‌سپیووه. مێژووخوڵقاندن پلان بۆداڕیژراو نییه (واته‌پلانرێژ نه‌بووه)، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی ناسروشتی (یان هه‌ڕه‌مه‌کییه) بۆ چه‌سپاندنی دیارده‌یه‌ک یان شتیێک (ئه‌شگونجێ پۆزه‌تیڤ بێت). له‌کاتێکدا بڕیاری جه‌ماوه‌ر پشتبه‌ستووه‌به‌پلانێکی تۆکمه‌ی پێشوه‌خت‌و پرۆسه‌یه‌کی سروشتی (یان یاسایی) ( که‌ئه‌شگونجێت نێگه‌تیڤ بێت).
پاشان د.ئاگرین ده‌فه‌رموێ: ( راسته جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتییه، وه‌لێ ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و ره‌مزی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورده).
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی جه‌نابی دکتور ڕاستیشی تیدایه‌و هه‌ڵه‌یشی تێدایه. ڕاسته کاک مه‌سعود سه‌رۆکی پارتییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه(باشوور)، تا ئێره‌راسته، به‌ڵام جه‌نابی دکتۆر ده‌بوو بینووسیایه‌کوردستانی عێراق، چونکه‌به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی‌کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه (وشه‌ی باشور تا ئیستاش له‌فه‌رهه‌نگی یاسایی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا نییه، وه‌له‌به‌غدایش به‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانپێدانراوه). (هه‌رچه‌نده‌من بڕوام به‌عێراقیی بوونی کوردستان نییه‌و له‌لای من کوردستانی باشوره.) دکتۆر عه‌بدوڵا له‌ده‌ڕبڕینی ده‌سته‌واژه‌دا ده‌بێت گه‌لێک وریا بێت، وه‌گه‌رنا ده‌چێته‌ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆڵ ده‌که‌نه‌چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه.
پاشانیش کاک مه‌سعوود ڕه‌مزی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نییه، پێیشم وانییه‌که‌خوودی کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌ی کردبێت یان به‌نووسراو چه‌سپی بێت یان گشت کورد بڕیاریان له‌سه‌ر دابێت، ئه‌مه‌ته‌نها بۆچوونی کاک دکتۆر عه‌بدوڵایه‌هاووه‌خت له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌واداران و ئه‌ندامانی پ‌د‌ک. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی د. عه‌بدوڵا له‌ڕووی ته‌کنیکه‌وه‌هه‌ڵه‌یه، چونکه‌ئه‌وه‌ی ببێت به‌ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌بێت سه‌رۆکی پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد بێت نه‌ک پارتێکی کوردستانی به‌شێک (یان داهێنه‌رێکی گه‌وره‌ی کورد بێت که‌مۆرکی کوردستانی گه‌وره‌به‌کاره‌کانییه‌وه‌هه‌بێت نه‌ک ته‌نها پارچه‌یه‌ک). کاک مه‌سعود گه‌ر له‌داهاتوودا هه‌موو کوردستانی باشور سوێند به‌سه‌ریشی بخوات، هه‌ر ده‌بێته‌سه‌رۆکی هه‌رێمی باشور و ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌و هه‌رێمه، وه‌نابێته‌سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌موو کورد. چونکه‌هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد نییه، به‌ڵکو بۆ مافی هه‌رێمێکی ووڵاتێکه‌که‌عیراقه. گه‌ر (من) و (د. ئاگرین) پاساوی سیاسیی و ناوچه‌یی بهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه، ئه‌وا له‌میژووی داهاوتووی کورددا ئه‌و پاساوانه‌کز ده‌بن، دواتر شکۆی سه‌رۆکیش (ئاوا) ده‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر دکتۆرعه‌بدوڵا، شێخ مه‌حموودی وتبایه‌ئه‌وا ئامینمان بۆ ده‌کرد. هه‌رچیی (مه‌لا مسته‌فا)شه ئه‌گه‌ر ڕوویه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێبدرێت ئه‌وه‌هی به‌شداربوونیه‌تی له‌کۆماری مهاباتدا. وه‌لێ تا ئه‌و شوێنه‌ی من ئاگام له‌مێژوو بێت، کاک مه‌سعود له ڕۆژی‌ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه‌له‌سه‌رۆکایه‌تی پ‌د‌ک هه‌تا ئێستا، هیچ جۆره‌هاوبه‌شییه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ پارتێکی کوردیی به‌شه‌کانی تری کوردستان نه‌کردووه، ئیتر چۆن بوو به‌ڕه‌مزی سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کورد؟؟ هه‌روه‌ها هیچ جۆره‌کارێکیشی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره‌نه‌کردووه؟؟؟ (جارێکی تریش ده‌یڵێمه‌وه، که‌کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌کردوه، دیاره‌که‌کاک دکتۆر خۆی و له‌خۆشه‌ویستی زۆرییه‌وه بۆ کاک مه‌سعود ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌کات).
