په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەگەر ئەمجارە بورکانەکان بتەقنەوە چى رووده‌دات ؟


پێشڕەو حەمید   


دروستبونى حیزب لەکوردستاندا لەماوەى یەک سەدەى ڕابردودا لەساتێکى پێویستدا هاتوەتە دامەزراندن و لەسەردەمە جیاوازەکانى حکومڕانى لەعێراقدا هەرحیزبەو بۆخۆى خاوەنى ئایدۆلۆژیایەکى تایبەتى بوەو لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا زۆرێک لەو حیزبانە پوکاونەتەوە و لەدواى هەرەس هێنانى شۆڕشی ئەیلول و ئاڵۆزى پرسى کورد، بوارى زیاتر ڕەخسابۆ دروستبونى چەندحیزبێکى ترکە تا ئەمڕۆ زۆریەک لەو حیزبانە سەرەڕاى نزیک بونەوەیان لە نەمان بەهۆى کێشە ناوخۆیەکانى حیزب و(ئینشیقاق) ى حیزبى و شەڕى یەکترکوشتن ، هێشتا لەگۆڕەپانى سیاسیدا لەململانیدان .


وازهێنانی بەکۆمەڵ لەئاستى سەرکردایەتى هەرحیزبێکدا هەڵوەشاندنەوەو پارچەپارپەبونى تەواوى ڕێکخستنەکانى ئەو حیزبە ڕادەگەیەنێت ، خۆ ئەگەر حیزبێکى باڵادەستیش توشى ئینشیقاق بێت و پارچە پارچەبێت و دەسەڵاتداربیێت نیوەى کورسیبەکانى حوکمى وڵاتى لەدەستدابێت ئەوا بەتەواوەتى هاوکێشەسیاسیەکان لەئاستى ناوخۆیى و ئیقلیمدا بە کێشەناوخۆیەکانى ئەو کاریگەر دەبن و دەگۆڕدڕێن .


ئیستیقالەکردنەکەى پێنج ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ، ئەگەر بەدیوێکدا ختوکەدانێکى درنگ وەختانەى میزاجى سیاسى ( جەلال تاڵەبانى ) و لایەنگرانی و ڕوخاندنى ئەوپایانەیەبێت کە کورسیەکانی ( خانەوەداى تاڵەبانى ) خۆیى لەسەرى ڕاگرتوە ، ئەوا بە دیوێکى تردا هەوڵێکى ترە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو یەکێتى و بەهێزکردنى یەکێتى و ئاشتکردنەوەى یەکیًَتیە لە گەڵ خۆیدا .


ئەگەر ئاشکراکردنى داراى یەکێتى و گوڕٍینى بەرپرسەکان و فراوانکردنى دەسەڵاتى جیگیرەکانى ( مام جەلال ) و کەمکردنەوەى نفوزى کەسەنزیکەکانى سکرتیرى یەکێًتى ...هتد، داواکارى جەوهەریانەى پڕۆژە پێشنیازکراوەکەى ئەوپێنج ئەندامەى مەکتەبى سیاسى بێت ئەوا بەرژەوەندى گشتى خەڵکى کوردستان لەکوێى داواکارى و چاکسازییەکانى ئەواندایە ؟ لەکاتێکدا لەکۆى هەر یانزە خاڵە پێشنیراکراوەکەیان هیچ ئاسۆیەک بۆبەرژەوەندى گشتى خەڵکى کوردستان لە داواکاریەکانیان بەدیى نەکرابو جگە لە بەهێزکردنى پێگەى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و دەسەڵاـى خۆیان لەیەکێتى و ڕێکخستنەوەى ڕێکخستنە لێکترازاوەکانى ى یەکێتى و گەڕانەوەى ئەندامە تۆراوەکان و ئاشتبونەوەى گشتى یەکێتیەکانى ناو یەکێـى نەبێت .


ئایا لەبەرامبەر ئەم کێشەنێو خۆیەى یەکێتیدا ( تاڵەبانى ) وەک توانى بڕوابە هەریەکە لە وپێنج ئەندامەى ( م .س ) بهێنێت ، ئەگەر واژووکردنەکەى لەسەر داواکاریەکانیان تەنها خاوکردنەوە و ساردکردنەوەبێت و سەرلەنوێ کێشەیەکى وەها سەر هەڵبداتەوە ، ئایا دەتوانێت وەک هەمو جارەکانى تر لە کێشەکان گەورەتردەبێت وچارەسەریان بکات ،یان سەرهەڵدانەوەى کێشەکى تر برینێکى تر دەخاتە جەستەى یەکێتى و بەخشینى ( سەدان دەمانچە ) ى تر ناتوانێت ببێتە هەتوانى برینەکانى ؟!


ئایا ئەو گروپەى کە وازهێنانى خۆیان ڕاگەیاند و بە جێبەجێکردنى داواکاریەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ناو ( م . س ) تاچەند پێداگرى لەسەر جێبەجێکردنى داواکاریەکانیان دەکەن و تاچەند ئەو چەند خاڵە لە نوسینى سەر تەنها پەڕەیەک دەخەنە قۆناغى پڕاکتیکى یەوەو تاچەند ئەجینداى ( تاڵەبانى ) هاوکاردەبێت بۆ فەراهەم کردن و ڕەخساندنى کات بۆ جێبەجێکردنى خاڵە بڕیارلەسەر دراوەکان ؟ ئایا وازهێنانى ئەو پێنج ئەندامەى ( م ،س ) یەکێتى ، تەکتیکێک نەبو بۆ دۆزینەوەى بیانویەکى سیاسیانە بۆ هێنانەوەى ( نەوشیروان موستەفا ) بۆناو یەکیتى ؟


