٢٤\٧\٢٠١٤ ئەگەرەکان.
ئه‌گه‌ر پێش چه‌ند سالیک له‌مه‌وبه‌ر، کومه‌لێک
هاوری دلسوز له نیو ئه‌م حیزب‌دا. له رێگای نووسین و گفتوگویه‌کانیانەوە،
هوشداریان له داهاتووه‌کی ترسناک بۆ حیزب ده‌دا. ئه‌مرۆ که‌سێک
نادوزیه‌وه، به‌وانه‌شه‌وه که ئه‌وکات ده‌یان ناو و ناتۆرەی نابه‌جێان
بۆ ئه‌م هاورێیانه دروست ده‌کرد، بتوانی بلێت، حیزب نه‌گه‌یشتوته ئه‌م
باره ترسناکه‌ی که ئه‌وان هوشداریان له‌باره‌یه‌وه ده‌دا! حیزب هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه، که‌وتۆته به‌ر چه‌ندین هه‌ره‌شه و
شالاوەوە له‌لایه‌ن دوژمنانی چینایه‌تی وهێزه کونه‌په‌رسته‌کانی نیو
کومه‌لگا. ئه‌م هێرشانه بۆنه‌ته هۆکاریکی به‌هێز، که ئه‌ندامانی
حیزب بۆ پاراستنی حیزب و ئامانجه‌کانی چاو له کۆمه‌لیک دیارده‌ی
کوشنده له نیو حیزبه‌که‌یاندا بنوقێنن، بێ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئه‌م
دیاردانه بکوژی راسته‌قینه‌ی حیزبن، به‌لام له پرۆسه‌یه‌کی له‌سه‌ر
خۆدا. هه‌ر ئه‌و رقه ئه‌ستوره‌شیان بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانی حیزب،
هاورێیان ره‌خنه‌یان له حیزب و سه‌رکردایه‌تی حیزب ده‌خسته خانه‌ی
خیانه‌ت له رێبازه‌که و مێژووه په‌ر سه‌ربه‌رزیه‌که‌ی حیزب.
ماوەیەکی دریژە و لە پرۆسەیەکی بەردەوامیدا،ره‌خنه‌گران و ئه‌وانه‌ی له
دلسوزیان بۆ حیزب و ئامانجه‌که‌ی په‌نجه‌یان له‌سه‌ر که‌م کوریه‌کانی
کادیره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزب و سه‌رکردایه‌تی حیزب داده‌نا. راسته‌وخۆ
به‌بێ خۆاستی خۆیان، خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌بینیه‌وه. ئه‌م
میتوده‌ش به‌رهه‌مه‌که‌ی بوو به مانه‌وه‌ی کۆمه‌لیک هاورێ گوێگر و ته‌سلیم
بوو به واقیعه‌که و خالی بوون له هاورێیانی ره‌خنه‌گر و رازی نه‌بوو
به بریاره هه‌ڵە یه‌ک له دوایه‌که‌کانی سه‌رکردایه‌تی، له نیو
حیزب‌دا.
بۆیه ئه‌مرۆ به‌شداری کردن له‌م پرۆسه‌یه، ئه‌رکی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که بوونی هێزکی کاریگه‌ری چه‌پ و پێشکه‌وتوخواز له کوردستان به پێویست ده‌زانن. ئه‌زمونی ئه‌م ده ساله‌ی رابردووی حیزب ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که پرۆسه‌ی چاکسازی به‌ته‌نیا به‌وانه ناکرێت، که ئه‌مرۆ له نیو حیزب‌دا دەوری به‌رێوه‌به‌ریان هه‌یه، پرۆسه‌ی چاکسازی پێویستی به هێز و توانای هه‌موو شیوعیه‌کان و دوسته‌کانیان هه‌یه. هه‌مووشمان ئه‌و راستیه ده‌زانین، که‌م نین ئه‌و شیوعیه دلسوزانه‌ی ئه‌مرۆ به ده‌یان هۆکاره‌وه یان له ده‌روه‌ی حیزبدان و یان خراونه‌ته ده‌روه‌ی حیزب، یان لە کاری حیزبی خۆیان خستۆتە خانەی باسییفەوە. ئه‌مانه هێزیکن، ئه‌گه‌ر نه‌خشه رێگایه‌کی دلسوزانه بۆ بوژانه‌وه‌ی حیزب هه‌بێت، کاریگه‌ری به‌رچاویان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت. پێویسته هه‌مووشمان بەگشتی و سەرکردایەتی حیزب بە تایبەتی، ئه‌و راستیه بزانین، که ئه‌مرۆ حیزب له‌و وه‌زعه ئاساییه نیه که بێمنه‌ت و بێ باکانه له رێگا ته‌قلیدیه‌که‌ی خۆیدا داوا له ئه‌و شیوعیانه بکات که زۆرینه‌یان لە ئەنجامی هه‌لویسته‌وەرگرتن لە هه‌له‌کانی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی حیزب، بگه‌رێنه‌وه نیو رێکخستنه‌کانی (ئه‌م بریاره ته‌قلیدیه له کۆنگره‌ی پێنجی حیزب وه‌رگیرا، چونکه له‌گه‌ل واقیعی ئه‌مرۆ حیزب‌دا ناگونجیت هیچ به‌رهه‌می نه‌بوو).
پرۆسه‌ی رێگا خۆش کردن بۆ خۆ دوزینه‌وه‌ی هه‌موو شیوعیه‌کان له نیو ریکخستنی حیزب‌دا پێویستی به نه‌فه‌سێکی تر هه‌یه، له‌و نه‌فه‌سه‌ی ئێستا سه‌رکردایه‌تی حیزب ژیانی پێده‌کات. هەنگاوی یەکەمیشی له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات، که میتودی خاوه‌نداریه‌تی حیزب، له که‌سه‌کان بگوردرێت بو میتودی خاوه‌نداری هه‌موو شیوعیه‌کان و، به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و پێشکه‌وتوخوازی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و گروپه‌کان. ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌لویستی بوێرانه‌ی هه‌موو ئه‌و هاورێیانه هه‌یه که ئه‌مرۆ له نیو رێکخستنه‌کانی حیزبدان و تێده‌گوشن بۆ رزگار کردنی حیزب له‌م وه‌زعه ترسناکه‌ی ئه‌مرۆ تێیدایه. له رێگا گوشار و پیداگرتن بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی رێگای پرۆسه‌ی چاکسازی هه‌مه‌لایه‌ن له نیو حیزب‌دا و گوارنکاری چلونایه‌تی له هه‌لویسته‌کانی رۆژانه‌ی حیزب‌دا. هه‌روه‌ها رزگار کردنی حیزب له هه‌ژمونی هه‌ر که‌س و گروپ و لایه‌نیک و گه‌رانه‌وه‌ی وه‌ک مالیکی گه‌وره بۆ هه‌موو شیوعیه‌کانی کوردستان و سه‌نگه‌رێکی به‌هێزی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌لکی زه‌حمه‌تکیش.
|