١٣\١٠\٢٠١٠ ئه‌ده‌بی منداڵان.
تا ئه‌مڕۆ زیاتر له( حه‌ڤده هه‌زار) منداڵی کوردمان له ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه له زیندانه ترسناکه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریادا به‌بێ گوناح ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌درێن و که‌س و هیچ لایه‌نێک نیه که به‌ڕاستی داکۆکی‌یان لێبکات، بوونه‌ته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته زلهێزه‌کان. هه‌ریه‌که له تورکیا و ئێران و سوریا ، به تۆبزی و زۆر، زمان و ئه‌ده‌ب و کو‌لتوورێکیان به‌سه‌ر منداڵانی کوردمان سه‌پاندووه، که زۆر نامۆن و دوورن له زمان و له فه‌رهه‌نگ و له خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه،وکو ئه‌وه وایه که حه‌زت له خواردنێک نه‌بێ و پێتنه‌که‌وێ و به زۆر ده‌رخوادت بده‌ن..
له سه‌ردمی ڕه‌شی دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕی عێراقدا ، له هه‌موو قوتابخانه‌کانی عێراق و له کوردستانیشدا، به‌یانییان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به خوێندن کرێ له کاتی ڕیزبوونی قوتابیاندا، به زۆر ده‌بوایه ئه‌م درۆشمه ڕه‌گه‌زپه‌رستیانه‌یان بوتایه‌ته‌وه: «شعارنا : امة عربیة واحدة ــ ذات رساله خالدة » و«اهدافنا : وحدة ـ حریة ـ اشتراکیة»و «قائدنا : صدام حسین »، له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کیشدا سیخوڕێک یا دووانیان دانابوو.. وای بۆ ئه‌و منداڵه‌ی که ئه‌و دروشمه سه‌پێنراوانه‌ی نه‌وتایه‌ته‌وه..خۆی و خێزانه‌که‌شیان ،ده‌گرتن و نابینرانه‌وه.. من خۆم که ماموستا بووم له قوتابخانه‌یه‌کی گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوای «هه‌موو کوردنشین»له شاری که‌رکوک، دووجار له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه‌وه"موشرف" ئاگادارکرامه‌وه ،که ڕاپۆرتیان له‌سه‌رم نووسیبوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من «به زمانی کوردی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانماندا ده‌دوێم و ئه‌و دروشمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به قوتابییه‌کان ناڵێمه‌وه... ».
به‌ڵام پێش ڕژێمی به‌عس، له‌تورکیادا، هه‌ر له کاتی ئه‌تاتورکه‌وه تا ئه‌مڕۆش ، له قوتابخانه‌کانی باکووری کوردستاندا ، له پۆلی یه‌کی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا دووا پۆلی ئاماده‌یی، ڕۆژانه له کاتی ڕیزبوونی به‌یانییاندا ، به زۆر ده‌بێ منداڵانی کورد ده‌قی ئه‌م دوو دروشمه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه به زمانی تورکی بڵێنه‌وه: «من تورکم، دایکم تورکه، باوکم تورکه ، نه‌نکم تورکه ، باپیره‌م تورکه ، بنیاده‌م هه‌موو تورکن ، بژی جه‌مهووریه‌ت، بژی...بژی...بژی...» له‌گه‌ڵ ئه‌م دروشمه‌ش:«شاد ئه‌و که‌سه‌یه که بڵێ تورکم» به‌ڵێ تۆرانییه که‌مالیزم و شۆڤێنیزمه‌کان ، ده‌یانه‌وێ به‌م بیره ڕه‌گه‌زپه‌رستی و بۆگه‌نانه منداڵانی کوردمان گۆش بکه‌ن و ده‌ماغیان بشۆرن و، هه‌ست و سۆزی کورد و کوردستان په‌روه‌رییان کاڵبکه‌نه‌وه.. به زۆر ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر بیر و کولتوورێک ڕایانبهێنن که هه‌رگیز نه قبوڵی ده‌که‌ن و نه‌پێیان هه‌رس ده‌کرێ. هه‌ر منداڵیکی کورد ئه‌و دوو دروشمه نه‌ڵێته‌وه، خۆی و خانه‌واده‌که‌شی ده‌گرن و به دژایه‌تی و ناپاکیکرن له جه‌مهووریه‌ت تاوانبار ده‌کرێن .. که‌سیش نازانێت که به چ ڕۆژه‌ڕه‌ش و چاره‌نووسێکیان ده‌به‌ن..