ئایا ڕازی بونى تاڵەبانى بەمەرجەکانى ئەو پێنج ئەندامەى مەکتەبى سایى یەکێتى نیشتمانى ، تاچەند شوناسى کەسایەتییەکى کاریزمى لە تاڵەبانى وەرگرتەوە ؟ لەکاتێکدا هەمیشە تاڵەبانى مەرجەعى یەکێتى بوەو لەناو یەکێتیدا لەسەروە تاخوارەوە وێنەى کارەکتەرێکى کاریزمییان بە خودى ( تاڵەبانى ) بەخشیوە ؟


ئایا بێدەنگ بونى ( نەوشیران موستەفا ) لە مەڕ برینداربونى یەکێتى بەرلە ڕازى بونى ( مام جەلال ) لەسەر داواکاریەکانى ( کاک کۆسرەت و چوارئەندام ) ە کەى تر ئەنجام گیرى کام لە هۆکارەکان بو ؟ ئایا ( نەوشیروان موستەقا ) بێدەنگ بو لەبەر ئەوەى دەیزانى هێشتا ( مام جەلال ) لەو کێشەیە گەورەترە و دەتوانێت تەواى نمایشکارەسیاسیەکان بخاتەوە سەرهەمان هێلى کارکردنى نواندن ؟ یان پێشهاتەکان دور لە پێشبینى خودى ( نەوشیراون موستەفا ) وە بون و توانایى شرۆڤەکردنى بۆیان نەبوە و وەک خەونێک ئەوە پێشهاتە کتوپڕەى دەبینى کە جگە لە تیمەکەى خۆیى لەناو ( م.س ) دا گەورەترین کەسایەتى تر داواى ڕیفۆرمى دەکرد ؟ ئایا لەئەگەرى وازهێنانى ( کۆسرەت ڕەسول ) لەم کاتە ناسکەى یەکێتیدا تاچەند یەکێتى لاوازدەکات و تاچەند پرۆژە پێشنیارکراوەکانى باڵى ڕیفۆرم سەردەخات ؟ ئایا دورکەوتنەوەى جێگیرى سکرتیرى یەکێتى تاچەند دەبێتە واقیع ئەگەر داواکاریەکانى نەڕۆنە قوناغى جێبەجێکردنەوە ؟ لەکاتێکدا بەقسەى لایەنە سیاسیەکان و بەشێک لەئەندامانى یەکێتى خودى ( کۆسرەت ڕەسول ) نیوەى یەکێتى پێک دەهێنێت ؟ .


لەدواى ئەوەى کێشەکانى ناو یەکێتى چارەسەرکران و بڕیارى ئاشتبونەوەى گشتى لەناوڕێکخستنەکانى یەکێتى دا درا ، چارەنوسى ( گردەکەو کۆمپانیاى وشە ) بەکوێدەگات لەکاتێکدا هێشتا بەپارەى یەکێتى گردەکە هەناسە ئەدات ؟ ئایا ( کاک نەوشیروان ) دەگەڕێتەوە بۆناو ( م . س ) یان بەهەمان بیروباوەڕى ئۆپۆزسێونانەوەکاردەکات و بەلیستێکى جیاوازەوە لە وادەى هەڵبژاردنەکان و ململانیەکاندا ڕوڵ دەبێنێت ؟


ڕۆشنبیرو ئیعلامیەکانى یەکێـتى بەر لە ڕێکخستنەوەى ماڵى یەکیتى بۆچى بێدنگیان هەڵبژارد و نەیان توانى تەندروستانە و دور لەبەرژەوەندى گروپ کارى ناو یەکیتى کاربکەن بۆ چارەسەرکرنى کێشەکان و نزیکردنەوە بۆچون و بیروڕاکان و نەیان توانی واقعیانە شرۆڤەى پێشهاتەکان بکەن و وەک ئۆرگانێکى گرنگى حیزبى بەئەرکى خۆیان هەستن و ئەو خۆخواردنەوە بەردەوامەى ئەندامانى یەکێتى تەندروستانە لەڕێگەى کەناڵە جیاجیاکانى ڕاگەیاندنەوە چارەسەربکەن ، لەکاتێکدا یەکێتى هەمیشە شانازى بە ڕاگەیاندن و کارەکتەرەکانى ناوى دەزگا ئیعلامییەکانى خۆیەوە دەکات ؟


ئەگەر داواکاریەکانى ئەو پێنج ئەندامەى مەکتەبى سیاسى ، سەد دەرسەد جێبەجێ نــەکران و لەئەگەرى سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەى کێشەکان و بەمۆدیل بونى وازهێنانى بەکۆمەڵ لە ژیانى سیاسى ناوڕێکخستنەکانى یەکێتى نیشتمانیدا ، ئایا تاچەند یەکێتى لاوازدەکات ؟ لەکاتێکدا هەر سێ کۆڵەکە گەورەکەى یەکێتى ( دارایى و ڕاگەیاندو ڕێکخستن ) تائێستاش بە دەست خودى تیمەکەى ( تاڵەبانی ) یەوەیە ؟ ئایا ئەگەر ئەم جارە بورکانەکانى ناویەکێـتى بتەقنەوە چى ڕوئەدات ؟ لەکاتێکدا هەریەکە لە و سێ باڵەکەى ناویەکێـتى بورکانێکن بۆخۆیان ؟.
 

 

 

peshrawhameed@googlemail.com