ئەگەر(دیبهیت)یشان
سازکرد ئەى کێ داوەر بێ؟

عهتا قاجری
(هەرچەندە ڕەنگە
ژمارەیەکى کەم داهێنەرى سیاسەتیک بن ،بەڵام ئێمە هەموومان دەتوانین
داوەرى لەسەر بکەین)
پرکلیسى ئەسینى
کامەیە هەموو؟!!
مەبەست لە هەموو ئاپۆرا و مێگەلە؟!!
یا قەرەباڵغى و جەنجاڵى کەشى شارە؟!!
وەیان هاوڵاتى و کەش وهەواى شارە بە چەمکە سیاسیەکەى ؟!!
یان ماسە وەیان ڕاى گشتى بایەخدارە؟!!
ئەم پرسیارانە و گەلیکى تریش سەرنجمان ڕادەکیشیت کاتێک باس لە جەماوەر
و راى گشتى و سەرەرى ودەسەڵات و دەسەڵاتى گەل دەکرێت؟ وەیان کاتێک باس
لە سیاسەت و کارەکەتەرەکانى دەکرێت.
ئەوەى سەرنجى ڕاکیشام بۆ نوسینى ئەم بابەتە نوسینیکى هەناسە بوو لە
واشنتۆن کەپێشنیارى سازکردنى (دیبهیت)ێکی کردبو لەنێوان بەڕێزان مەلا
بەختیارو نەوشیروان مستەفا.
ئەگەر هاتوو ئەودوو بەرێزە وتیان باشە و بڕیارى سازکردنیان دا و سازیان
کرد ئەى نابێ بپرسین ئەم (دیبهیت)ە
لەکۆێ؟!!
و لەچى زەمەنێکى دیمکراتى؟!!
و لە چ جوگرافیاییەک؟!!
و لە ناو چ کلتورێک؟!!
و لە نێوان کێ؟!!
ئەگەر هاتوو بەو وەرگێڕانەى هەناسە کە بو (دیبهیت)ى ئینگلیزى کردوە و
بەواتاى منافەسە ڕازى بووین ئەوا ناکرێت
سەیریکى کولتوورەکەمان نەکەین و دەستى بۆ نەبەین تابزانین لەکۆێ پەیداى
دەکەین و ئێمە لە کۆى ئەم دەستەواژەییە ڕاوەستاوین.
- مادام تۆ هێزت هەیە پیویستت بە قسە نى یە
(قسە هەزارەو دوانى بەکارە)یان قسە هەزارە و هیز بەرقەرارە و کە زۆرهات
قەواڵە بەتاڵە.
-دزو پیاو کوژ پێوەرى منافسەى خێڵ و عەشیرەتە ،هەرچى خێڵ و عە شیرەتێک
ئەگەر دزو پیاو کوژى لێهاتوى نە بوایە ئەوا لە منافەسە کە دۆڕاو بوو
ئیتر پێوەرى بردنەوە گفتوگووى روناکبیرى و هزرى و فەرهەنگى پیکەوە ژیان
نەبوو.
- یاساى جەنگەڵ بەهێز تێرە و لاواز برسى و
خۆراکیشە دەوڵەمەند لەسەر برسى کردنى هەژار دەوڵەمەندتر و دەولەمەندتر..........خۆى
دەژى.....
- دەسەڵات و خەڵکى و گیل کردنى زۆرترین خەڵک
وسەرگەرم کردنى بە یارییەکانى مناڵى و دەسەڵات وگە ورەکانیش گەمەى
گەورەى چارەنوسیان دەکەن.
- پۆزلیدان لەسەر یەکدى وڕەشکردنەوە و
ڕەتکردنەوەى یەکتر ى و بچوکردنەوى بەرژەوەندییە گەورەکان لەبەرژەوەندى
بنەماڵەیی.
بەشیوەیەکى تربڵێم تواناى دونیا بینى و تێگەیشتنى ئێمە بۆ منافسە
لەشەڕە کەڵەشێرو شەڕە کەو تێپەڕ ناکات.
