ئهفلاتون : ئازا ئەو کەسەیە کە بتوانێت لە کێشەو تەنگ و چەڵەمەدا خۆى بگرێت .
فەرهەنگ جهلال
زۆر خەمناک دەبم کە دەبینم و دەبیستم خێزانێک کێشەى هەیە و خۆیان ناتوانن کۆنترۆڵى کێشەکەیان بکەن ، منیش هیچ سوودێکم نابێـت و خۆم ئەخۆمەوە هەتا دەتوێمەوە . ڕەنگە زۆربەى خێزانەکانیش بە دواى چارەسەرێکى گونجاودا بگەڕێن تا لەو مۆتەکەیە ڕزگاریان بێت بێگومانیش ئەگەر هەردوولا بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا هۆکارى زۆر هەن ، هەرچەندە دەبێت ئەوەش لە یاد نەکەین کە ژیان بریتیە لە تاقیکردنەوەیەکى بەردەوام ، دەبێت بزانین چۆن گەمە و ڕەفتار لەگەڵ ژیاندا بکەین بۆ ئەوەى بە سەرجەم حەز و ئارەزوو خەونەکانمان بگەین . خۆ ئەگەر بە شێویەکى باش مامەڵە بکەیت لەگەڵ بەرامبەردا ئەوە زۆر بە ئاسانى کەشتى سەرکەوتنت بەناو شەپۆلەکانى ژیاندا تێدەپەڕێنیت و لە کەنارى ئارام و تەپ و تۆزاوى و لمیندا دەگیرسێیتەوە بەبێ ئەوەى هەستى پێبکەیت .
بۆ گەیشتن بەو کەنارە ئارامە و سەرکەوتن بەسەر کێشەکانى ژیاندا ، چەند هۆکارو فاکتەرێک دەخەمە بەردەستى تۆى ئازیز :- ئەوانیش ئەمانەن :-
1. هەستانى هەردوولا بە هەموو مافێکى هاوسەرایەتى . 2. تێگەیشتن لە دەروون و بیر و بۆ چوونى یەکتر ، پێدەچێت زۆر لە کێشەکانیان کەمتر بکاتەوە . 3. پەیوەندى بەرامبەر بە یەکتر لەسەر بنەماى ڕێز و سۆز لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ هەردوو بنەماڵە جگە لە خەڵکى ئاسایى دیکە 4. هەوڵ بدەن تا چەند دەتوانن خۆیان دەوڵەمەند بکەن لە ڕۆشنبیرى و زانیارى وەرگرتن جا چ لە ڕێگەى . ( کتێب ، ڕۆژنامە ، گۆڤار ، ئینتەرنێت ، کۆڕ و سیمینارەکان ، ........... تاد ( وەک سوقرات دەڵێت: ( من و خەڵکى ئەسینا هەردووکمان نەزانین تەنها جیاوازیمان ئەوەیە من ئەزانم کە نازانم بەڵام ئەوان نازانن کە نازانن ) 5. هەوڵدان و شیکردنەوەى پڕۆژەى ئێستا و داهاتوویان بۆ بەرامبەر و یارمەتى دان و هاوکارى یەکترى بۆ سەرخستنى پڕۆژەکە 6. لێبووردەى لە ئاست یەکتر . 7. چاو پۆشین لەسەر هەڵەکانى ڕابردوو و هەڵدانەوەى لاپەڕەیەکى نوێ بۆ ژیانى ئاییندە .
لە کۆتاییدا زۆر بە ڕاستگۆیى دەڵێم کە هەندێ خێزانمان هەیە چەند ساڵە ژیانى هاوسەریشیان پێکهێناوە بەڵام تا ئەم کاتەش نازانن ( بەرامبەرەکەى ) حەزى لە چ جۆرە خواردنێکە حەزى لە چ جۆرە جل و بەرگێکە تەنانەت ناش زانێت بە چى ئارام دەبێتەوە لە کاتى توورە بووندا . زۆر جار ئەوەش دەبێتە هۆى دروست بوونى کێشەکان نابێت ئەوەشمان لە یاد چێت کە بەرنامە دان بۆ کارى ( سیکس ) لە لایەن هەردوو لاوە ڕۆڵێکى ئەکتیڤانەى تەوەرەکەیە و ڕەنگە بەرەو ئاسۆیەکى ڕوونترى ببات.
سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com Farhang_jalal@hotmail.com
|