له‌به‌شێکی تردا د.عه‌بدوڵا ده‌ڵیت (بۆیه‌به‌لای‌منه‌وه‌پێویسته‌ره‌مزو سه‌ركرده‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌نه‌ك هی‌كورد، به‌ڵكو هی‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌دی‌بێت، پێویسته‌شموخ‌و شكۆ‌و سه‌روه‌ریی‌و مه‌زنیی‌به‌شانازییه‌وه‌بپارێزێت‌و بیركردنه‌وه‌له‌گۆڕینی‌ره‌مزو سه‌ركردایه‌تی‌سیاسی‌نه‌ته‌وه‌یی‌میلله‌ت هێڵی‌سووره). ئه‌و ڕسته‌یه‌ئه‌وه‌نده‌ووشه‌ی گه‌وره‌ی تێدابه‌کارهاتووه، که مرۆڤ ده‌یخۆینێته‌وه‌هه‌ست و ویژدانی ده‌هه‌ژێت. لێره‌دا‌جه‌نابی دکتۆر هه‌موو تواناکانی خۆی له‌زاراوه‌سازییدا بۆ‌داڕشتنی ئه‌و ڕسته‌یه‌به‌کار‌هێناوه. وشه‌گه‌لی وه‌ک شموخ، شکۆ، سه‌روه‌ریی، مه‌زنیی ئه‌م وشانه‌ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌ن که‌من له‌خواکاندا ده‌یانبینمه‌وه‌نه‌ک له‌مرۆڤه‌کاندا. ئایا مرۆڤ هه‌بێت خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سیفاته‌گه‌ورانه‌بێت؟؟؟ ئایا بۆچی ده‌بێت به‌شانازییه‌وه‌پارێزگاری له(شموخ، شکۆ، سه‌روه‌ریی، مه‌زنیی) سه‌رکرده‌یه‌ک بکه‌ین؟ ئایا ده‌بێت ئه‌و شکۆیه‌مه‌به‌ستی لێی چی بێت؟؟ (هه‌موومان نامه‌نه‌وێت سه‌رکرده‌ی خۆمان سووک بکه‌ین، هه‌موومان ده‌بێت کار بکه‌ین بۆ ڕاگرتنی شکۆی سه‌رکرده‌دڵسۆزه‌کانمان، به‌ڵام چ شکۆیه‌ک و چۆن؟). وه‌لێ ته‌نها مرۆڤێک نابێته(شکۆدار، مه‌زن، سه‌روه‌ر)، ئه‌وه‌ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌که‌ده‌بێته(شکۆدار، مه‌زن، سه‌روه‌ر). یه‌کسانکردنی ئیراده‌ی ته‌نها که‌سێک یان گرۆپێک به‌ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نها بریتییه‌خۆڵکردنه‌چاوی جه‌ماوه‌ر، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌د.ئاگرین گڕ ده‌داته‌به‌ر خه‌رمانی حه‌قیقه‌ت.
له‌کاتیکدا که‌ده‌بێت بڕیار له‌چنگ خاوه‌ن شکۆیه‌ک ده‌ربهێنن و بیخه‌ینه‌ده‌ست ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه‌پێویستمان به‌دروستکردنی شکۆ هه‌یه‌بۆ یاسا (یان بۆ کۆمه‌ڵێ بڕیارده‌ر). ئێمه‌ی میلله‌تی بێ کیان ده‌بێت یاسا شکۆمه‌ند، سه‌روه‌ر و مه‌زن بکه‌ین. شکۆی یاسا، ئازادی له‌ڕووخانی شکۆی (تاک سه‌رکرده‌کانه‌وه)ده‌ستپێده‌کات، ئاخر دوو خاوه‌نشکۆ له‌ته‌نها کۆشکێکدا ئه‌ستمه‌پێکه‌وه‌بژین.
شکۆی سه‌رکرده‌پارێزراوه کاتێک که‌خاوه‌نشکۆ به‌بڕیارێکی ده‌سته‌جه‌معی و بۆ ماوه‌یه‌کی دیایکراوی یاسایی له‌کۆشکدا ئاماده‌بێت، به‌لام که‌خاوه‌نشکۆ له‌سه‌روو زه‌مه‌نه‌وه بێت و ده‌سته‌جه‌مع له‌و ئاسته‌دا ده‌سته‌وسان بێت، ئیتر هه‌ر بۆخۆی شکۆداره‌و پێویستی به‌که‌س نییه‌شکۆی بۆ بپارێزێ.