ئەمە لەکاتێکدا لەفەرهەنگێکى وەک ئەمەریکا لەهەمووشۆین وقوشبنێک دا
ئامادەى هەیە وبەشێکى زیندووە بەڵام بە دوونیابینى یەکى جیاوازتر لەوەى
ئێمە بەجۆریک ناتوانى بەبێ ئەم دەستەواژەییە تاسەرى کۆڵان
بچیت،گفتوگۆیەکى جدى لەپیناو قەبوڵکردن و خۆێندنەوى یەکترى و بە هەند
وەرگرتنى ڕاى گشتى و خۆداماڵین لەهەموو ئینتیما بچوکەکان و بۆ گەیشتن
بە لوتکە و گەڕانەوە بۆگەل و دەرچونیش هەرلەوەوە.لە هەموو ئەمانەش
سەرئە نجام داوەر هەیە و خراپ و باش و باشتر و باشترین وەک ڕۆژى روناک
دیاردەبێت و هەموو کەسیش توانى پە نجەدرێژکردن و دەست دانان وتۆخ
کردنەوەى هەیە، ئەم داوەرى کردنە بۆ فەرهەنگێکى وەک ئەمەریکا گرفت نى
یە چونکە هاوڵاتى ودیمکراسى هەیە.بەڵام گرفت لەویوەدەست پێ دەکات کە
پێشنیارەکە بۆ کوردستانە وەک لەپێشەوەش باسم کرد جگە لە گرفتى فەرهەنگى
ئەوا گرفتى دیمکراسى و هاوڵاتى بوونمان هەیەو ڕۆژانەش دەست وپەنجەى پێ
نەرم دەکەین.
گرفتى دیمکراسى و هاوڵاتى بون چۆن؟
(دیمکراسى ڕیگا چارەیەکى دەزگاییە یۆ ئە نجام دانى ڕیفۆرمى بێ توندو
تیژى هەر بۆیە سود وەرگرتن لە عەقڵ لەکاروبارى سیاسى دا دەخاتەوە ڕوو)
دیمکراسیەتى کوردستان:
بەکامە ڕیفۆرم؟!!
ئەوریفومەى کەوەک بەردى زل وایە و نیشانەش نەهاوێشتنى یەتى وەیان
ئەوریفورمەى کە گیرفانى حکومەت و حیزب و بەرپرسان فەرقى نى یەو
قۆلیشیان لێ هەڵکردوە بۆچاکسازى!
بەکامە گواستنەوى ئاشتیانەى دەسەڵات؟!!
ئەوگواستنەوە ئاشتیانەیەى کەبەرهەمەکەى شەڕى ناوخۆ بوو دواتریش
منافەسەى ناشەریفانەى حیزبەکان وداەبەشکرنەوى دەسەڵات بەتوان کردنى
چەند جارەى و سەرئەنجام کەوتنەوى گەندەڵى وپرۆژەى شکست خواردوو
دامەزراندنى بێبنەماى فەرمانبەران و دروستکردنى فەرهەنگى خەى ئۆخەى
هەرکە بۆخۆى.
بەکامە دەزگاو دامەزراوەى مەدەنى و دەستور؟!!
ئەوى کە بەرهەمى دابەشکردنى ئەنجامەکانى شەر ناوخۆ و عەقلیەتى تاکڕەوى
و پاوان خوازى بوو، بە کامە عەقڵى سیاسى و
بەکامە سود؟!!
ئەو عەقڵە سیاسیەى کە جگە لە دڵدارى کردن لەگەڵ ڕوداوەکان هیچ بەرهەم
وسودیکى لێ نەکەوتوەتەوە؟
دیمکراسى دەسەڵاتى گەلە و لە کۆمەڵگە ى سیاسى دەستبەردەبێت و کرۆکى
دیمکراسیش کلتورى لیبوردەى یە ئەى ئەگەر کۆمەڵگە سیاسى نەبوو؟!!
جان جاک رۆسۆ پێ ى وابوو بۆسیاسەت پێویستە کۆمەڵگە پەروەردەبکرێت.
لە کۆمەڵگەى کوردستان:
کامەیە کلتورى لیبوردەى قبوڵکردنى یەکترى؟جگە لە کلتورى توانەوەو قوت
دانى یەکترى.
