١٧\٣\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان
شتێکی بگۆڕیایه،هه‌نوکه ده‌مێک بوو قه‌ده‌غه کرابوو!!
(ئیما گؤڵدمان)*

تایه‌ر حاجیحه‌سه‌ن
ئه‌م ڕسته‌یه بۆ که‌سێک بیه‌وێت به وردی له‌مانای ناواخنی تێبگات، ده‌توانێت
بگات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ وته‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌دا،
چونکی گوزه‌راندنی ژیان له‌نێو سیستمی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، هه‌رده‌م
به پێکدادانی نێوان چینه‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا دێتیش ئاستی ناهاوسه‌نگ
گیری ژیانی ئه‌و دوو چینه سه‌ره‌کیه‌ی له
مه‌یدانی ململانێی به‌رده‌وامدان،
زه‌قتر ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی نیزامی سه‌رکوتگه‌ر و
قازانج په‌رست، بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به مێژوی وه‌حشیگه‌رانه‌ی خۆی
بدات، پێویستی به چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌یه که به‌قازانجی ته‌واو
ببێت و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه که ناوه‌ڕۆکی خودی، خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی هه‌ڵگری جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌یه‌تی، ده‌پارێزێت. بۆیه
باشترین شێوازێک خۆی تیدا نومایش بکاته‌وه، یان هه‌ندێک کات به دروست
کردنی شێوازی سیستمی دیموکراسیانه، تا هێنده‌ی تر ئاستی هوشیاری سیاسی
چینایه‌تی له نێو به‌رێت، ده‌نگادن ده‌کات به‌و مه‌رجه‌ی که کێ
بتوانێت ده‌کرێت خۆی تێدا تاقی بکاته‌وه. به‌ڵام ناپرسێت ئاخۆ له‌و ده‌نگدانه‌دا
ئیجازه هه‌یه سه‌رجه‌م یاسا و رێ‌و ڕه‌سمێک که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی
ده‌پارێزیت له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و له جێیدا کۆمه‌ڵگایه‌کی
بێ‌چین بنیات بنرێت؟ بێگومان لێره‌دا لێت دێن به‌هاوار و، ئه‌و ده‌خاله‌ت
کردنه به بڤه‌یه‌کی زۆر نابه‌جێ ده‌بینن. چونکه ئه‌و سیستمه بۆخۆی
له‌سه‌ر بنیات نانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێک له‌لایه‌ن چینی سه‌رده‌سته‌وه
بنیات نراوه و له‌وێدا قازانج به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌گه‌ر له‌و سیستمه‌دا
بزانرێت هه‌رچ ڕێگایه‌ک ئه‌و به‌ره‌و هه‌ڵدیر ده‌بات زوو لێی ده‌که‌وێته
ته‌قه کردن. به‌ڵام بۆخۆی هیچ شتێک گرفت نیه لای که کامه فه‌رهه‌نگ
و ڕێوڕه‌سمی دواکه‌وتوانه هه‌یه تا ده‌گات به کوشتن و بێئعتبارکردنی
خودی ماناکانی مرۆڤایه‌تی درێژه پێبدات، ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م
چینه ته‌واو خۆ په‌رسته درێژه به‌هه‌مان یاسا‌و به‌رمه‌جه‌ی خۆی بدات.
له‌کۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆی جیهاندا که ئیدیعای سیستمی دیموکراسی
ده‌که‌ن تا ده‌گات به وڵاتانێک که حوکمێکی ته‌واو دیکتاتۆریانه
تێیدا باڵا ده‌سته، هه‌ر هه‌مویان درێژه به شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
داموده‌زگای په‌رله‌مانی ده‌ده‌ن و هه‌ر چوار پێنج ساڵ جارێک ئه‌و خه‌ڵکه
بانگهێشت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن به قه‌واره‌یه‌کی
سیاسی و نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژیرن، تا درێژه به سونه‌ته‌کانی به‌رده‌وام
بوونی ژیان بدرێت. به‌ڵام له‌کامه وڵات‌دا ڕێگا دراوه به‌و لایه‌نه
ئازادی خواز و یه‌کسانی خوازه‌ی که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی لێک هه‌ڵپێچانی
سه‌رجه‌م بنیاته‌کانی نیزامی چینایه‌تیه و ده‌یه‌وێت له جێگای ئه‌ودا
ژێانێکی بێچه‌وساندنه‌وه بۆ کۆی گشتی بنیات بنرێت؟ ئاخۆ ئه‌وه درۆیه‌کی
زۆر مه‌زن نیه که هه‌ر ماوه جارێک ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه دێن شێوازی ده‌موچاوه‌کان
ئاڵوگۆڕ پێده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌یکه‌له سه‌ره‌کیه‌که‌ی که خودی ئه‌و
سیستمه چینایه‌تیه‌ی پاراستوه وه‌ک خۆی ده‌هێڵنه‌وه؟ کامه‌یه هه‌قانیه‌تی
ئه‌و سیستمه‌ی به‌رپرسه له برسیکردن و کوشتنی ده‌یان ملیۆن ئینسانی
