ئه‌دهه‌م بارزانی په‌نجه ده‌خاته چاوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان.
فه‌هد گرده‌وانی
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده خۆشی به دووره‌په‌رێز راده‌گرێت و هه‌نوکه به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ناکات و له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عسی که چه‌پڵه‌ی بۆ سه‌دام حوسێن لێده‌دا دانانیشی ، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی تر که‌ی ئاوا بوێرانه هه‌مان هه‌نگاو بهاوێژن . له‌کاتێدا له لێدوانه‌که‌ی خۆی دا مه‌لامحه‌مه‌د قادر که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه بێئاگایه له‌و مه‌سه‌له‌یه و پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که کۆنهئهندامی به‌عسی له لیسته‌که‌ی دا هه‌یه ، هه‌نوکه لهخهوههڵستاوه و داواده‌کات بزانی کێ یه .ماستاویش ساردده‌کاته‌وه و توندوتیژی نیوان خۆیان و یه‌کێتی ده‌کاته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ببنه به‌عسی . ئه‌و قسانه ئی کابرایه‌کی نه‌خوێنده‌واری سه‌ر شه‌قامی کوردستان بوایه ره‌نگه لێی قه‌بووڵ ده‌کرا به‌ڵام ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی به‌وجۆره ئه‌و کاره‌ساته لێک بداته‌وه ده‌بێت ئه‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌ی پارتی به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو بنێت و هه‌تا چه‌ند خه‌ڵکی پارتی دڵی به‌و ئه‌ندامه سه‌رکردانه خۆشه . ئه‌و قسانه و تاوانبارکردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن هیچ رۆژنامه‌نووسێک یا نه‌یارێکی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌رنه‌چووه به‌ڵکو له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی لیستی زه‌رد و خزمی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رچووه بۆیه ده‌بێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان که سه‌ر به‌لیستی یه‌کێتی یه و جێگره‌که‌ی سه‌ر به لیستی پارتی یه به زووترین کات لێکۆڵینه‌وه و دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و باسه بکه‌ن و بۆ خه‌ڵکی روونبکه‌نه‌وه که په‌رله‌مانه‌که‌یان جێگای موتمانه و جێگای پیرۆزه نه‌ک شوێنی کۆنه جاش و به‌عسی . ده‌بێت لیستی زه‌ردیش داوای لێبووردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات که له‌و هه‌موو تێکۆشه‌ره راسته‌قینه‌ی کوردستان خۆیان به کۆنه به‌عسیان ده‌به‌ستنه‌وه . هیوادارم له هه‌موو بواره‌کان بوێری وه‌کو ئه‌دهه‌م بارزانی هه‌بێت که بتوانێت په‌نجه له چاوی ئه‌و دز و خۆفرۆشانه رابکات و بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرایان بکات بۆ ئه‌وه‌ی ریسوا ببن .
15/2/2008 ستۆکهۆڵم
|