شکۆ هی شۆێنه‌که‌یه‌نه‌ک زاتته‌که. زاتته‌که‌هیچ نییه‌جگه‌له مرۆڤیکی ئاسایی وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی دی (له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی جیاوازییه‌تاکییه‌کان بۆ ئاسته‌جیاوا‌زه‌کانی زیره‌کیی و ئیدراک). کاتێک که‌کاک مه‌سعود خاونشکۆیه، ئه‌وه‌هی ئه‌وه‌یه‌که‌سه‌رۆکی پارتێکه‌و هه‌زاران که‌س له‌ژێر قه‌ڵمڕه‌وی ئیداره‌ی ئه‌ودایه، شکۆی خۆی له‌کورسیه‌که‌وه‌وه‌رگرتووه‌نه‌ک ئه‌و به‌خشیبێتی به‌کورسییه‌که. ئه‌وه‌بۆیه‌کورسیی عه‌رش ئه‌وه‌نده‌خۆشه‌ویسته‌چۆنکه‌شکۆبه‌خشه، ئاخر خۆ خاوه‌نشکۆکان به‌شکۆیی ( یان شکۆداریی-majesty) له‌دایک نابن!!
هێڵی سوور له‌ئایینه‌کاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ئایینه‌کانن که‌پشت ده‌به‌ستن به‌هێڵه‌سووره‌کان. ئه‌م دیوی هێڵی سوور حه‌ڵاڵ و ئه‌ودیویش حه‌رام بریتییه‌له‌ستراتیژی کاری ئایینه‌کان. هه‌رچه‌نده‌سیسته‌مه‌تۆتالیتاره‌کانیش هه‌ر به‌هه‌مان ستراتیژ کارئه‌که‌ن، وه‌لی د. عه‌بدوڵا نه‌ده‌بوو وه‌ک ئایینگه‌رایه‌ک هێڵی سوور بڕێژێ. هێڵکاری سوور له‌جیهانی سیاسه‌تدا هه‌میشه‌له‌دیکتاتۆریه‌تدا کۆتایی هاتووه. نه‌بوونی کیانی سیاسی بۆ کورد (وه‌ک دکتۆر عه‌بدوڵا بیری لێده‌کاته‌وه) نابێته‌پاساو بۆ ئه‌وه‌ی که‌کورد سه‌رکرده‌کانی دیموکراتیزه‌نه‌کات و نه‌یخاته‌ژێر دڵه‌ڕاوکێی ده‌نگدانی کۆنگره‌وه.
ته‌واو به‌پیچه‌وانه‌ی جه‌نابی دکتۆره‌وه من بیرده‌که‌مه‌وه، هێڵه‌سووره‌کان بۆ گۆرینی سه‌رۆکه‌کان هه‌میشه‌یه‌کێک بووه‌له‌سه‌رچاوه‌کانی تاکگه‌رایی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی فه‌زای ئازادی. گه‌ر هێڵه‌سووره‌کان له‌ساتی دروستبوونی (پ‌د‌ک)ه‌وه‌نه‌بووایه، ئه‌وا به‌بێگوومان ئێستا هه‌وادارانی پ‌د‌ک له باشوری کوردستاندا هه‌شتا له‌سه‌د تێپه‌ڕی ده‌کرد. وه‌لێ هێڵی سوور کێشان و ته‌قدیس کردنی سه‌رۆکه‌کان (به‌پاساوی به ڕه‌مز بوونیان)هه‌میشه‌ڕووه‌و تاکبڕیاری چووه‌و سه‌رئه‌نجام له‌یه‌کێک له‌ده‌ره‌نجامه‌کانیدا ناوچه‌گه‌ریی خوڵقاوه (زۆر به‌داخه‌وه) . وه‌پرسیاری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌به‌ڕێزه‌له‌بینینی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌وه‌یه‌نه‌ک له‌جووینه‌وه‌ی بۆچوونی شۆینکه‌تووانی په‌رچه‌می سه‌وز.
سه‌یره، کێشانی هێڵی سوور ئه‌وه‌نده‌ناشارستانییه‌و ئه‌وه‌نده‌ش بۆنی دیکتاتۆرییه‌تی لێدێت که‌ته‌نانه‌ت سه‌رنجی کاکی ڕۆژنامه‌وانیشی داوه‌و به‌زه‌قی کردویه‌ته‌مانشێتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌ڕێز د. عه‌بدوڵا.
هه‌رچه‌نده‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی د.عه‌بدوڵا زیاتر هه‌ڵئه‌گرێ که‌له‌سه‌ری بنوسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌به‌سه‌که‌ڕوونم کرده‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌کاک دکتۆر زویر نه‌بێت. وه‌من به‌مافی خۆمم زانی که‌وه‌ڵامی دکتۆر بده‌مه‌وه‌چۆنکه‌جه‌نابی د. ئاگرین هه‌میشه:
به حه‌ق هه‌ر حه‌ق به‌ناحه‌ق ناحه‌قی ووتوه‌له‌ڕۆژێ بووه وه‌کو مه‌نسور گه‌ر بیشیکوژن، ناکات له‌حه‌ق لابات
تێبینی: بۆ خۆێندنه‌وه‌ی چاوپکه‌وتنه‌که‌ی به‌ڕێز د.ئاگرین، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌بکه: http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=522
10-01-2009
|