٧\١١\٢٠١٣
ئەدرەسی
گوڵەکان.

دەریا.
١
ئەگەر ئەوەندە عاشقی ده‌ریای
وه‌ره دەستم بگرە و
پڕمکه له خۆت!
با حه‌رفه‌کانی ناوم
له‌سه‌ر زاری تۆ ببیستم.
٢
ئه‌گه‌ر تامه‌زرۆی شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای
وه‌ره نزیکم به‌ره‌وه
له‌م ته‌نیایی و بێ تۆییه
رزگارم که
له ئامێزی گه‌رمی خۆتا
توندم بگره
به لایلایەی خۆشه‌ویستیی
به شیرینیی وشه‌کانت
به ئارامیی بم لاوێنه!
٣
نیگای چاوه‌کانی تۆ...
گڕی ئاگره و
ناخی ده‌ریا رووناک ده‌کاته‌وه
ئه‌دره‌سی گوڵه‌کان
له رۆشنایی چاوت ده‌دۆزمه‌وه
خۆت ون مه‌که
لێره ژیان خه‌وێکه
زوو خۆری ئاوا ده‌بێ!
٤
من...
ده‌ریایه‌کی خه‌یالاویی و
تۆ...
شیعرێکی ئه‌فسووناویی
من...
کوڤانی سه‌دان ساڵی ته‌نیایی
تۆ...
ئه‌ستێره‌ی به‌ری به‌یانی
من...
به تاسه‌ی هه‌ڵفرین
هه‌موو رۆژێک شه‌و و رۆژ
تێده‌په‌ڕێنم
تۆ...
زه‌رده‌په‌ڕی ته‌مه‌نی
نه‌که‌ی لێم ئاوابی
ئێره ته‌نیایی پێبه‌خشیوم
تۆش خۆشه‌ویستیی
ته‌نیایی و خۆشه‌ویستییت
هه‌ر ده‌مێنێ و
کۆتایی نایێ!
٥
باران ته‌ڕم ده‌کا
خۆشه‌ویستیی ناخم
گه‌رم دامده‌پۆشێ
نازانم تۆ ته‌ڕم ده‌که‌ی
یان
تۆی گه‌رمم ده‌که‌یته‌وه
که هاتی
راڤەی ئه‌وه‌م بۆ بکه!
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|