په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت  حه‌قیقه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی بزانیت،

تکایه‌بۆ چه‌ند خوله‌کێک ئه‌م چه‌ند نووسراوه‌به‌سه‌رکه‌نه‌وه.‌

 

ئیسماعیل  کاکه‌ڕه‌ش

 

باس  باسی  گه‌نده‌ڵی یه‌،  گه‌نده‌ڵی  بووه‌ته‌بنێشته‌خۆشه‌ی  سه‌ر  زار ، نیشتمان  په‌روه‌ر و  هیچ له‌بار نه‌بوو ، پیر و لاو باسیان  له‌گه‌نده‌ڵی یه‌. ته‌نانه‌ت  ئه‌وانه‌ی  وا بۆ  ڕۆژێک  سه‌نگه‌ریان  له‌دوژمن  نه‌گرتوه‌و  ناگرن  باسی  گه‌نده‌ڵی  ده‌که‌ن. به‌ڵام  نازانم  ئه‌و  هه‌ڵس و که‌وت و ئاخافتنه‌ی  یه‌کگرتوو  له‌ستایش  کردنی  ئاردۆگان  و  بزوتنه‌وه‌ی  حه‌ماس ی  تیرۆریزم له‌چی  تایه‌کی  گه‌نده‌ڵیدا  ده‌بینرێته‌وه‌. ئاردۆگانێک  ڕۆژانه‌لاوی  کورد  بکوژێت  ،  حه‌ماسێک  که‌به‌خوێنی  کورد تینوبێت و تا  ئێستا  ئۆباڵی  خنکاندنی  کاکه‌سه‌دام  بخاته‌پاڵی کورده‌وه‌، که‌چی  یه‌کگرتوو ئه‌م  هه‌له‌که‌سه‌مایه‌یان  بۆ  ده‌کات ...

 

تکایه‌من  بڕوا  ناکه‌م  کوردێک  به‌شه‌هیدی  کورد  بڵێت  کوژراو  و به‌کوژراوی  حه‌ماس  بڵێت  شه‌هید .. تکایه‌خه‌ڵکینه‌ ته‌ماشای  ئه‌م  چه‌ند نووسراوه‌کۆپی  کراوه‌ی  یه‌کگرتووی ئیسلامی  بکه‌ن  ده‌ترسم  من  بوختان  به‌و  حیزبه‌بکه‌م ، چوونکه‌ باوه‌ڕ  ناکه‌م  کوردێک  ئاوه‌ها  دژایه‌تی  خواستی کورد بکات و  ئاوه‌هاش  ستایشی  دوژمنانی  کورد  بکات ،، خوێنه‌ری  کوردیش سه‌رپش  ده‌که‌م  ئه‌گه‌ر  ئه‌مانه‌ بودجه‌و  پاره‌ی  ئه‌م  خه‌ڵکه‌یانه‌به‌ده‌سته‌وه‌بێت  ده‌ینێرن  بۆ  حه‌ماس و غه‌زه‌ یا له‌کوردستان ؟

 

بڕوانن .... بڕوانن

 

" ژماره‌ی  شه‌هیدانی  غه‌ززه‌بۆ  زیاتر له‌ شه‌هید و 3300 بریندار  به‌رزبۆته‌وه‌"  سایتی  یه‌کگرتووی  ئیسلامی.

 

    ڕۆژی شه‌ممه

ژماره‌ى شه‌هیدانى غه‌ززه‌بۆ زیاتر 800 شه‌هیدو 3300 بریندار به‌رز بۆته‌وه

هێرشه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌درێژه‌ى هه‌یه‌و ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه‌ش بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بووه‌.

.)که‌چی له‌ڕۆژی  13 /2/2009 هه‌مان  سایت  ده‌نووسێت.......  بنواڕن  تکایه‌بنواڕن

 

که‌واته‌به‌قسه‌ی  ئه‌م سایته‌ به‌ناو  ئیسلامیه ‌بێت:

 

1/ ئه‌وانه‌ی  حه‌ماس  شه‌هیدن ، ئه‌وه‌ی  په‌که‌که‌ش  کوژراو .