بێ‌دیفاع له ژیاندا؟ کامه ڕه‌وایه‌تی ئه‌و نه‌زمه‌یه که چینێکی
کردوه به ملیاردلێر به‌سه‌ر چینێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رینی کۆمه‌ڵگاوه؟
کامه‌یه دروستی ئه‌و سیستمه‌ی که زۆرترین بودجه‌ی وڵات ته‌رخان ده‌کات
بۆ دروستکردنی هه‌رچی جۆری چه‌کی کوشنده هه‌یه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م
سیستمه له قازانجی کۆی مرۆڤایه‌تیدایه، چ پێویست ده‌کات به‌وه‌ی
ملیۆنان مرۆڤ پێویستیان به پاروه نانێک هه‌بێت، له کاتێکدا ساڵانه
به هه‌زاران تۆن خۆراک فڕیده‌درێته ده‌ریاکانه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نرخه‌که‌ی هه‌رزان نه‌بێت؟ ئه‌مه‌یه ڕه‌وایه‌تی ئه‌و سیستمه‌ی هه‌ر
چوار ساڵ جارێک خه‌ڵکی بانگهێشت ده‌کات تا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن
بۆ په‌رله‌مانی ئاینده؟
زۆرجار وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کرێت به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام وه‌رگرتن بۆ
دروستی پێکهاته سیاسی و ئابوریه‌که‌ی له سه‌رکه‌وتنیدا به درێژه
پێدانی، شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسیدا. به‌ڵام
کاتێک هه‌ر له خودی ئه‌م وڵاتانه‌دا ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌ک به قازانجی
سیستمه‌که‌یان نه‌بێت(دیاره لێره‌ش هه‌ر سیستمی سه‌رمایه‌داری بڕیارده‌ری
کۆتاییه له شێه‌وه ژیانی گشتیدا) ئاماده نین ئه‌و دیارده‌یه قبوڵ
بکه‌ن. لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم هاتنه مه‌یدانی چینی به‌رهه‌م هێنه‌ره.
ئه‌گه‌ر هات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان هێنایه سه‌رجاده بۆ دابین کردنی
داخوازیه‌کانیان، تا ئه‌و سنوره لێیان قبوڵ ده‌کرێت که نه‌چێته
شێوازێکی هه‌ڵسوڕانی سیاسیه‌وه، که ده‌رئه‌نجامه‌کانی به شکست بۆ
سیسته‌م بشکێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتو هاتنه مه‌یدانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی
ئازادیخواز گه‌شته سنوری به‌گژا چونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌که‌یدا،
ئه‌و کات بێشه‌رم کردن له‌و هه‌موو ووته گه‌ورانه‌ی ڕۆژانه ده‌یده‌ن
به‌گوێی تاکه‌کاندا،له‌مه‌ڕ ئازادی سیاسی و ڕێکخراوبوون، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی
بۆ ده‌خه‌نه گه‌ڕو هیچ منه‌تیان نیه له‌وه‌ی هه‌زاران ئینسان بکوژرێت.
ئاوایه شێوازی سیستمی دیموکراسیه‌تی بۆرژواکان. ئه‌و جیاوازیه‌ی که
وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه، به‌ڕچاو
ڕونی خه‌ڵکه، جۆرێک له ماناکانی ژیانێکی لانی که‌م شایسته به
ئینسانی بوونی پاراستوه. خودی جۆرێک له بنیاته ئه‌ساسیه‌کانی مه‌ده‌نیه‌ت
له نێو خه‌ڵکی ئه‌وروپادا هه‌یه. به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ر
ئێستا باڵی راست و هه‌ڵخراندنی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مایلێک په‌یدا
بکه‌ن بۆ له دایک بونه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی ڕاسیسزم بۆخۆی به ئاشکرا
هه‌ستی پێده‌کرێت.
خۆئه‌گه‌ر له‌م شێوازی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنانه‌دا چاوێک به سیستمی
سیاسی قازانج په‌رستی ئه‌مریکادا بگێڕدرێت، ئه‌وه بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت،
هێشتا هه‌ر دوو حیزبی سه‌ره‌کی له‌و وڵاته‌دا جڵه‌وی سه‌ره‌کی کۆی
ژیانیان له چنگی خۆیاندا ڕاگرتوه. ئاخۆ له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکادا
هیچ حیزبێک و هیچ تێگه‌یشتنێک باشتر له‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کیه بوونی
نیه؟ یان ئه‌وه ته‌نها ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌ن که کۆی سیستمی
خاوه‌ن دارێتی تایبه‌تیان پاراستوه و سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کان
ئومێده‌کانی خۆیانیان تیا ده‌بیننه‌وه؟ به‌ڵام پێناچێت بۆ چینی
کرێکاری ئه‌و وڵاته خێر و به‌ره‌که‌تێکیان هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رچ
کاته‌و ژیانیان ڕوو له زه‌حمه‌تی زیاتر نه‌کات.
لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له ڕاستی ئه‌و وته‌یه‌دایه، که‌ئه‌گه‌ر
ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه بزانێت ده‌نگدان و خه‌ڵک بانگهێشتکردن بۆ
هه‌ڵبژاردن، به زه‌ره‌ر و زیانی کولی سیسته‌م ته‌واو ده‌بێت. هه‌ر به‌ڕاستی
وای لێده‌هات که زوو به زوو ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌کرا!! به‌ڵام
کاتێک ده‌زانرێت ده‌نگدان بۆ قازانجی چینێکی حاکم و له‌و نێوه‌نده‌شدا
توێژێک له ڕۆشنبیرانی نێو ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه که ئه‌وانیش پارویه‌کی
باشیان به‌رده‌که‌وێت، هیچ سڵ ناکه‌نه‌وه له‌و هه‌موو درۆ گه‌وره‌یه‌ی
له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌یکه‌ن. به‌ڕاستی با بڵێین ئاخۆ تا
ئێستا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له نێو سیستمی چینایه‌تیدا توانیویه‌تی
چی بگۆڕێت؟ ئاخۆ ئاستی بژێوی چینی کرێکار تادێت ڕوو له نزمی نیه؟ له
کاتێکدا سه‌رجه‌م کۆی به‌رهه‌م هێنان له‌سه‌ر شانی ئه‌وه؟ خۆئه‌گه‌ر
سه‌یرێکی وڵاتێکی وه‌کو عێراقیش بکه‌ین و به جیاوازتر له وڵاتێکی وه‌کو
ئێران یان وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که، هیچ جیاوازیه‌کی وای تێدا
نابینرێته‌وه، له ڕوی سیستمه‌که‌ی و داموده‌زگا په‌رله‌مانیه‌که‌شیه‌وه.
لێره ڕه‌نگه فره حیزبیه‌تیه‌کی تائیفی و مه‌زهه‌بی تا ده‌گات به قه‌ومی
و شۆڤێنی بوونی هه‌بێت، له وڵاتانی دیکه‌ش تاک حیزبی و ده‌سه‌ڵات وه‌ک
پاشایه‌تی له باوکه‌وه بۆ نه‌وه‌که‌ی ده‌گوازرێته‌وه. به‌ڵام له
کۆدا هه‌ر هه‌مویان ده‌چنه یه‌ک خانه‌وه. ئه‌ویش پاراستنی خودی
نیزامی چه‌وسێنه‌ر و درێژه‌دان به‌هه‌مان که‌لتور و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌ی
ناوچه‌که‌یه. له به‌رانبه‌ردا بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خواز
له سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا تا دێت باری ژیان و گوزه‌رانیان سه‌ختر
ده‌بێت! بۆ ده‌کرێت ئیتر هێنده باشان و باڵی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا
بدرێت، له کاتێکدا ته‌نها بۆ قازانجی زیاتری سیتمی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریه؟
کامه‌یه ئه‌و به‌رژه‌وه‌دنیانه‌ی خودی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی تا ده‌گه‌ن
جێ مه‌به‌ستی خۆیان و هاتبێتن له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه خه‌ڵکی هه‌ژاریان
بیر بکه‌وێته‌وه و بچن سه‌ردانی ماڵه‌کانیان و شوێنی کاره‌کانیان بکه‌ن؟
ده‌نگدان له‌هه‌لومه‌رجی مانه‌وه‌ی نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریدا،
ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و ڕاستیه به‌ده‌نگده‌ر بدات، که به شێوه‌یه‌کی
موحته‌ره‌مانه ده‌خوازیت ته‌مه‌نی سیسته‌می چه‌وسێنه‌ر بۆ سه‌رخۆت
درێژ بکه‌یته‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر. به‌بێ ئه‌م سونه‌ته، ده‌نگدان
هیچی تری لێبه‌رهه‌م ناهێنرێت بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه. بۆیه منیش ڕام له‌گه‌ڵ
ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌دایه که ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی
بگۆڕیایه، ده‌مێک بوو یاساغ کرابوو!!!
_____________________________
*
ئه‌م وته‌یه له سایتی ئه‌مڕۆ بینیم، بۆیه پێم
باش بوو ناونیشانی بابه‌ته‌که‌شم هه‌ر به‌و وته‌یه بێت.
هۆڵه‌ندا
15/03/2010
|