لێیان پرسیم ئه‌ی عاشقه ڕیش چه‌رموه‌که‌ی که‌لله نغرۆ به‌نه‌شئه‌ی مه‌ی له‌م پاییزه پڕ گه‌رده‌لووله‌ی ته‌مه‌نا چی له‌باسی عیشقی ئه‌مڕۆکه تێئه‌گه‌ی گه‌ر به‌خاوه‌نی بڕێ گوڵ بی گوڵشه‌نی فیردۆسی دڵت به‌چ شه‌هره‌زادێ ئه‌ده‌ی ووتم ، جارێ نه‌نگه ڕۆژگار به‌پێپیلکه‌ی چه‌رخه‌کانا پێچه‌وانه بێته‌وه خوار ئه‌گه‌ر هاتیش وه‌ها چه‌پ دێ که‌سێ نابێ گوێیه شلکا بۆ گۆرانیه باو به‌سه‌ر چووه‌کانی من و خه‌وه هه‌رگیز نه‌هاتووه دیه‌کانی شه‌هره‌یار.
2008
|