خۆ ژیان وتافی منداڵی و بارودۆخی منداڵانی کوردمان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیشدا له سایه‌ی ڕژێمی کۆماری له‌سێداره‌دان و ڕژێمی ئه‌فله‌قیدا له تورکیا باشتر نین..ئه‌م ناهه‌قی و سته‌ملێکردنه له کوردی بێ‌تاوان تاکه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت؟
ئه‌ده‌بی منداڵان له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، هونه‌رێکی تازه‌یه و تازه پێی گرتووه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌گی له چیرۆک و داستان و ئه‌فسانه کوردییه‌کاندا هه‌یه.. سه‌ره‌تای ده‌ستپێکرنی ئه‌ده‌بی منداڵانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵێ هه‌ندێ له شاعیره ناودارکانی کوردمان، که له‌پاڵ شیعرنووسین بۆ گه‌وره‌کان ، به شیعری ئاسان و ناسکیش منداڵه‌کانمانیان دڵخۆش کردووه..له‌وانه : پیره‌مێرد ، زێوه‌ر، موفتی پێنجوێنی ، فایق بێ که‌س ، گۆران ، قانع..به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان و له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا، نه‌وه‌یه‌کی نووسه‌ری تازه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان هاتنه کایه‌وه،که ویستیان به شێوه‌یه‌کی پسپۆری و تیۆری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی و به‌پێی بنه‌ماکانی ئه‌ده‌بی منداڵان، بناغه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانی کوردی دابڕێژن.. چه‌ند به‌رهه‌مێکی باشیان بۆ مندڵان چاپکردووه له‌وانه: کاکه‌ی فه‌للاح ، عه‌لی عه‌بدوڵڵا شه‌ونم(ع.ع.شه‌ونم) ،فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین ، جه‌زا عه‌لی ئه‌مین ، سه‌بریه نوری قادر(دایکی سۆلاڤ) ،عه‌زیزی مه‌لا ڕه‌ش، سه‌بری بۆتانی ، هۆشیار حوسێن ،...هتد.
له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه بوارێکی باشتر و فراوانتر بۆ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بی منداڵانی کوردمان ڕه‌خسا و تا دێش به‌رهه‌می باشتر و ڕه‌نگینتر پێشکه‌ش به منداڵانی کوردمان ده‌کرێن و، نووسه‌ری ئه‌کادیمیش دێنه بواره‌که‌وه..به‌ڵام هێشتا له ئاستی خواست و له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی گرنگی مندڵانمان له داهاتووی کوردستاندا نییه، چونکه کوردیله‌کانی ئه‌مڕۆمان نه‌وه‌ی داهاتووی کوردستانن.چه‌ند بایه‌خیان پێبده‌ین و جوانتر په‌روه‌رده و ڕێنماییان بکه‌ین، ئاکام و داهاتوومان باشتر وگه‌شتر ده‌بێت.. به‌لای منه‌وه که‌ڵه نووسه‌ری ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانی کوردمان ، شاعیر و نووسه‌ری گه‌وره و ناسراوی گه‌له‌که‌مان ـ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ـ ه، هه‌ڵمه‌ت تا ڕاده‌یه‌کی باش توانیوێتی له جیهانی وه‌نه‌وشه‌یی و خه‌ونه سه‌وزه‌کانی منداڵانی کورد نزیک ببێته‌وه و فێری زمانه ساده و شیرینه‌که‌یان ببێت و به زمانی ئه‌وانه‌وه شیعر و چیرۆکه‌کانی بنووسێت بۆیان.. بۆیه خۆی و شیعر و چیرۆکه‌کانیشی خۆشه‌ویستن لای منداڵانی گه‌له‌که‌مان..