کامەیە پەروەردەى سیاسى؟جگە لەفەرهەنگى دەسەڵاتى تاک جەمسەرى و
تاک حیزبى و پیرۆزکردنى سەرکردە تا ئەو ڕادەیەى کە بەرگى پیرۆزى
لەبەرکراوە.
هاوڵاتى بەچەمکە سیاسیەکەى جیاوازە لە دانیشتوان کاتێک هاوڵاتیە کە
کۆمەوڵگەسیاسى بیت وئەویش چالاک وگرنگ بێت لەپرۆسەى سیاسى وڵات و خاوەن
قسە ورا بێت وکاریگەرى هەبێت لە ئاراستە کردنى کاروبارى وڵات.
هاوڵاتى لە کوردستان:
کامەیە هاوڵاتى ؟!!
هاوڵاتیە یان داشى دامە؟وە یان تەنهادانیشتوانە؟!!
کامەیە کۆمەڵگەى سیاسى؟!!
ئەو کۆمەڵگەیەى کە هێشتالە قۆناغى خیڵەکى دایەو بارگاوییە پێ
ى؟ئەوکۆمەلگە یەى کەهیشتا تیگە یشتنى بۆ سیاسەت کۆرتکردنەوەیەتى لە درۆ
ودەلەسە وفیڵ دا.
کامەیە قسەو راى هاوڵاتى؟بازرگانى کردن وفرۆشتەوى پارەى خەڵکى
بەخۆى؟یان پێشکەش کردنى پرۆژەى ستراتیژى و ژیانى؟دیل کردنى بە تیۆرى
موئامەرە و پیرۆزییەکانى؟یا کەم هۆشى هاوڵاتى و تێنەگەیشتنى
لەپرۆسەکە؟وەیا بەبچوک سەیر کردن و کەم بایەخ کردنى خۆى؟!
لەپاڵ ئەمانەشدا نورەى ئەوە هاتووە بپرسین ئەى ئەوانە کین کە دەبێت (دیبهیت)
سازبکەن ئەوانەن کەبەڕاستى قسەى جدى و پرۆژەى جدیان هەیە؟
یان جگە لە گوتاریکى سۆزاوى وپارانەو سوک
ڕیسواکردنى هەموو پیرۆزییەکان ودەزگاکان لەپێناو بردنەوى منافسەیەک کە
هێشتا لەئەلف و بێ ى دیمکراتیش دا بوونى نى یە.
یان لەنیوان ئەو کەسانەى کە جگەلە دوکاندریک هیچى تر بەولاوە نین
وپیرۆزییەکان وقوربانیەکانى خۆمانمان پێ دەفرۆشنەوە.
یان ئەوانەى کە بنیات ناى وڵات بچوک دەکەنەوە لەچەند پرۆژەیەکى
ناستراتیژى وبێ بایەخ لە ڕوانگەى ستراتیژییەوە.
یان ئەوانەى کەپێیان وایە حوکمى مێژوویان هەیەو هەردەدەبێت ئەوان حاکم
بن .
یان ئەوانەى کە پێان وایە شۆڕش لە دەستکرد و داهێنانى ئەوانەو بۆکەسى
تر نى یە قسە ى لێ بکات و بەدەر لەوانیش خائین وخۆفرۆشن.
بۆیە روى قسەم دەکەمە هەناسە و ئێوەش و ئەوانیش و دەڵیم توخوا
لێگەڕێ(چاکى مەکە باخراپ نەبێت)باسەروەت وسامانى ووڵات هەرلەم
شێوازە تهقلیدیەى ریکلام کردن دا خەرج
بکرێت و بەفیڕۆ بڕوات و با بەندوباویکى ترمان بۆ زیادنەکەن تا پارەیەکى
تر خەیاڵیش لەو ڕیگەیەدا لەسەر حسابمان
قازانج نەکەن و داهاتى نەوتەکەش نەبیتە خەرجى میزى (دیبهیت) چونکە
ئەوان لێان دەبێتە میزى تر!!!
ataqajri@yahoo.com
|