٢٣\٣\٢٠١١
ئه‌فسوون
و ئه‌فسووس.
دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌فسوونه‌ک ده‌تکێته
ده‌روونم؛
-
هه‌ر کتومت به‌و کانییه زه‌ڵاڵه ده‌چی
که تا مردم، به حه‌سره‌ت بووم
تێر تێری لێ بخۆمه‌وه.
-
هه‌ر کتومت به‌و په‌رتووکه نایابه ده‌چی
که تا مردم، حه‌زم ده‌کرد
ئه‌من
دانه‌ر، نووسه‌ری بام.
-
هه‌ر کتومت به‌و سێوه ده‌چی
که تا مردم، هیچ نیگه‌رانییه‌کم.. به‌رانبه‌ری نه‌بوو
ئاره‌زووم بوو له جوانییه‌کانی
بتاوێمه‌وه.
-
هه‌ر کتومت به خۆم ده‌چی
که تا مردم، به‌و ئاواته‌وه بووم
یه‌ک وێنه‌ی خودی خۆم ببینم...
وه‌لی ئه‌فسووس
که من هێشتا.. هه‌ر خوازیارم
له نۆژه‌نڕا.. بژیێمه‌وه؛
هیچ وێناچی
نه ئه‌و کانیی و .. نه ئه‌و په‌رتووک
نه ئه‌و سێ‌و و .. نه ئه‌و وێنه
به چاوی خۆم ببینم و..
ببوژێمه‌وه..
وه‌لی ئه‌فسووس
وه‌لی
ئه‌فسووس
وه‌لی ئه‌فسووس...
ئاداری
٢٠١١ - له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|