له‌تیف هه‌ڵمه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی له ژیانی ڕۆژانه‌ی منداڵان و سروشتی جوان و ئه‌فسووناوی کوردستان هه‌ڵهێنجاندووه ، توانیوشێتی سوود له مێژووی پڕ له شانازیمان و له خه‌بات و قوربانیدانی سه‌رکرده نه‌مره‌کانمان و،له داستانه قاره‌مانییه‌تییه‌کان و له ئه‌فسانه کوردییه‌کانمان وه‌ربگرێت. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت تا ئێستا خاوه‌نی زۆرترین به‌رهه‌می چاپکراوه بۆ مندڵانی کوردمان، تا ئێستا (دوانزه) کتێبی شیعر و چیرۆکی بۆ منداڵان چاپکردووه.. به‌زمانێکی زۆر شیرین و پاراو و په‌تی کوردی، به وشه‌ی ناسک و ڕسته‌ی ئاسانی بێ گرێوگۆڵ ، نووسینه‌کانی بۆ منداڵان داده‌ڕێژێ..بۆیه به‌شێکی زۆری شیعره‌کانی کراون به سروود و گۆرانی و بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی منداڵانی کوردمان..هه‌روه‌ها چه‌ند شاعیر و نووسه‌رێکی ناسراوی ترمان هه‌یه که له بواره‌کانی ئه‌ده‌بی منداڵاندا ده‌نووسن،له‌وانه: کازم کۆیی، ساڵح محه‌مه‌د کڵێسه‌یی،که‌مال بورقای، نوری سه‌عید قادر، سیمین چایچی و....هتد. ئه‌مڕۆش له باشووری کوردستان و له هه‌نده‌راندا، چه‌ندین گۆڤاری ڕه‌نگاوڕه‌نگ به زمانی کوردی بۆ منداڵان ده‌رده‌کرێن، که له ڕووی بابه‌تی و هونه‌رییه‌وه به سوود و سه‌رکه‌وتوون، له‌وانه: په‌پووله ، هه‌نگ ، باوه گوڕگوڕ، کوردیله‌کان«کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد ــ له نه‌رویج ده‌ریده‌کات» ، که‌ڤر، دنیای منداڵان...هتد..
پێویسته ئێمه هانی مندڵانی کوردمان بده‌ین و بواریان بۆ بڕه‌خسێین، که خۆیان هه‌وڵی نووسین بده‌ن و ببنه نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌ده‌بی منداڵان.. بێگومان منداڵانی به‌هره‌مه‌ند و به توانا و بلیمه‌تی زۆریشمان هه‌یه. پێویسته حکومه‌تی کوردستان، ئاوڕێکی زیاتر له منداڵانی گه‌له‌که‌مان بداته‌وه، ڕۆڵی خانه‌ی ڕوشنبیری منداڵان ـ سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، چالاک‌تر بکات..به پاره یارمه‌تی نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی منداڵان بدات ، تا بتوانن نووسینه‌کانیان چاپ بکه‌ن..پێویستیشه هه‌موو ساڵێک کتێبخانه گشتییه‌کانی شار و شاروچکه‌کان و کتێبخانه‌کانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌کان به هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دا ، به کتێبی هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سوود و ڕه‌نگین بۆ منداڵان ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ن. ساڵانه‌ش پێشبڕکێیه‌ک بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان ( شیعر ـ چیرۆک ـ شانۆگه‌ری ـ ڕۆمان) سازبکرێت و براوه‌کانیش خه‌ڵات بکرێن.. پێویسته خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بدرێت به ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بووه و خزمه‌تیان کردووه ..پێویسته لیژنه‌یه‌کی شاره‌زا له زمانی کوردی و زمانه‌کانی بێگانه دابنرێ بۆ گۆڕینی کتێبی هه‌مه‌جۆری منداڵان بۆ سه‌ر زمانی کوردیمان.
|