2/ ئاردۆگان  حه‌قیه‌تی  په‌که‌که‌بکوژێت ، دیاره‌چوونکه‌په‌که‌که‌ئاشتیان ناوێت ، ئه‌ردۆگانیش  هه‌وڵی  ئاشتی  ده‌دات, نازانم  کام  هه‌وڵی  ئاشتی ...؟ ئه‌م حیزبه‌به‌ناو  کوردیه‌ده‌یه‌وێت  بڵێت  تورکیا  له‌سه‌ر  حه‌قه‌کاتێک  ده‌یانکوژێت !! حه‌ماسی  تیرۆرزمیش  له‌سه‌ر  حه‌قه ‌!!! ئه‌فسوس ئه‌فسوس  کوردێک ئاوه‌ها  بیرکاته‌وه‌....

 

نه‌ک هه‌ر به‌وه‌به‌ڵکو  ئه‌م  حیزبه‌به‌ناو کوردیه‌خۆی له‌ناکۆکی  حه‌ماس و فه‌تح  هه‌ڵده‌قورتێنێ ... بڕوانن  ئه‌م ووێنه‌یه‌ی ئه‌بو عه‌باس  چی په‌یوه‌ندی  به‌باسه‌که‌وه‌ هه‌یه‌زیاد له‌دڵخۆش کردنی  ده‌روێشه‌کانی  حه‌ماس  نه‌بێت:

 

   [دووشه‌ممه‌-2-2009]
عه
‌باس ... دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ناكه‌ین كه‌دان به‌بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستینیدا نانێت

له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا كه‌له‌شارى قاهیره‌سازیكرد سه‌رۆكى ده‌سه‌لاَتدارێتى فه‌ڵه‌ستینى ره‌تى كرده‌وه‌كه‌دانووستان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و هه‌رلایه‌نێكدا سازبكات ئه‌گه‌ر بێت و دان به‌رێكخراوى رزگارى خوازى فه‌ڵه‌ستینیدا نه‌نێن

 

له ‌هه‌مووی  سه‌یرتر  یه‌کگرتوو  له‌ هه‌ڵبژاردنی  پارێزگاکانی  عێراقدا   به‌یه‌ک لیست  له‌گه‌ڵ  حیزبه‌ کوردستانیه‌کاندا  دابه‌زی, بۆ نموونه‌ له‌ کورسی  به‌ر لیستی  کورد که‌وت  ئه‌مان  کورسیه‌کی  پارێزگای  دیاله‌یان  به‌رکه‌وت .. تا ئێره‌سروشتیه‌، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رکه‌وتنی حیزبی  ئیسلامی  به‌سه‌ر که‌وتنی  خۆیان  ده‌زانن نه‌ک  قائیمه‌ی کوردی ،، بۆ راستی و نا ڕاستی  ئه‌م قسه‌یه.

‌

بڕوانن سایته‌که‌یان  چی  ده‌نووسێت، چۆن سه‌رکه‌وتنی  حیزبی  ئیسلامی  ده‌ڕازێننه‌وه‌، چۆن  وه‌ک مژده‌بۆ هه‌واداریان  ده‌ڕازێننه‌وه‌، به‌و شه‌رته‌ی  خه‌به‌ره‌که‌واش  ده‌رنه‌چو ، حیزبی  ئیسلامی ئه‌و ده‌نگه‌ی  نه‌هێنا.

 

جا ئه‌مان له‌قائیمه‌ی  حیزبه‌کوردیه‌کانن ، ڕیکلامه‌که‌یان بۆ حیزبی ئیسلامیه‌.............

 

    [یه‌کشه‌ممه‌-2-2009]
حزبى ئیسلامى عێراقى له
‌پارێزگاكانى ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین و دیاله‌پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌.

سایتى یه‌كگرتوو - اسحاق علادین – بغداد

له‌لیدوانێكى دا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به‌رپرسى لقى كه‌رخى جنوبى حزبى ئیسلامى عیراقى له‌به‌غداد رایگه‌یاند كه‌حزبى ئیسلامى عێراقى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى.

پارێزگاكانى دوێنیدا و له‌میانه‌ى ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌سه‌ره‌تاییانه‌ى كه‌به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌غدادى پایته‌خت پله‌ى دووهه‌میان به‌ده‌ست هێناوه‌و هه‌روه‌ها له‌پارێزگاكانى ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین و دیاله‌یش پله‌ى یه‌كه‌مى له‌سه‌رو هه‌موو لیسته‌كانى تره‌وه‌به‌ده‌ست هێناوه‌، وه‌رایگه‌یاند كه‌له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست گه‌یشتنى ئه‌نجامى تردا رایده‌گه‌یه‌نن بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن.