له‌زه‌ریاوه له په‌نجه‌ره سهوزهکانیناو ئاوه وه لێت دهڕوانملهپشت کێڵگه‌کانی ماسی و (لم)ا‌وه وهلهقهڵاجوجکانی دوورگه شینه‌کانی خواوهلهپشت پێکه‌نینی ڕۆژئاواوه لێت ده‌ڕوانم !له‌زه‌ریاوه لێت دهڕوانملهووڵاتی پڕ قه‌یاغ و پڕ فریشته و یاسمینه‌وه له‌مه‌مله‌که‌تی مه‌لاک و کۆنه جه‌لاده وه لێت ده‌ڕوانم ! له‌پشت قه‌ڵای مه‌م و ڕووتبوونه‌وه و ئاشتیی وه لێت ده‌ڕوانم ! له‌هه‌ر کوێوه لێت بڕوانم ئه‌ی نیشتیمان له‌کن دڵم بۆنی که‌له‌وه‌کانی تۆ یه‌کسانن به بۆنی کوچه‌کانی ناو پاریس و یه‌کسانن به بۆنی پارکه مه‌کراوییه‌کانی به‌ڕلین و به‌سه‌ما شیرینه‌کانی فلامینگۆ به ئێواره زه‌رده‌کانی مه‌درید ! له‌هه‌ر کوێوه لێت بڕوانم ئه‌ی نیشتیمان له کن دڵم ، بۆنی که‌لاوه‌کانی تۆ یه‌کسانن به‌مه‌وجه سه‌وزه‌کانی ناو سامۆس و یه‌کسانن به قه‌ڵا سه‌وزه‌کانی ئه‌کرۆپولی و به‌مه‌کری که‌نیشکه‌کانی ڕۆما و سۆفیا ! له‌هه‌رکوێوه لێت بڕوانم ئه‌ی نیشتیمان له‌هێڵه‌کێکی گه‌وره‌ی عیشقا ، دانی چه‌ته و دانی خه‌مخۆرانت جودا دێنم ! کێم و زه‌ڵمت جودا دێنم ! غه‌زه‌ب و ده‌هر و بێده‌نگیت جودا دێنم ! جه‌لاد و فیرعه‌ونت جودا دێنم ! له‌هه‌ر کوێوه لێت بڕوانم گوناه و خه‌تا و کڵۆڵیت جودا دێنم ! لاس و شه‌م و شه‌هوه‌ت بازت جودا دێنم ! له‌هه‌رکوێبم ئه‌ی نیشتیمان تا به پیریدا ڕۆچم من تۆ به مناڵیما ده‌ڕۆی !! تا به پایزدا ڕۆچم من تۆ به به‌هارما ده‌ڕۆی !! له هه‌رکوێبم ئه‌ی نیشتیمان ، ئامانت بم به‌خڵه‌تانی ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌عله‌تیه‌م تێ مه‌که‌وه و یه‌قین به‌م ڕۆژه‌زه‌ردانه‌م مه‌که له‌هه‌ر کوێ بم ، له‌هه‌ر کوێ بی له ئاونگێکی سپیده‌ی تۆدا هه‌ڵاژاوم وه‌کو ڕه‌شکه له‌ناو نانی ، مناڵێکی تۆدا هه‌ڵاژاوم له‌هه‌رکوێبم ڕژانم له‌ناو خوێن و پشکۆم له ئاگر و ئه‌شکم له‌ناو چاوتا ! له‌هه‌رکوێبم قه‌ڵه‌مێکی چاوکرواوه‌ی ناو ڕۆژنامه‌کانی تۆم ! له‌هه‌ر کوێبم ، له‌ئاگرتا په‌ڵه‌ی تێر په‌ڵه‌ی بارانم و له‌بارانتا ، چڵی ئاگر ، چڵی سووتان کزه و ڕه‌شه‌بای گه‌رم بوونه‌وه‌تانم ! عه‌جه‌ب لاتان دڵدارانی نیشتیمانی گه‌نم و ئاو عه‌جه‌ب لاتان هه‌تا ئێستا به‌م پیری ناو فیرقه‌ته‌وه ڕۆژێ ڕووم له ئاسکه‌کانی غه‌ریبی وه‌رنه‌گێڕواه و ڕیشۆڵه‌ی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌عه‌یاره‌ی خۆتان ئێواره‌یه‌ک خۆی نه‌کرده‌وه به‌ماڵی به‌فرتانا ئێواره‌یه‌ک ، قاپی سایه‌ی ئاله‌و شه‌ربه شه‌رابانه کڵۆم نه‌دا و نه‌هاته‌وه نه‌هاته‌وه و ئێواره‌یه‌ک تاوێ مه‌کرو تاوێ عه‌تری شیعرتان لێ هه‌ڵپرژێنێ ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان کوڕی زه‌ڵمه و هه‌ر ڕۆژێ نه‌لوا ، نه‌لوا به‌و هه‌موو مه‌له‌وانییه‌وه وه‌ک با به‌ناو عیشوه‌ی داره‌کاندا بگاته‌وه دڵدانه‌وه‌ی شکۆفه‌کان ! بگاته‌وه شکۆفه ڕووته‌ڵه‌کانی گه‌ڕه‌کی با و بگاته‌وه گۆڕیچه‌کانی دڵۆپه له‌سه‌ر زه‌وی ! عه‌جه‌ب لاتان دڵدارانی نیشتیمانی گه‌نم و ئاو ڕۆژێ نه‌لوا ده‌می شه‌ربه‌ی سه‌فه‌رم قڵپ بێته‌وه و سپیده‌یه‌ک بڕژێمه‌وه ناو گه‌نجان و زه‌رده‌په‌ڕێ بخزێمه‌وه ژێرلێفه‌که‌ی گوڵ عومه‌ر و هه‌ر فرسه‌خێ له‌دامێنی (جۆگه‌ی شێخ)*دا وه‌ک ئه‌و که‌نیشکانه‌ی ئه‌وێ که‌چاویان له‌گه‌ڵای لیمۆ سه‌وزتره‌و وه‌ک ئه‌م که‌نیشکانه‌ی ئێره به‌سوورپۆشییه‌کی ئاڵ و شیرینه‌وه شه‌راوی سوور به‌دیار چاوی ته‌یره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن پێک ده‌ڕۆن و شه‌ڕبه گڕ و شه‌ڕ به ڕووته‌نی ده‌فرۆشن ! پێک ده‌ڕۆن و له شۆڕشی مه‌مان چاو ده‌گێڕن له‌ئازادی چڵه گه‌نمه‌کانی له‌شیان له‌حه‌ڵاڵ کردنه‌وه‌ی ماچه حه‌رامه‌کان ! پێک ده‌ڕۆن و له‌شۆڕشی مه‌مان چاو ده‌گێڕن له‌شاد بوونه‌وه‌ی سروودی باران ، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانی غووربه‌ت ته‌ڕبوونه‌وه به گۆرانییه‌کانی عیشق و هه‌ڵچوونه‌وه له مه‌ست بوونه‌وه‌ی ئێواران ! پێک ده‌ڕۆن و له‌شۆڕشی مه‌مان چاو ده‌گێڕن له‌تل بوونه‌وه‌یان له‌سه‌رێ ، بۆشیوی حیکایه‌ته‌کان حیکایه‌تی دزه‌کانی کۆڵانی مانگ حیکایه‌تی سێوه‌کانی لای شیرین بۆسه‌ی به‌رده‌م فڕینی په‌ڕه‌سێلکه‌کان ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان دوای هه‌زاره‌ی ئه‌و‌هه‌موو ڕۆژه هه‌ر دوورم ! له‌ته‌ک نامه‌ی هه‌نێ له‌مه‌هتابه‌کانی ووڵات ، هه‌ر دوورم و دوور عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان به‌قه‌دی شه‌ونم و باڵی په‌روانه‌وه قه‌دی چ پیره دارێکی سه‌ختم و به ته‌ڵه‌زمی ئه‌و هه‌موو حیکایه‌ته‌وه هێشتا هێشتا بۆنی قڵیشێکم نه‌گرتوووه هێشتا ڕووی ڕووتبوونه‌وه‌م به ته‌ورێ نه‌به‌خشیوه ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان به‌م بێ باڵییه له‌مه‌له‌ی ئه‌و هه‌موو ئاوه قوڵانه ده‌ده‌م ! به‌م بێ ئه‌فڕاندنه شه‌ڕ به‌و هه‌موو ژنه مه‌غرووره ده‌فرۆشم ! به‌م بێ ساڵییه‌ی خۆمه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌و (چاخ)انه‌ی خوا ده‌که‌م ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان به‌م نووکه قه‌ڵه‌مه‌وه من چۆن فریای ئه‌و هه‌موو شیعره ده‌که‌وم من چۆن فریای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه ده‌که‌وم من عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان سه‌قه‌ری من ئه‌م باخاتی ئاسمان و ڕێسمانه ئاگر نادا ! زریکه‌م نابێته باڵی کلیل و نافڕێ به‌و ده‌رگا کڵۆم دراوانه‌ی دۆزه‌خدا ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان حیله‌ی شیعرم ناگاته‌وه زه‌رده‌په‌ڕی هه‌ڵکوڕمانتان شمشێری من ناگاته‌وه چاڵی ڕه‌شی به ئاگرتان ! عه‌جه‌ب لاتان به خه‌رمه‌نی ، ئه‌م ساڵه زه‌رده‌ڵانه‌وه هێشتا نه‌بوومه‌ته‌وه به‌کوچه‌ی پڕهاواری هاوارێکتان ! هێشتا نه‌بوومه‌ته‌وه به‌کزه‌ی ئێواره‌ی سه‌ره‌مه‌رگێکتان ! هێشتا به‌م هه‌موو خۆڵه‌مێشه‌وه نه‌بوومه‌ته‌وه به‌قه‌قنه‌سێکی عاشق ! عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان هه‌تائێستاش دره‌ختێکم له‌به‌ره‌بابی ئاینی عه‌شق و ته‌ور فێری عه‌شق و باهۆز فێری عه‌شق ده‌که‌م ! ته‌واشاکه‌ن له‌چاوانما دوکه‌ڵ ده‌فڕێ و دوکه‌ڵ چۆن پڕه له مه‌ستایه‌تی ناو ئێواران ! ته‌واشاکه‌ن له‌چاوانما سپیده‌ی شین چ باخێ له باخه‌ڵی بادا هه‌ڵده‌سێ و باخیش چه‌ن پڕه به عیشوه‌ی هه‌ساره مێ ! خودایه له‌نانی سه‌بووری تۆ ، تۆ به‌شم به باوه‌ک مناڵی لالێوی مێزی نانه‌وایه‌ک به گه‌رمایی په‌نجۆڵه‌کانم داچڵه‌کێن ! به‌نیگایه‌ک ، به نیگایه‌ک هه‌ر خودایی خودا ، له‌و خاکه مه‌کر بازه‌وه ته‌ڕببمه‌وه !! عه‌جه‌ب لاتان دڵدارانی سێوه و دیلان دڵدارانی گه‌نم و ئاو دڵم به‌م نیشتیمانی ڕووته‌نی و به‌م خه‌رمه‌نی ستیانه سه‌وز و سوورانه ناکرێته‌وه به‌م هه‌موو سێوی مه‌له‌ک و به‌م هه‌موو نارنجه ئاودارانه‌ی خواوه به‌م که‌نیشکه چنار باڵایانه ناکرێته‌وه ! عه‌جه‌ب لاتان دڵم ته‌نگه و له‌م ئاوانه وه‌ک په‌روانه په‌روانه‌یه‌کی بێ باڵی کوشتاری با گه‌ڵایه‌ک نابێته قه‌یاغ بۆ هاتنه‌وه‌م ئاگرێ وه‌ک نامه‌ی نه‌حس ترین ئاده‌م نامخاته ناو سنووقه‌کانی خۆیه‌وه به‌فرێ وه‌ک خۆی ئێوارانم نادا به‌برژانگی په‌نجه‌ره چویتیه‌کانی ئێره‌وه ڕۆمان نووسێکی سه‌ر قژن نایه و جیا له ڕێگه‌کانی شیعر ئه‌م هه‌موو کۆست وئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه‌م بۆ خڕ کاته‌وه و وه‌ک تووتنی بۆنداری پایپه‌که‌ی ده‌سیتی به نه‌فه‌سێ به زه‌رده دووکه‌ڵێکم کا و وه‌ک ته‌مێکی چکۆڵه‌ی به‌ر جامی ئۆتۆمبێله قشتۆکه‌کان له‌ته‌ک کزه‌یه‌کدا باڵ بگرم و من بێمه‌وه ئاخه‌ر هاتنه‌وه‌ی پیاوێ له دووکه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی عیشقه به زمسان و ناونووسکردنی ته‌مه سپیه‌کانی ناو سپیده‌یه بۆ خۆر ! ئاخه‌ر هاتنه‌وه‌ی پیاوێ له دووکه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵۆپه‌یه له گۆلاوه‌کانی ئه‌ردو گه‌ڕاننه‌وه‌ی گوڵه له پایز و گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئاوه له وشکایی و گه‌ڕننه‌وه‌ی چڵه له ڕه‌شه‌با و گه‌ڕاننه‌وه‌ی پرووشه‌یه له خۆره‌تاو عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان هه‌تا ئێستاش خۆشم ده‌وێن !!
پایزی2005 ئه‌ڵمانیا
|