عه‌بدوڵڵا گۆل گه‌یشته کۆشکی کۆماری، به‌ڵام کێشه‌کان هێشتا به هه‌ڵپه‌ساردراوی ماونه‌ته‌وه.
مه‌هدی کاوانی
هه‌رچی به وردی ته‌ماشای باری تورکیا بکات و شاره‌زایی تای ته‌رازوی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و کێشه ی عیڵمانیه‌ت و دین و ئه‌تنی هه‌بێت . ڕه‌نگه مانایه‌کی وه‌هات بداته ده‌ست و ئه‌وه بڵێ ،تورکیا هێشتا زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که له ڕێگایه‌وه شته‌کان ئاسایی بنه‌وه‌و خه‌لکه‌که‌ی دڵنیا بکات که بۆ له‌مه‌ودوا به ئارامی یان هه‌ر نه‌بێت ژیانی ئاسایی به‌ڕێوه‌و ببات .ڕه‌نگه زۆر که‌س وا پۆشته بکات ک هاتنه پێشه‌وه‌ی پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان به‌کارێکی یه‌کسانی دینی له قه‌له‌م بدات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی کێشمه کێشمی سیاسی تورکی بن به تایبه‌تی له ناو هه‌وادارانی سکۆلارئیزمی ڕاسته‌قینه‌و سکۆلاریزمی مۆدێلی ئه‌تاتورک و عه‌سکه‌ر ئه‌وه ده‌زانن که ئه‌و بیرۆکه‌یه زۆر له پێش ئه‌وه‌وه‌یه .به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڵێین هه‌وادارانی دینی،ئه‌سپ سواری باشتر بووون له هه‌وادارانی سکۆلاریزمی ڕاسته‌قینه ، ئه‌وه له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه گه‌لێکم نیه . بیرۆکه‌ی سکۆلاریزمی ڕاسته‌قینه که به ناوی کۆماری دوو ناو زه‌ند ده‌کرێن ده‌ربڕینه‌کانیان خۆی له‌وه ده‌دیته‌وه که کۆماری تورکیای یه‌کی که‌مالیزم به کۆماری تورکیای سکۆلاریزمی ڕاسته‌قینه بگۆڕدرێته‌وه . ئه‌گه‌رچی هه‌وادارانی کۆماری دوو خۆیان له ناو پارتێکی سیاسی سه‌ربه‌خۆ نه‌دیتیته‌وه،به‌ڵام بیروباوه‌ڕه‌کانیان زیاتر له 15 ساڵێک ده‌بیت که زۆر به فراوانی خۆی گه‌یاندوته ناو ڕۆشه‌نبیری تورکی وکه‌سایه‌تیه هه‌ره دیاره‌کانی ئه‌و ته‌یاره سیاسی و ئایده‌لۆجیه. که‌سایه‌تیه دیاره‌کانیان، بریتین له (تیورناس موحه‌مه‌د ئالتانکه پڕۆفیسۆره له ئابووری ،نووسه‌ر جه‌نگیز تشاندار ،نوسه‌ر حتیین مه‌حجوبییان).خالی جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه نوێیه‌ی تورکی خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه که ئه‌و کۆماره‌ی که به‌ناوی که‌مال ئه‌تا تورک له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌دایک‌بوو ، له ناوه‌رۆکدا له ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌ی عه‌سکه‌ر به سه‌ر گه‌ڵ به‌ولاوه هیچی تری نه‌ده‌گه‌یاند .ڕاسته توانرا له ڕێگه‌یانه‌وه کۆتایی به سیسته‌می پاشایه‌تی ئیسلامی بینێ ،به‌ڵام مه‌هامه‌کانی سیسته‌می کۆماریشی که له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و هه‌لبژاردنه‌وه ده‌بێ به ئامانج نه‌گه‌یاند و ناوه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا وه‌ک خۆی مایه‌وه و ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی ڕووشی دا ته‌نیا ئه‌وه بوو نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ر گۆڕدرایه‌وه‌و چاره‌نوسی ئه‌تنیکه‌کان و دین و مه‌زهه‌بیش له سیسته‌می کۆسمۆپۆلیتی گوڕدرا به ده‌وله‌تی ئه‌وانه‌وه . واته هه‌رهه‌مووی له ناو بۆده‌قی نه‌ته‌وه‌ی تورکی و سیاسه‌تی نوێی که‌مالیزم له قالب دران . ئه‌گه‌ر قسه‌و باسیش له سیسته‌می هه‌لبژاردنی ئازادانه‌ی تورکیا بکرێ ،سنووردار بوو . هه‌ر کاتێ له ڕێوشوێنه‌کانی که‌مالیزم و ده‌سکه‌ته‌کانی عه‌سکه‌رو نوخبه‌ی سیاسی وا به‌سته پێیانه‌وه ده‌رچووبایه ،به کوده‌تای سه‌ربازی وه‌ڵام ده‌درانه‌وه . پڕۆفیسۆر موحه‌مه‌د ئالتان ده‌ڵێ له ڕاستیدا ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان چه‌ند نه‌ته‌وه به وشیاریه‌وه هه‌وڵی پێکه‌وه نانی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن به‌ڵام هینه‌که‌ی ئه‌تا تورکی نه ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌ڵگرتبوو وه‌نه ئه‌و شه‌ش ڕاگه‌یاندنه کۆماریه‌ی(نه‌ته‌وایه‌تی،کۆمارخوازی،گه‌لپه‌رستی.