١٣\٧\٢٠١٠
ئه‌فسانه‌ی
به‌خته‌وه‌ریی ..

سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
وتم ئاشنای
سووتانم مه‌به
نه‌با بڵێسه‌م تۆش بسووتێنێ
یاخود ره‌شه‌بای شێتی وجودم
گه‌ڵای ئومێدی تۆش هه‌ڵوه‌رێنێ.
*
* *
وتم ئاشنای عه‌شقی من مه‌به
من بارستێک ئازار و برینم
په‌نجه‌ره‌یه‌کم نییه بۆ رووانین
سه‌مای ئه‌ستێره‌ی تێدا ببینم.
*
* *
له نێو ئه‌م فه‌زای تاریکییه‌دا
رێگا ده‌رنابه‌م رووه‌و خانه‌قات
بێم حاڵی عه‌شقت بۆ بگرم و
بتوێمه‌وه له نێو نووری نیگات.
*
* *
پێم وتی کچێ من ئه‌و ئاوه نیم
تینوێتی شه‌تڵی حه‌زت بشکێنم
ئه‌من گوندێکی ئه‌نفالکراوم
کانی و رووبارت له‌کوێ بۆ بێنم!
*
* *
پێم وتی کچێ په‌نجه به زه‌نگی
دڵی په‌ژمورده‌ی منه‌وه مه‌نێ
من به‌ر له واده مردن ئه‌مگاتێ و
ریشاڵی وجودم هه‌ڵئه‌که‌نێ.
*
* *
وتم مه‌یه ژێر که‌پری هه‌ناسه‌م
من بۆ گریان و خه‌فه‌ت خوڵقاوم
له باخچه‌ی مندا قه‌یرانی گوڵه
هه‌میشه پایز گه‌مارۆی داوم.
*
* *
له دیده‌ی منا سوپای تاریکی
هه‌ار و بارگه و بنه‌ی خستووه
چرکه‌ی گوشادی له رۆحی منا
چاوێکه و له ئه‌زه‌لا نوستووه.
*
* *
کزکز وه‌ک چرای قه‌دپاڵێکی دوور
ئه‌گێڕم نیگام به نێو سه‌رابا
چاوه‌ڕێی په‌نجه‌ی فریشته‌یه‌کم
ته‌می سه‌ر شووشه‌ی رووانینم لابا.
*
* *
به‌ڵام من له‌نێو تۆدا ئه‌ی سه‌راب
ئه‌ی فه‌زای ته‌ڵخی ته‌متوومان و لێڵ
به دوای ئه‌فسانه‌ی به‌خته‌وه‌ری دا
له هاتووچۆما لاڕێ بووم و وێڵ.
esmael970@yahoo.com
|