٥\٦\٢٠١٢
ئەفسانەی گۆرانییەکی ماندوو.

دەوەن
سادەیی زمان لەناو دەقی شیعردا، زاڵبوونی زمانی شاعیرمان لەناو دەقدا
نیشان دەدات،لە ڕووی واتاو فۆرمەوە، هەموو شیعرێکی تەندروست، هەڵگری
ماناکانی ناوەوە و دەرەوەی دەقمان پێ دەناسێنێت،دەق هەم هەڵگری دید و
هزری شاعیرە، هەمیش ناساندنی زمانە لەناو دەقی شاعیردا،کارێکی سەختە
مرۆڤ بتوانێ لە کەمترین نووسیندا،باشترین مانا بخوێنێت، یان ساناتر
بێژین، خاڵی گونجاوی سەرنج ئەوەیە، مامۆستا مەسعود محەمەد وتەنی: (نووسین
دەبێت خۆی لە لوول پێچی و گێژەنی دێر بپارێزێت) گەر شیعر نەیتوانی لە
ناو چەند دێڕێکدا ماناکان بخوڵقێنێت، بێ شک ناشتوانێت لە جەهەر و
ناوەرۆکدا، ئێستاتیکای دەق بەرهەم بێنێ، کاری هەرە گرنگی شاعیری
تەندروست گەمەکردنی زمان و تەئویلە لەناو سیاقی دەقدا، زۆر جار شاعیر
بە ئەنقەست فەزایەک بۆ شیعر و بۆ خوێنەر چێدەکات، ئیدی ئەوە ئەرکی
شاعیرە، کە تنۆک تنۆک مانای جوانی بڕژێنێتە دەروونی تینووی هەستی
خوێنەرەوە،تینووێتی شاعیر کاتێک دەشکێ کە خاڵی کۆتایی شیعر بە کۆتایی
هاتبێت،بەڵام تینووێتی خوێنەر،بەپێچەوانەوە هەرگیز بەکۆتا نایەت لەئاست
دەقی شیعردا، ژبەر هەندێ شاعیر بەردەوام،وەک گەڕێدەیەک لەدووی دێڕ و
ڕستەو وشەکان دەکەوێت،بۆ ئەوەی جوانترین مانای شیعر ببەخشێتە هەم زمان
و هەمیش خوێنەر.
(ئەی پیاو ..
تۆ بۆچی نوێژ بۆ بەهەشت دەکەی؟
کە خوداوەند لە ماڵەکەی خۆتدا
بەهەشتێکی پێ بەخشیوویت
کە ژنە!).
شاعیر خاتوو (کەژاڵ ئیبراهیم خدر) لەو شاعیرە دانسقانەیە،کە
خوێنەرەکانی بۆ ئەبەد تینووێتیان ناشکێت و بەردەوام سووسەی دەقی تازەی
شاعیر دەکەن،بەرهەمهێنانی خوێنەرێکی لەم جۆرە هەستی بیستن و خوێندنەوەی
شیعرمان لەلا جوانتر دەکات.پێێر گامارا ووتەنی (شاعیری بلیمەت زمانی
پاشە ڕۆژ دەخوڵقێنێت) شیعر لە ڕێگەی جوانی
زمانییەوە خۆی دروست دەکات. گەر بەووردی لەم
شیعرە هایکۆنیەی خاتوو (کەژاڵ ئیبراهیم)
بڕوانین، دەبینین جەنگێک هەیە جەنگی
مێینەکانە دژی نێرینەکان.جەنگێک کە بە پرسیارێک پەنجەکانی دەخاتە سەر
نێرسالاری نێریینەکان.نێرەکان ترسنۆک و مەلوول لەبەردەم مەکتووبە
ئاسمانییەکاندا،کەچی شمشێر بەدەست لە بەرامبەر لێوی ئاڵ و بۆن و
بەرامەی مێینەکاندا.مێینەکان نێرەکان بە ماچ ئاشت دەکەنەوە،کەچی
نێریینەکان چاو بز دەکەنەوە،ژن دەکوژن،چەقۆ وەک زمان و وەک ئەخلاق
بەکار دێنن، ئاخر کەی ڕەوایە بەهەشت بۆ زۆرینەی نێرینەکان بێت،بەڵکو
دەبێت بەهەشت بۆ مێینەکان و ژنە شاعیرەکان بێت.
ماڵپهڕی
دهوهن
|