عه‌لمانیه‌ت،به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ده‌وله‌ت،،شۆڕشگێڕی) که بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرد به کرداری گه‌یاند به‌لکو له جیاتی ئه‌مانه کاردانه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وله‌تی به‌رقه‌رار کرد . واته هه‌موو شتێ له پێناو داخوازیه‌کانی ده‌وله‌تی عه‌سکه‌ر، نه‌ک گه‌له‌کانیه‌وه . به هۆیه‌وه هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی تری ڕه‌تده‌کرده‌وه‌و به‌رده‌وام له کاری وه‌ها دابوو له ڕیگای به دوا داچونی یاسایی کۆتای‌یان پی بێنێ یان سه‌ربه‌ستی کارکردنیان سنوور دار بکات . که ئه‌و کاردانه‌وانه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌کی گشتی و پیشکه‌وتنی وڵات کۆسپ بخرێته به‌رده‌میان له پێناو بووژانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووندا . له بواری ئابووریش سیسته‌مه‌که تیکڕا بوو به سیسته‌مێکی ڕه‌یعی له سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وی. خاوه‌نداره‌کانیشی به گشتی نوخبه‌یه‌کی بیڕۆکراتی بوون و باشترین ده‌سکه‌وتیان له‌و ڕه‌یعه زه‌ویه وه‌ر ده‌گرت و له ڕێگه‌شیه‌وه ئابووری وه‌به‌رهێنراو به شکله دواکه‌وتووه‌که‌ی تا کۆتاییه‌کانی ئه‌و سه‌ده‌یه مایه‌وه‌و له ساڵه‌کانی دواییدا به ئاشکه‌را و ڕاسته‌و خۆ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات سامانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ قازانجی خۆی ڕاده‌کێشا و نیوه‌ی دانیشتوانی تورکیاش به چالاکیه‌کانی کشت و کاڵ به شێوه دواکه‌وتوه‌که‌یه‌وه مانه‌وه .داواکاریه‌کانی ئه‌و پڕۆفیسۆرو تیورزان و سیاسیه نوێیانه ،تێڕوانینی جیاوازیان خستبووه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی نوێ له تورکیا که ده‌بێ : سیسته‌می خۆ چه‌سپاندن به سیسته‌می دیموکراتی و ئابووری کشت وکاڵی ڕه‌یعی به ئابوووری وه‌به‌رهه‌مهێنان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڵ و خاوه‌ندارێتی ده‌وله‌ت به خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵ بگۆڕدرێن و پێناسه‌کانی دیموکراتی و پاراستنی مافی مرۆڤ پیاده بکه‌ن و ئه‌و باجه‌ی که وه‌ریش ده‌گیرێ بۆ به‌ڕیوه‌چونی چالاکیه‌کان ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ له ژێر چاودێری دابێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک به‌کار بهێنرێ . به کورتیه‌که‌ی ده‌بێ ئه‌و سیسته‌مه به ته‌واوه‌ه‌تی بگۆردرێ و سیسته‌مێکی تر شوێنی بگرێته‌وه . واته ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی که وای لی هاتبوو که خه‌لک خزمه‌تی بکات ده‌بێ پێچه‌وانه بێته‌وه، واته ده‌بێ ئه‌و ده‌وله‌ته له خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی بێت .ده‌رباره‌ی ده‌ستوری تورکیش به گۆته‌ی ئه‌و ته‌یاره ئایدۆلۆجیه نوێیه، ده‌بی هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی پیاده‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکۆلاریزم و دیموکراتی و پاراستنی مافی مرۆڤ بێت وده‌بێ واش له یاساکانی تورکیا بکات ، له ڕیگه‌یه‌وه هه‌موو ته‌گه‌ره‌کانی نه‌چنه ناو ئه‌وروپا هه‌لگیرێ .واته ده‌بی هه‌ر هه‌مووی سه‌ره‌وژیر بکریت و گۆڕانکاری و نوێ کردنه‌وه‌ی تیا بکرێت . ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌پیدان و سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بده‌ین ده‌بینین تاکو ئێستا هێچ ڕێگریه‌کی خۆیان له به‌رده‌م هه‌وادارانی ئه‌و ته‌یاره ئایدۆلۆجیه نیشان نه‌داوه‌و له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیان جووت بوونێکی ته‌واو هه‌یه له نێوانیان و بانگێشه‌کانی ئه‌و ته‌یاره . بۆیه مێشکی مرۆڤ زیاتر بۆ ئه‌وه بڕ ده‌کات وه‌ک بڵێ ئه‌ردۆگان ئیستعابی کۆمه‌ڵگای تورکی کردووه که به چ سه‌رنجیان بۆ لای خۆیان ڕاده‌کێشێ و به دینیش پۆشته ده‌کات . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که پێویسته بگۆترێ ئایا بانگێشه‌کانی ئه‌و ته‌یاره فکریه له به کردارکردنی له مه‌و دوای چالاکیه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیریه‌کانی تورکیا له گه‌ڵ باوه‌ڕی دین و مه‌زهه‌ب گه‌رێتی عه‌داله‌و گه‌شه پێدان تێک ده‌کاته‌وه . به‌ڕاستیش پرسیار گه‌لێکی وه‌ها پێوه‌ره کاخوانه‌کینێ فعله‌ن تورکیا پێ داوێته ناو قۆناغێکی جیاتر و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له ده‌ستوری توورکیا ده‌کات و به قازانجی دیموکراتی و سکۆلاریزمی ڕاسته قینه ، یانه‌کینێ وه‌ک کۆماریه‌کانی یه‌که‌م نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به نوخبه‌ی عه‌سکه‌ر و ئه‌وه‌ی تێیانه‌وه ئاڵاوه ده‌گۆڕنه‌وه‌و له ناوه‌رۆکیشدا سیسته‌می سیاسی هه‌مان سیسته‌مه سیاسیه‌که‌ی پیشووتر ده‌بی به پۆشته‌یه‌کی تر . ئه‌ردۆگان کابینه‌ی حکومه‌تی دووی به سه‌رکردایه‌تی خۆی پێک هێناو . عه‌بدولله گۆلیشیان بۆ کۆشکی کۆماری به سه‌ر خست . به‌ڵام کێشه‌ی عه‌سکه‌ر، کورد ، ئه‌رمه‌ن... گۆڕانکاری له ده‌ستوور و مه‌رجه‌کانی ئه‌وروپا بۆ هاتنیان بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپی ، تا ئێستا به هه‌لپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه . ڕاسته ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا پێشوازیان له به سه‌رکۆمار بوونی گۆل کرد ، ڕاسته ئه‌و به سه‌ر که‌وتنه‌ی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان بۆ سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ته‌نیا به‌شێکی له په‌رده‌ی دین بوو که‌چی دوو‌و به‌شه‌که‌ی تری له ڕێگه‌ی ده‌نگی کورد‌و ته‌یاری سکۆلاریزمی ڕاسته قینه‌وه بووه . به‌ڵێ ئایا بۆ له مه‌و دوا حکومه‌تی ئه‌ردۆگان و گۆلی سه‌رۆک کۆمار له توانایان دا ده‌بێت ئه‌و تۆپه‌له به‌فره به‌سته‌له‌که‌ی که‌مالیزم بتوێننه‌وه‌و له ڕێگه‌یه‌وه داواکاریه‌کانی کورد‌و ئه‌وروپاو کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی به ئامانج بگه‌یه‌نن . یان سه‌فقه‌یه‌کی له بابه‌ت بازرگانی له گه‌ڵ عه‌سکه‌ر ده‌به‌ستن و شته‌کان وه‌های دێڵنه‌وه و له ڕێگه‌یه‌وه تورکیا وه‌ک سه‌رده‌مه‌کانی پیشوو، ته‌نیا ئه‌و مانایه بدات که ته‌نیا گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له نوخبه‌یه‌که‌وه بۆ نوخبه‌یه‌کی تره‌و به‌س .
به‌ریتانیا /29/08/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|